چالاکییەکی ئێمە لە پێناو بەفەرمی ناساندنی دادگاکە |
لێدوانی هەڤاڵ بۆ رادیۆی ناوخۆ
وته‌بێژی تۆڕی هاوپه‌یمانی ڕێكخراوه كوردستانییه‌كان له‌پێناو
دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند، ناساندنی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان
له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه زه‌مانه‌تی كورد ده‌كات به‌وه‌ی كه جارێكی تر
تاوان دژی ئه‌نجامنه‌درێت.
(هه‌ڤاڵ نه‌ژاد) وته‌بێژی تۆڕی هاوپه‌یمانی ڕێكخراوه
كوردستانییه‌كان له‌پێناو دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ NNA ڕوونكرده‌وه، دادگای لاهای
یه‌كێكه له‌دادگا نێوده‌وڵه‌تییه گرنگه‌كان، كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی عێراق به‌ڕه‌سمی
ئه‌و دادگایه بناسێت‌و ڕێكه‌وتننامه‌ی ڕۆما واژۆ بكات، دژ به‌تاوانه‌كانی كۆمه‌ڵكوژیی،
جهنگو پێشێلكردنی مافه‌كانی ژن‌و منداڵان.
وتیشی:"ناسینی ئه‌و دادگایه له‌لایه‌ن به‌غداوه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی جارێكی تر تاوانه‌كانی ئهنفالو هه‌ڵه‌بجه‌و هاوشێوه‌كانی دووباره نه‌بنه‌وه‌و ده‌بێته زه‌مانه‌ت بۆ كورد".
لێدوانی وته‌بێژی تۆڕی هاوپه‌یمانی ڕێكخراوه كوردستانییه‌كان
له‌پێناو دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی له‌كاتێكدایه، دوێنێ له‌شاری هه‌ولێر
پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان كۆنفرانسی هه‌رێمایه‌تی سه‌باره‌ت بهكوردو دادگای
نێوده‌وڵه‌تیی تاوان به‌ڕێوه‌چوو.
بۆ بینینی ئەم لێدوانە لە سەرچاوەکەی، ئێرە کلیک بکە
0 سەرنج:
Post a Comment