31 December 2013
21 December 2013
رۆشنبیری کورد
ئەوانەی لە ناو کوردا بە رۆشنبیر دەناسرێن، بە زۆری
ئەوانەن قسە لە بارەی سیاسەت و حکومڕانییەوە دەکەن بەگشتی. ئەو کەسانە کەشێکی
وایان خوڵقاندووە هەموو شتێک دەبەنەوە بۆ سەر سیاسەت و هەرچی بابەتی ترە نادیدەی
دەگرن، لە کاتێکدا لە کۆمەڵگەی ئێمە سادەترین و ناسیاسیترین کەس زمانی بکاتەوە،
ئەوا بە ئاسانی دەتوانێ بە کاتژمێران باسی سیاسەتت بۆ بکات!
18 December 2013
17 December 2013
دووان له‌چالاكوانه‌كانی خۆرهه‌ڵات ئازادكران
لێدوان بۆ رادیۆی ناوخۆ
ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م دادوه‌ر دووان له‌چالاكوانه‌كانی
خۆرهه‌ڵات ئامادهبوونو له‌چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كدا بێتاوانی خۆیان سه‌لماند له‌به‌رامبه‌ر
به‌ردبارانكردنی كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر، دادوه‌ر
بڕیاریدا دوو كه‌س له‌و هه‌شت چالاكوانه‌ی كه پێشتر به‌و تۆمه‌ته ده‌ستگیركرابوون
ئازادبكرێن.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم,
لێدوانی هەڤاڵ
08 December 2013
دژی لەسێدارەدانی لاوانی کورد لە لایەن ئێرانەوە لەبەردەم پەرلەمانی ئەروپا خۆپیشاندان بەرێوەچوو
هەڤاڵ نەژاد
رۆژی
٥-١٢-٢٠١٣ لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا، لە برۆکسێلی پایتەختی بەلجیکا،
خۆپیشاندانێک دژی لە سێدارەدانی لاوانی کورد، لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە،
بەرێوەچوو.
خۆپیشاندانەکە
لە لایەن كۆميته‌ى پشتيوانى له زيندانيانى سياسى
كوردستان له به‌لجيكا، کە بریتی بوون لە: (حیزبی دیموکراتی کوردستان،حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، ڕێکخراوی
کوردستان فۆروم ـ بەلجیکا) ئامادە
کرابوو.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم
06 December 2013
کۆنفڕانسی تورکیا- کورد و پرۆسەی ئاشتی ئیمڕاڵی: هەلێکی مێژوویی
دەیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی( تورکیا- کورد و پرۆسەی
ئاشتی ئیمڕاڵی: هەلێکی مێژوویی) رۆژی چوارشەممە ٤-١٢-٢٠١٣ لە پەرلەمانی ئەوروپا لە
برۆکسێلی پایتەختی بەلجیکا، دەستی بەکارەکانی کرد.
کۆنفڕانسەکە لە لایەن گروپی پەرلەمانتارانی یەکێتی چەپی
ئەوروپا و سەوزی چەپی ئەسکەندەنافیا ( European United Left/ Nordic
Green Left) لە پەرلەمانی ئەوروپا ئامادە
کراوە. تێیدا چەندین کەسایەتی جیهانی و کوردی و پەرلەمانتاری ئەوروپی داوەت کرابوون
و وتاریان هەبوو.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم
29 November 2013
په‌یامی كورد له‌لاهای پێشكه‌ش ده‌كرێت
وه‌فدی نوێنه‌ری تۆڕی هاوپه‌یمانی ڕێكخراوه كوردستانییه‌كان
له‌پێناو دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوان ڕایگه‌یاند، لهدوانزدهههمین كۆنفرانسی
ساڵانه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی دادگای نێوده‌وڵه‌تیی تاوان (ICC)دا، كه به‌به‌شداری 100 وڵات له‌شاری ده‌نهاخ (لاهای) لههۆڵهندا
به‌ڕێوه‌چوو، په‌یامی كوردیان پێشكه‌ش به‌جیهان كردووه.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم,
لێدوانی هەڤاڵ,
یاسایی
دیمانەی هەڤاڵ لەگەڵ رۆژنامەی خەبات سەبارەت بە بەشداری شاندی تۆڕی رێکخراوە کوردستانییەکان لە ١٢هەمین کۆنفرانسی ساڵانەی وڵاتانی لایەنی دادگای نێودەوڵەتی تاوان
دیمانەی لەگەڵ رۆژنامەی خەبات لەگەڵ هەڤاڵ سەبارەت بە
بەشداری شاندی تۆڕی هاوپەیمانێتی رێکخراوە کوردستانییەکان لە پێناو دادگای
نێودەوڵەتیی تاوان، لە ١٢هەمین کۆنفڕانسی ساڵانەی وڵاتانی لایەنی پەیماننامەی رۆما
و دادگای نێودەوڵەتیی تاوان، کە لە شاری دەنهاخ (لاگای) لە هۆڵەندا بەڕێوەچوو.
ئەو دیمانەیە لە ٢٤-١١-٢٠١٣ لە ژمارە ٤٤٤٦ رۆژنامەی
خەبات لە لاپەرەی حەوت بڵاوبۆتەوە.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم,
دیدار,
لێدوانی هەڤاڵ,
یاسایی
20 November 2013
بەشداریکردنمان لە ١٢هەمین کۆنفڕانسی ساڵانەی وڵاتانی لایەنی دادگای نێودەوڵەتیی تاوان
چینی:
چالاکییەکانی خۆم,
یاسایی
16 November 2013
هەڤاڵ نەژاد: به‌شێك له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی وه‌كو بازرگانی سه‌یری كاری رێکخراوەیی ده‌كه‌ن
(سبەی) به‌شێك له چالاكوانانی
كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی پێیانوایه، کە ژمارەیەک له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مەدەنی
وه‌كو بازرگانی سه‌یری كاری رێكخراوه‌یی ده‌كه‌ن و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، به‌شێك
له رێكخراوه‌كان له‌لایه‌ن حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه دروستكراون و به‌كار ده‌هێندرێن،
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومیه‌كانیش ده‌ڵێت به‌كه‌متر له‌ماوه‌ی
ساڵێك 9 ملیار و 500 ملیۆنمان داوه به رێكخراوه‌كان.
چینی:
لێدوانی هەڤاڵ
01 November 2013
"گرنگه عێراق لاهای بناسێت"
![]() |
چالاکییەکی ئێمە لە پێناو بەفەرمی ناساندنی دادگاکە |
لێدوانی هەڤاڵ بۆ رادیۆی ناوخۆ
وته‌بێژی تۆڕی هاوپه‌یمانی ڕێكخراوه كوردستانییه‌كان له‌پێناو
دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند، ناساندنی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان
له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه زه‌مانه‌تی كورد ده‌كات به‌وه‌ی كه جارێكی تر
تاوان دژی ئه‌نجامنه‌درێت.
چینی:
لێدوانی هەڤاڵ
29 October 2013
تێگەیشتن لە دادگای نێودەوڵەتی تاوان
ئەمڕۆ ٢٩-١٠-٢٠١٣ کۆنفراسی هەرێمایەتی سەبارەت بە کورد و
دادگای نێودەوڵەتیی تاوان بەرێوەچوو.
کۆنفرانسەکە لە لایەن رێکخراوی کوردستان بێجینۆساید، بە بەشداری
رێکخراوی رەنگەکان بۆ ئازادی و، ئەتاج بۆ مافە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان و تۆڕی هاوپەیمانێتی
رێکخراوە کوردستانییەکان لە پێناو دادگای نێودەوڵەتیی تاوان (دادگای تاوانی نێودەوڵەتی)،
بە پشتیوانی فەرمانگەی رێخکراوە ناحکومییەکان، لە هوتێلی چوارچرای شاری هەولێر بەرێوەچوو.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم,
کتێب,
یاسایی
03 October 2013
هەڤاڵ نەژاد: به‌هه‌موو پێوه‌رێك ئه‌و ئاسه‌واره‌ی كه ئه‌مریكا داویه‌تی به‌ئێران به‌شێكه لە مێژووی كورد
(حه‌سه‌ن ڕۆحانی) سه‌رۆكی ئێران له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له‌ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، به‌رپرسانی ئیداره‌ی واشنتۆن وه‌كو هه‌وڵێك بۆ پیشاندانی نیازپاكی به‌رامبه‌ر به‌میلله‌تی ئێران، ئاسه‌وارێكی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی (ماد) گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ئێران، چالاكوانێكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیش له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: ئه‌و ئاسه‌واره هی كورده‌و پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستی هه‌بێت.
چینی:
لێدوانی هەڤاڵ
هەڤاڵ نەژاد: حكومه‌تی كوردستان سوود له بوونی كورد وه‌ربگرێت له وڵاتان بۆ ئه‌وه‌ی لۆبییه‌ك له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دروست بكات بۆ بە فەرمی ناساندنی جینۆسایدی کورد
چینی:
لێدوانی هەڤاڵ
24 September 2013
دوورخستنەوەی یەکێتی لە حکومڕانی لەم کاتەدا کارێكی ئەستەمە
هەڤاڵ نەژاد
پاش دەرکەوتنی ئەنجامە بەرایییە نافەرمییەکان، لێرە و
لەوێ باس لەوە دەکرێ، کەمکردنی کورسییەکانی یەکێتی و، رێژەی دەنگەکانی، دەبێتە هۆی
ئەوەی یەکێتی لە حکومەتی داهاتوودا بەشدار نەبێ.
سەرکەوتووەکان، بەتایبەت گۆڕان دەڵێن؛ خۆمان دەسەڵات دەگرینە
دەست، بەشێوەیەک دڵنیان لە حکومەتی داهاتوودان، نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی
بزووتنەوەکە، لە ئێستاوە بەڵێنی خزمەتکردن بە خەڵک دەدات لە رێگەی حکومەتەوە!
07 August 2013
ئەو تاوانانەی دژی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچن، جینۆساید و تاوانی جەنگن؟
هەڤاڵ نەژاد *
رۆژانە، هەواڵی هێرشی چەتە و گرووپە توندڕەوەکان و بەناو
ئازادیخوازانی سووری، بۆ سەر کوردانی رۆژئاوای کوردستان، راماندەچڵەکێنن. بەتایبەت
هەواڵی کوشتوبڕی خەڵکی بێچەک و مەدەنی و، تایبەتیتر منداڵ و ژن. یاخود فڕاندن و بە
بارمتەگرتنی کچان و ژنان. ئایا ئەو هێرشانە لە ڕووی یاسای نێودەوڵەتییەوە بە
جینۆساید، یاخود بە تاوانی جەنگ هەژمار دەکرێن؟ ئایا دەکرێ وەک کەیسێک ببرێتە بەردەمی
دادگای نێودەوڵەتیی تاوان لە لاهای؟
01 August 2013
25 July 2013
17 July 2013
داوا دەکەین عێراق رێکەوتننامەی رۆما واژوو بکات و پەیوەست بێ بە دادگای تاوانی نێونەتەوەیی
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٧-٧-٢٠١٣ کە
هاوکات رۆژی دامەزراندنی دادگای تاوانی نێونەتەوەیی (ICC) یە، تۆڕی هاوپەیمانیەتی رێكخراوە كوردستانییەكان لە پێناو
دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی ( KONCICC)، لەبەردەمی پەرلەمانی
کوردستان گردبوونەوەکمان ئەنجام دا‌و لە رێگەی ناردنی چەند یاداشت نامەیەکەوە بۆ
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق و هەرێمی کوردستان و حکومەت و پەرلەمانی ناوەند و
کوردستان، داوامان لە دەوڵەتی عێراق کرد پەیوەست بێ بەو دادگایەوە و واژووی رێکەوتننامەی
رۆما بکات. ئەوەش لە پێناو دووبارە نەبوونەوەی تاوانەکانی رابردوو، هاوشێوەی
ئەنفال و هەڵەبجە و چەندین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دیکە.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم,
یاسایی
16 July 2013
09 May 2013
یەکگرتووی ئیسلامی پشتیوانی لە پەیوەست بوونی عێراق بەو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەکات
چینی:
چالاکییەکانی خۆم
08 April 2013
سێهەمین کۆنفڕانسی پێداچوونەوەی دژایەتی چەکی کیمیایی دەستی بەکارەکانی کرد
چینی:
چالاکییەکانی خۆم,
راپۆرت