23 September 2011

عه‌بدوڵا ده‌میرباش: خوێندنگه‌ی کوردی بۆ منداڵانی کورد ده‌که‌ینه‌وه‌، ده‌وڵه‌ت چی ده‌کا با بیکات

عه‌بدوڵا ده‌میرباش... فۆتۆ: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
راپۆرتی: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد ( ئامه‌د- باکووری کوردستان)

ئه‌مرۆش فۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی میزۆپۆتامیا، بۆ رۆژی سێهه‌م له‌ ئامه‌د به‌رده‌وام بوو، چه‌ندین سیمینار و چالاکی مه‌ده‌نی و کۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ری به‌رێوه‌چوون. سیمینارێک ده‌رباره‌ی  زمانی کوردی به‌رێوه‌چوو، تێیدا عه‌بدوڵا ده‌میرباش، سه‌رۆکی شاره‌وانی سۆری ئامه‌د، گوتی: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورک بشمانخه‌نه‌ زیندان، ئێمه‌ خوێندنگه‌ی کوردی بۆ منداڵانی کورد ده‌که‌ینه‌وه‌، ده‌وڵه‌ت هه‌رچی ده‌کا با بیکا.

هه‌روه‌ها چه‌ندین سیمیناری دیکه‌ ده‌رباره‌ی ژینگه‌ و گۆلی ورمێ و گه‌نجان و ژنان و شۆرشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نافه‌رمانی مه‌ده‌نی و جینۆسایدی گه‌لی کورد به‌رێوه‌چوون.
له‌ خێمه‌کانی زمان و گه‌نجان و ژینگه‌ش، چه‌ندین سیمینار و چالاکی به‌ڕێوه‌چوون، ئێواره‌ش گه‌نجانی ئامه‌د چه‌ندین چالاکی هونه‌ری و دیلانی کوردی جوانیان نمایش کرد. ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ر لایه‌که‌وه‌ چالاکی هه‌بوو.

بۆ زانیاری ده‌رباره‌ی فۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی میزۆپۆتامیا، ئێره‌ کلیک بکه‌
راپۆرتێک ده‌رباره‌ی رۆژی یه‌که‌م و دووه‌م لێره‌ بخوێنه‌وه‌، ئێره‌ کلیک بکه‌

چالاکی هونەری گەنجان... فۆتۆ: هەڤاڵ نەژاد

0 سەرنج:

Post a Comment