ئاماده‌کردنی: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
فۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی میزۆپۆتامیا، بڕیاره له 21 تا 25-9-2011 له ئامه‌دی باکووری کوردستان، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی به به‌شداری چه‌ندین وڵاتی جیهان له ژێر ناونیشانی "له پێناو ئازادی، له به‌رامبه‌ر کاپیتالیزم و چه‌وساندنه‌وه‌دا ( ئازادی سه‌رده‌که‌وێت) " به‌رێوه‌ده‌چێت.
له بانگه‌وازی فۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی میزۆپۆتامیا سه‌باره‌ت به رێکخستنی ئه‌م چالاکییه‌دا هاتووه" له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه‌به‌به‌هاری خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوده‌برێت، له‌كاتێكدا هه‌ندێك ده‌سه‌ڵات هه‌ره‌سدێنن و هه‌ندێك حكومه‌تی دیكه خۆیان رێكده‌خه‌نه‌وه. له‌كاتێكدا كۆلۆنیالیسته‌كان خه‌ڵك و ژینگه به‌بۆمباو مه‌وادی كیمیاوی و دروستكردنی به‌نداوو ده‌رمانی دژه‌مێروو له‌ناوده‌به‌ن.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌دا، خه‌ڵكانێك هه‌ن كه‌به‌رگری ده‌كه‌ن و خۆیان ده‌پارێزن و ئاینده‌ی خۆیان بونیادده‌نێن. هه‌رچه‌ند كۆلۆنیاله‌كان پاوانكاری خۆیان په‌ره پێ ده‌ده‌ن و گۆڕه‌پانی شه‌ڕی نوێ ده‌كه‌نه‌وه‌و "ئاینده‌ی ئاماده‌كراو" پێشكه‌شی گه‌لان ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا گه‌لان به‌رێزه‌وه خاوه‌ندارێتی له‌جیاوازییه‌كان ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و جیاوازیانه ئاشتی به‌رقه‌رار ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌ند ده‌وڵه‌تان ده‌یانه‌وێت مێژووی گه‌لان بسڕنه‌وه، به‌ڵام گه‌لان و ئه‌وانه‌ی به‌دوای راستیه‌كانه‌وه‌ن، رووبه‌ڕووی رابوردوو ده‌بنه‌وه‌و راستییه‌كانی مێژوو له‌بیری ناكه‌ن"
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌دا، خه‌ڵكانێك هه‌ن كه‌به‌رگری ده‌كه‌ن و خۆیان ده‌پارێزن و ئاینده‌ی خۆیان بونیادده‌نێن. هه‌رچه‌ند كۆلۆنیاله‌كان پاوانكاری خۆیان په‌ره پێ ده‌ده‌ن و گۆڕه‌پانی شه‌ڕی نوێ ده‌كه‌نه‌وه‌و "ئاینده‌ی ئاماده‌كراو" پێشكه‌شی گه‌لان ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا گه‌لان به‌رێزه‌وه خاوه‌ندارێتی له‌جیاوازییه‌كان ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و جیاوازیانه ئاشتی به‌رقه‌رار ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌ند ده‌وڵه‌تان ده‌یانه‌وێت مێژووی گه‌لان بسڕنه‌وه، به‌ڵام گه‌لان و ئه‌وانه‌ی به‌دوای راستیه‌كانه‌وه‌ن، رووبه‌ڕووی رابوردوو ده‌بنه‌وه‌و راستییه‌كانی مێژوو له‌بیری ناكه‌ن"
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی فۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی میزۆپۆتامیا، هه‌ریه‌ک له ده‌وڵه‌ته‌کانی ( ئه‌رژه‌نتین، ئیکوادۆر، به‌رازیل، ئیتاڵیا، ئه‌ڵمانیا، رووسیا، میسر، تونس، لوبنان، فه‌له‌ستین، یه‌مه‌ن، باشووری کوردستان، عێراق، ئێران، سوریه، تورکیا، ئه‌رمه‌نستان، فه‌ره‌نسا، کامیرۆن، نیجه‌ر) و چه‌ندین که‌سایه‌تی به‌شداری ئه‌م فۆرمه ده‌که‌ن.
فۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی میزۆپۆتامیا ( MSF) له 20ی به‌فرانباری ساڵی 2008 له ئامه‌د، له لایه‌ن رێکخستنه مه‌ده‌نییه‌کان و سه‌ندیکا و پارته سیاسییه‌کان و ئینیستیتۆ مه‌ده‌نییه‌کانی کوردستان و تورکیا پێک هێنراوه و ئاماده‌کاری ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له شاری ئامه‌دی باکووری کوردستان، ئه‌م چالاکییه مێژووییه به‌رێوه‌به‌رن.
چالاکییه‌کانی فۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی له رۆژی 21-9-2011 به کردنه‌وه‌ی چالاکییه‌که ده‌ست پێ ده‌کات، دواتر به‌شدارانی چالاکییه‌که له چه‌ند هۆڵێکدا پانێڵ و کۆبوونه‌وه به‌رێوه‌ده‌به‌ن و فۆرمی بچووک دروست ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی چالاکییه‌کاندا پێشانگای وێنه‌یی و به‌ڵگه‌نامه‌یی و شانۆ، نمایش ده‌کرێن.
ئه‌ندامی کۆردیناسیۆنی فۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی میزۆپۆتامیا، دێرین ئۆزگان، له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی فۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی میزۆپۆتامیا رایگه‌یاندووه" له‌كاتێكدا ته‌واوی رووی ئه‌م زه‌ویه له‌رووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقیه‌وه به‌ره‌و شێواندن ده‌برێت، ئامانجی ئێمه له فۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی میزۆپۆتامیا ئه‌وه‌یه ده‌نگی تێكۆشه‌رانه‌ی خۆمان بگه‌یه‌نین به‌هه‌موو لایه‌ك و ده‌نگی ئه‌وانیتر ببیستین"
ته‌وه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م چالاکییه، که ده‌خرێنه به‌رباس و شرۆڤه:
1. راپه‌ڕینه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاینده
2. قه‌یرانی شارستانی و ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌كان
3.بونیادنانی دادوه‌ری و ئاشتی له‌به‌رامبه‌ر هێزدا
4.په‌نابه‌ریی هه‌میشه‌یی: په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ری
5.تێكۆشان له‌پێناو مافه‌كاندا
- مافه‌كانی منداڵان، مافی ئاو، مافی كه‌مینه سێكسیه‌كان، مافی په‌یوه‌ندیكردن، مافی ته‌ندروستی، مافی به‌ساڵاچووان و هتد.
6.رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ رابوردوو و پێكهێنانی لێكۆڵینه‌وه له‌راستیه‌كان
7.جینۆسایدی ژینگه‌یی
8.ئه‌فراندنی كو‌لتور، كولتوری قڕكردنی كو‌لتور
9.چه‌وساندنه‌وه‌ی كرێكار‌و ره‌نجده‌ران و به‌دواداچوون
10.كوشتن و چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان و ئه‌و كێشانه‌ی به‌دوایاندا دێن.
11.گه‌نجان: دینامیكی گۆڕانكاری و په‌ڕینه‌وه بۆ قۆناخێكیتر
ریکلامی ئاماده‌کاری ... فۆتۆ: ماڵپه‌ڕی فۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی میزۆپۆتامیا |
0 سەرنج:
Post a Comment