ئەمرۆ
دوو شەممە ٨-٤-٢٠١٣ سێهەمین کۆنفڕانسی پێداچوونەوەی جیهانی قەدەغەکردنی چەکی
کیمیایی لە شاری دەنهاخ (لاهای)ی هۆلەندا
بە بەشداری سەرۆکی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆک و نوێنەری ١٨١ وڵات و زیاتر لە ٧٠ رێکخراوی جیهانی دەستی
بەکارەکانی کرد.
کۆنفرانسەکە
لە لایەن رێکخراوی دژایەتیکردنی چەکی کیمیایی (OPCW) بەڕێوە دەچێت و بڕیارە تاوەکو
١٩ی ئەم مانگە بەردەوام بێت.
لەو
کۆنفڕانسەدا بۆ یەکەم جار بان کی موون، وەک یەکەم سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان
بەشداری کرد و پشتگیری نەتەوەیەگرتووەکانی بۆ ئەو رێکخراوە و کارەکانی دووپات
کردەوە، هەروەها داواشی لە وڵاتانە کرد کە ئەندامی ئەم رێکخراوە نین، پابەند بوونی
خۆیان بە زووترین کات بۆ رێکخراوەکە رابگەیەنن.
تا
ئێستا نزیکەی ٨ وڵات بەشداری ئەو رێکخراوەیان نەکردووە و ئامادە نین کار بۆ
دژایەتی چەکی کیمیایی بکەن، لەوانە سوریا، کۆریای باکوور.
هەر
لەو کۆنفرانسەدا بریکاری وەزیری دەرەوە محەمەد دورکی وتاری عێراقی خوێندنەوە و بە
کورتی و بە دێڕێک ئاماژەی بە تاوانی هەڵەبجە کرد کە تێیدا چەکی کیمیایی دژی خەڵکی ئەو شارە
بەکارهاتووە.
شیاوی
گوتنە، ئامانجی ئەو کۆنفرانسە، نەهێشتنی چەکی کیمیایییە و دەیانەوێت کار لەسەر
بڕیاری ژمارە ١٥٤٠ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن کە بۆ ئەو مەبەستە
دراوە.
لەو
کۆنفرانسەدا ژمارەیەک رێکخراو و کەسایەتی کورد بەشداریان کردووە، یەک لەوان
رێکخراوی کوردستان بێ جینۆسایدە و من (هەڤاڵ نەژاد) و رەنجدەر گڕاوی وەک نوێنەری
ئەو رێکخراوە داوەت کراوین و بەشداریمان کردووە، هەروەها رێگەمان پێ درا دوو ستاندی
رێکخراوەکەمان کە وێنەی شاری هەڵەبجەی قوربانی چەکی کیمیایییە و ئاماژەیە بەو
تاوانە بە هەردوو زمانی هۆڵەندی و ئینگلیزی دابنێین.
0 سەرنج:
Post a Comment