نزیکه‌ی حه‌فتا خوێندکاری به‌شی ده‌رمانسازی زانکۆی جیهان ماوه‌ی زیاتر له مانگێکه له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان مانیان گرتووه‌و بریاریان داوه تا جێ به‌جێکردنی خواسته‌کانیان به‌رده‌وام بن له مانگرتن. خوێندکاره‌کان ژماره‌یان 70 خوێندکار ده‌بێت و له 38 کچ و 32 کور پێک دێن .
29 December 2010
هه‌ڵبژاردن ده‌روازه‌یه‌ک بۆ نوێ بوونه‌وه
هەڤاڵ نەژاد
بێگومان پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن جۆره‌ها پێناسه‌و گوزارشتی بۆ کراوه ، ڕه‌نگه هه‌ر بیرمه‌ند یا ده‌زگایه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی پێناسه‌یه‌کی تایبه‌تیان هه‌بێ بۆی ، به‌ڵام دواجار هه‌موویان له‌و خاڵه‌وه ده‌گه‌نه یه‌ک که جه‌وهه‌ری هه‌ڵبژاردنه ئه‌ویش دیاری کردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌و مانای نوێ بوونه‌وه‌و گۆڕانکاری و ده‌ستاو ده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌یه‌نێت به شیوه‌یه‌کی ئاشتیانه وه دوور له هه‌ر جۆره توندوو تیژیه‌ک.
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد بۆ رۆژنامه‌ی رووماڵ نیوز: ناوه‌ندی ئاینده پرۆژه‌یه‌ک بۆ دانی قه‌رز بۆ گه‌نجان ده‌داته په‌رله‌مانی کوردستان
ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌کانی گه‌نج ، به‌مه‌به‌ستی هاوکاریکردنی گه‌نجه خاوه‌ن پرۆژه‌کان ، پرۆژه‌یه‌ک ده‌داته حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی سندوقێک دابمه‌زرێ به‌و مبه‌سته‌و به قه‌رز پاره بداته گه‌نجان و دواتر به‌شێوه‌ی قیست لییان وه‌رگرێته‌وه.
چینی:
لێدوانی هەڤاڵ
تاڵەبانی و کوفرێکی دیکەی نەتەوەیی !
هه‌میشه که گوێم له لێدوان یا گوتارێکی تاڵه‌بانی ده‌بێت له‌باره‌ی پرسی کورده‌وه به‌گشتی و دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی کوردی به‌تایبه‌تی، دوعا ئه‌که‌م بۆ جارێکیش بێت قسه‌یه‌کی وانه‌کات دڵی 40 ملیۆن کورد بێشێنێت، به‌ڵام هه‌رده‌م به پێچه‌وانه‌ی خواستی من بووه‌و هه‌میشه قسه‌یه‌کی کردووه دڵی هه‌موو کوردانی سه‌ربه‌خۆخوازی بریندار کردووه، جارێک ده‌ڵێ ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونه‌و جارێک ده‌ڵێ خه‌ونی شاعیرانه، له‌هه‌مووشی بریندارکه‌رتر ئه‌ڵێ ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌یاڵه‌و مرۆڤی ئاقڵ بیری لێناکاته‌وه، واته ئه‌وه‌ی بیر له‌ده‌وڵه‌تی کوردی بکاته‌وه بێ ئه‌قڵه‌و گه‌وجه!! ئه‌رێ به‌ڕاست نزیکه‌ی چل ملیۆن مرۆڤ گه‌وجن؟
شاندێکی ناوه‌ندی ئاینده سه‌ردانی سه‌نته‌ری لاوانی میدیا ده‌که‌ن
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 11-1-2010 شاندێکی ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌کانی گه‌نج ، سه‌ردانی سه‌نته‌ری لاوانی میدیا یان کرد له‌شاری هه‌ولێر و له لایه‌ن به‌ریز هێمن حامد به‌رپرسی سه‌نته‌ره‌وه پێشوازی کران.
سه‌ره‌تا له لایه‌ن شاندی ناوه‌ندی ئاینده‌وه پێناسه‌یه‌کی ناوه‌ند کرا و کورته‌یه‌ک کار‌و چالاکیه‌کانی باسکرا و له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری لاوانی میدیاش به‌هه‌مان شێوه کورته‌یه‌ک له کار‌و چالاکیه‌کانیان باسکرد..
چینی:
چالاکییەکانی خۆم
چه‌ندین ڕێکخراو پاڵپشتی خۆیان بۆ پرۆژه‌ی سندوقی هاوکاری گه‌نجان ده‌خه‌نه ڕوو
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه 10-1-2010 شاندێکی ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌کانی گه‌نج سه‌ردانی سێ ڕیکخراوی گه‌نجانه‌و و کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیان له‌شاری هه‌ولێر کرد و سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی سندوقی هاوکاری گه‌نجان گفتوگۆیان له گه‌ڵ کرا و ئه‌وانیش پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌ربڕی.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم
جەعفەر حامیدی: که‌س ناتوانێ گارانتی ئه‌وه بکا که هه‌ر له یه‌که‌م سه‌عاته‌کانی گه‌ڕانه‌وه‌ماندا سه‌نگه‌ر له‌دژی یه‌کتر هه‌ڵناکه‌نین
جه‌عفه‌ر حامیدی له‌کۆنگره‌ی پێنجه‌م تا نۆیه‌می حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، ئه‌ندامی ڕێبه‌ری ئه‌و پارته بووه، له‌م دیداره‌ی ستانده‌ر ڕه‌خنه له‌سیاسه‌ته‌کانی حیزبی دیموکرات ده‌گرێت و باس له‌هۆکاری دووله‌ت بوونی حیزبی دیموکرات ده‌کات و پێیوایه نائومێدبوون له‌پیکه‌وه ژیان و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ نارازیه‌کان و ته‌نانه‌ت تیرۆری که‌سایه‌تی به‌سیک بوون له‌هۆکاری دووله‌ت بوون، هاوکات باس له‌کۆنگره‌ی چوارده‌ده‌کات و ده‌ڵێ کۆنگره‌یه‌کی نهێنی و ته‌ڕده‌ستانه بوو.
گفتوگۆی: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد بۆ گۆڤاری کۆوار : هونه‌رمه‌ندی کوردمان هه‌یه له سه‌ر ئاستی جیهان ناسروان
گۆڤاری کۆوار یه‌کێکه له گۆڤاره رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی کوردستان و له ده‌ڤه‌ری سۆران چاپ و بڵاو ده‌کریته‌وه له دواهه‌مین ژماره‌ی خۆیدا راپۆرتیکی له‌سه‌ر ئاستی هونه‌ری کوردی و به‌راوردکاری له‌گه‌ڵ هونه‌ری جیهانیدا بڵاو کردۆته‌وه ، تێیدا بۆچوونی من وه‌ک رۆژنامه‌نووسێک وه‌رگیراوه.
چینی:
لێدوانی هەڤاڵ
له‌شكركێشی توركیا‌و ده‌رئه‌نجامه‌كانی
هەڤاڵ نەژاد
*سه‌ره‌تایه‌ك له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی تورك‌ونه‌ته‌وه‌ی كورد
ده‌وڵه‌تی توركیای كه‌مالیستی ئه‌مڕۆ له بنچینه‌دا له‌سه‌ر ئه‌ساسی یه‌ك نه‌ته‌وه یه‌ك زمان یه‌ك ده‌وڵه‌ت دامه‌زراوه ئه‌ویش نه‌ته‌وه‌ی تورك‌و زمانی توركی‌و ده‌وڵه‌تی توركه كه‌ئه‌مه به‌ندێكی نه‌گۆڕی ده‌ستوری ده‌وڵه‌تی توركیای عه‌لمانی یه‌و له‌سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه ئینكاری بوونی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كات جگه له‌تورك,به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی كورد كه‌سێ یه‌كی دانیشتوانی ده‌وڵه‌تی توركیا پێك ده‌هێنێ.
تیرۆری شاراوە !
خوێندنەوەیەك بۆ مەترسی بڵاو بوونەوەی مادە بێهۆشكەرەكان لە كوردستان
| وێنە: وەرگیراو |
*مادەهۆشبەرەكان چین
مادە هۆشبەرەكان بریتین لەو مادانەی كە كار لە بێداری مرۆڤ دەكات و وای لێدەكات ئاگایی خۆی لە دەست بدات و بكەویتەوە دنیایەكی خەیالاوی و بێهۆشی لەكاتی بەكارهێنانیدا. مادە هۆشبەرەكانیش زۆرن و هەریەكە و تایبەتمەندی خۆی هەیە لە رووی وزەی بیهۆشكەری و چۆنیەتی بەكارهینانی، وە مادە هۆشبەرەكانیش بەپێی قورس و سوك پۆڵین دەكرێ، سوكەكان وەك خواردنەوە كهولیەكان و هەندێ شروبی پزیشكی و هەندێ مادەی تر، قورسەكانیش بریتین لە تریاك و هێرۆین و كۆكاین و كراك و حەشیش و هەندێ جۆرە حەبی تایبەت و لەنێویشیاندا كراك وهیرۆیین قورسترینیانەو تریاك و حەشیش زۆرترین بەكارهینەرانیان هەیە.
عارف باوەجانی:هیچ کوردێک حه‌ز ناکات به که‌ڵاشینکۆف سیاسه‌ت بکات،بەڵام ڕێگەش بەکورد نادرێت به‌ئازادی سیاسه‌ت بکات
عارف باوەجانی: جیاوازی ئیمه له گه‌ڵ زۆربه‌ی پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌وه‌یه که ئێمه وه‌ک پارتێکی نۆیخوازو سه‌ربه‌خۆخواز که خه‌بات وستراتیژیمان تایبه‌ت کردوه به بلاوکردنه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خوازی
سکرتێری پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان، عارف باوه‌جانی له‌م دیداره‌دا تیشک ده‌خاته سه‌ر هۆکاری دروستبوونی پارته‌که‌یان، هاوکات وه‌ڵامی کۆمه‌ڵێ پرسی تایبه‌ت به‌پارته‌که‌یان و ڕۆژهه‌ڵاتێ کوردستان و شێوازه‌کانی خه‌باتی ئه‌و پارچه‌یه ده‌داته‌وه.
دیداری: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
حسەین یەزدانپەنا: نه‌ریتی جیا بوونه‌وه له حیزبه کوردستانییه‌کاندا تا ئێستا وا بووه که پاش جیابوونه‌وه‌کان ناکۆکییه‌کان توندتر ده‌بن
جێگری سه‌رۆکی پارتی ئازادی کوردستان، حسه‌ین یه‌زدان په‌نا له‌م دیداره‌ی ستانده‌ر تیشک ده‌خاته سه‌ر هۆکاری گۆڕینی ناوی پارته‌که‌یان و چۆنیه‌تی کار‌و چالاکیان، هاوکات باس له‌چالاکی مه‌ده‌نی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و په‌یوه‌ندیان به‌پارته‌کانی دیکه‌و هۆکاری ئه‌و جیابوونه‌وانه‌ی له ناو پارته‌کانی‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کات.
گفتوگۆی هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
ده‌وڵه‌تی کوردی هه‌ر داده‌مه‌زرێ
وه‌ڵامێکی کورت بۆ ئه‌و وه‌زیره‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی پێ مه‌حاڵه
هەڤاڵ نەژاد
هه‌میشه که‌گوێم له‌لێدوان یا گوتارێکی مام جه‌لال ده‌بێت له‌باره‌ی پرسی کورده‌وه به‌گشتی و دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی کوردی به‌تایبه‌تی، دوعا ئه‌که‌م بۆجارێکیش بێت قسه‌یه‌کی وانه‌کات دڵی 40 ملیۆن کورد بێشێنێت، به‌ڵام هه‌میشه به‌پێچه‌وانه‌ی خواستی من بووه‌و هه‌میشه قسه‌یه‌کی کردووه که‌دڵی هه‌موو کوردانی سه‌ربه‌خۆخوای بریندار کردووه، جارێک ده‌ڵێ ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونه‌و جارێک ده‌ڵێ خه‌ونی شاعیرانه، له‌هه‌مووشی بریندارکه‌رتر ئه‌ڵێ ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌یاڵه‌و مرۆڤی ئاقڵ بیری لێناکاته‌وه، واته ئه‌وه‌ی بیر له‌ده‌وڵه‌تی کوردی بکاته‌وه بێ ئه‌قڵه‌و گه‌وجه!! ئه‌رێ به‌ڕاست نزیکه‌ی چل ملیۆن مرۆڤ گه‌وجن؟؟
ئه‌میری قازی: به‌رله‌وه که حیزبی دێمۆکرات ببێ به دوو پارچه زۆر له‌خۆبایی و له چوارچیوه به‌ده‌ربوو
ئه‌میری قازی ساڵانێکی درێژ له‌ناوڕیزه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دابووه، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی وده‌فته‌ری سیاسی ئه‌و حیزبه بووه، وه‌ک خۆی ده‌ڵێ له‌به‌ر ئۆتۆنۆمی خوازی دیموکرات دوای کۆنگره‌ی شه‌شه‌می لێیان جیابۆته‌وه‌و پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی دامه‌زراندووه‌و ئێستاش سکرتێری ئه‌و پارته‌یه. بۆتیشیک خستنه‌سه‌ر پارتی سه‌ربه‌خۆیی و ڕه‌وشی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران و پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵات، له‌ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ستانده‌ری دایه‌وه.
گفتوگۆی: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد

