له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی ناڕاست له‌سه‌ر
دۆسیه‌ی ده‌رزیی ئاڤاستین، كه‌مپه‌ینی چاو هه‌رچاوه، لای داواكاری گشتیی هه‌ولێر،
سكاڵا له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تۆمارده‌كات.
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد، پارێزه‌ری كه‌مپه‌ینی چاو هه‌رچاوه،
به KNN ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری كه‌مپه‌ینه‌كه له‌لای سه‌رۆكایه‌تی
داواكاری گشتی له هه‌ولێر، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تۆمارده‌كه‌ن
بۆئه‌وه‌ی داواكاری گشتیی، سكاڵاكه بجوڵێنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، داواكه له‌سه‌ر ئه‌و
لێدوانه ناڕاست‌و هه‌ڵانه‌یه كه وه‌زاره‌تی تهندروستیو وه‌زیره‌كه‌ی له‌ماوه‌ی
ڕابردوودا له‌سه‌ر كه‌یسی ده‌رزیی ئاڤاستین، داویانه‌و زانیاریی هه‌ڵه‌یان داوه
به كهمپهینهكهو ڕاگه‌یاندنه‌كان، به‌وپێیه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاندوه،
گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كدا هه‌یه بۆ پشكنینی ئه‌و ده‌رزییه، به‌ڵام كه‌مپه‌ینه‌كه
بۆی ده‌ركه‌وتوه، ئه‌و كۆمپانیایه، هیچ سه‌رمایه‌و داهاتێكی نییه كه گرێبه‌ست
له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم بكات به بڕی زیاتر له ملیۆنێك دۆلار.
هاوكات، وه‌زیری ته‌ندروستیش، ئاماژه‌ی به‌وه
كردبوو كه دۆسیه‌كه داخراوه‌و هه‌روه‌ها زانیاریی نادروستیشی به ڕاگه‌یاندنه‌كان
داوه.
بۆ بینینی لە ماڵپەری تەلەفزیۆنی کەی ئێن ئێن ئێرە کلیک بکەن
0 سەرنج:
Post a Comment