(سبەی) به‌شێك له چالاكوانانی
كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی پێیانوایه، کە ژمارەیەک له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مەدەنی
وه‌كو بازرگانی سه‌یری كاری رێكخراوه‌یی ده‌كه‌ن و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، به‌شێك
له رێكخراوه‌كان له‌لایه‌ن حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه دروستكراون و به‌كار ده‌هێندرێن،
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومیه‌كانیش ده‌ڵێت به‌كه‌متر له‌ماوه‌ی
ساڵێك 9 ملیار و 500 ملیۆنمان داوه به رێكخراوه‌كان.
پارێزه‌ر هه‌ڤاڵ نه‌ژاد، چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
به (سبه‌ی) وت: به‌شێك له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی وه‌كو بازرگانی
سه‌یری كاره‌كه ده‌كه‌ن و ته‌نها له پێناو وه‌رگرتنی پاره‌و مینحه رێكخراویان
دامه‌زراندوه.
ئەوەشی وت: به‌شێك له‌و رێكخراوانه‌ی كۆمه‌ڵی
مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌ناوی جیاجیاوه دروستكراون
و له‌كاتی پێویستدا به‌كاریان ده‌هێنن.
لە لای خۆشیه‌وه فازڵ عومه‌ر، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی
رێكخراوه ناحكومیه‌كان جەختی کردەوە، ده‌بێت رێكخراوه ناحكومیه‌كان هه‌ڵگری چه‌ند
خاسیه‌تێك بن كه ئه‌خلاقی و نیشتمانی و رێكخراوه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌و بە
(سبەی) وت "له ئێستادا له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌زار و 130 رێكخراومان تۆمار
كردوه و لهزیادبونیشدایه".
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومیه‌كان
باسی لەوەشکرد، کە ته‌مه‌نی فهرمانگهکەیان چه‌ند مانگێكی خایاندوه و وتیشی
"له‌و ماوه‌یه‌دا بۆ 427 پڕۆژه، (9) ملیار و 500 ملیۆنیان داوه به
رێكخراوه ناحكومیه‌كان".
بۆ بینینی لێدوانەکە لە ماڵپەڕی سبەی ئێرە کلیک بکە
بۆ بینینی لێدوانەکە لە ماڵپەڕی سبەی ئێرە کلیک بکە
0 سەرنج:
Post a Comment