28 April 2015

دەستخۆش ئەنجومەنی دادوەری!

پارێزەر/ هەڤاڵ نەژاد
ئەمڕۆ ئەنجومەنی دادوەری و، یەکێتی دادوەرانی کوردستان، مانگرتنیان ڕاگەیاند هەتا کاتێکی نادیار، بە پاساوی ئەوەی هێرش کراوەتە سەر کۆشکی دادگەری شاری کفری. بەر لە هەموو شت، وەک پارێزەرێک دژی هەرجۆرە هێرشێکی فیزیکیم بۆ سەر دادوەران، پارێزەران و، هەموو پێکهاتەکانی دیکەی نێو دەسەڵاتی دادوەری، تەنانەت تەلار و کەلوپەلەکانیشی و هەر شتێک کە شکۆی ئەو دەسەڵاتەی پێوەبێ.
لەگەڵ ئەوەشدا پشتیوانی هەموو هەوڵێکی مەدەنی دەکەم کە ناڕەزایەتی و مانگرتن و خۆپیشاندان ئەنجام بدەن بەرامبەر ئەنجومەنی دادوەری و دادگاکان لە کاتێکدا کە بۆیان ڕوونبووەوە کە دادگەری تێدا ناکرێ و دادوەرەکان بێلایەن نین. ئەم دژایەتی و پشتیوانییەم بۆ دەسەڵاتەکانی دیکەش (پەرلەمان و حکومەت) هەروایە، پشتیوانی هەموو چالاکییەکی مەدەنی دەکەم، بەبێ هێرش کردنی فیزیکی، ئەو پشتیوانییەشم بە کردەوە سەلماندووە و خۆشحاڵانە بەشداری کارام تێیدا هەبووە و دەبێ.
من دەستخۆشی لە ئەنجوومەنی دادوەری دەکەم، کە ئازایەتیان نواند و مانیان گرت بەرامبەر شکاندنی شکۆی دادگا لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە، کە هێرشیان کردۆتە سەر دادگای کفری. هیوادارم و داواشیان لێ دەکەم ئەمە سەرەتایەک بێ بۆ هەڵوێست نیشاندانی زیاتر و بەهێزتر بۆ ئەو شکۆشکاندنانەی کە لە دوای ڕاپەڕینەوە بەرامبەر دادگاکان ئەنجام دراوە و دەدرێ.
- هیوادارم ئەوەندە ئازا بن، بەرامبەر ئەو دەستدرێژییانەی لە لایەن حیزبەکانەوە بە تایبەتی پارتی و یەکێتیی دەکرێتە سەر ئەو دەسەڵاتە، بێ دەنگ نەبن و ئاوا مان بگرن!
- هیوادارم ئەوەندە ئازایەتیتان هەبێ بە تەلەفونی هیچ بەرپرسێک بڕیار و حوکم دەرنەکەن!
- هیوادارم ئازایەتی ئەوەتان هەبێ مان بگرن و داوا بکەن حیزب دەست نەخاتە نێو دیاریکردن و هەڵبژاردنی کاندیدەکانی خولەکانی پەیمانگای دادوەری ( هەرچەندە بەشێکتان هەر بە تەسکییەی حیزب بوون بە دادوەر و ئەستەمە داواکارییەکەی من جێبەجێ بکەن)
- هیوادارم چیتر بەرامبەر دەسەڵاتەکانی تر، بە تایبەت دەسەڵاتی جێبەجێکردن (حکومەت) ئەوەندە نەرم نەبن و هەڵوێست بنوێنن و مان بگرن بەرامبەر ئەو دەسەڵاتە کە بەشێک لە بڕیار و حوکمەکانی ئێوە جێبەجێ ناکەن.
- هیوادارم...

0 سەرنج:

Post a Comment