21 January 2012

بیرەوەری دووی رێبەندان دەمخاتە سەر بەستەو بەندان

دووی رێبەندان 66 هەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان ( 22-1-1946) لە مەهاباد، لە هەموو کوردستانییەک پیرۆز بێت.
 لەم رۆژەدا سەری رێز دادەنەوێنین بۆ سەرۆک کۆماری نەمر ( پێشەوا قازی محەمەد) و تێکۆشەرانی دیکەی کۆمار، هیوام وایە بە هەموومان دەست لە ناو دەست، تێ بکۆشین بۆ دروستکردنەوەی کۆماری کوردستان و ئێمەش وەک هەموو گەلانی دونیا بەو مافە سەرەتایییەمان بگەین.

پێشەوای مەزن لە بارەی گرنگی هەبوونی دەوڵەتی کوردستانەوە ئامۆژگاری گەلەکەی دەکات و دەڵێت: " ئەگەر وڵاتێکتان هەبێ، سەربەستییەکتان هەبێ و خاک و نیشتمانەکەتان هی خۆتان بێ، ئەو کاتە هەموو شتێکتان هەیە، هەم ماڵ، هەم سەرەوەت، هەم دەوڵەت. تا ئێوە یەکتر نەگرن، سەرناکەون"

دووبارە جەژنی دووی رێبەندان لە هەموو کوردستانییەک پیرۆزبێت.

تێبینی: سەردێرەکە، دێڕە هۆنراوەیەکی سوارەی ئیلخانی زادەیە

0 سەرنج:

Post a Comment