لێدوان بۆ رادیۆی ناوخۆ
ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م دادوه‌ر دووان له‌چالاكوانه‌كانی
خۆرهه‌ڵات ئامادهبوونو له‌چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كدا بێتاوانی خۆیان سه‌لماند له‌به‌رامبه‌ر
به‌ردبارانكردنی كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر، دادوه‌ر
بڕیاریدا دوو كه‌س له‌و هه‌شت چالاكوانه‌ی كه پێشتر به‌و تۆمه‌ته ده‌ستگیركرابوون
ئازادبكرێن.
)هه‌ڤاڵ نه‌ژاد) پارێزه‌ری ئاگادار له‌دۆسیه‌ی هه‌شت چالاكوانه‌كه
به NNA ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ
دووان لهچالاكوانهكهی خۆرهه‌ڵات له‌به‌رده‌م دادوه‌ر ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه،
كه ئه‌وان له‌كاتی به‌ردبارانكردنی كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر
له‌و شوێنه نهبوونو ئاگاداری ئه‌و ڕووداوه‌ش نه‌بوون بۆیه دادوه‌ر بڕیاریداوه
ئه‌و دوو چالاكوانه ئازادبكرێن.
وتیشی:"
هیواخوازین به‌مزووانه بێتاوانی چالاكوانه‌كانی تر بسهلمێندرێنو
ئازادبكرێن".
بۆ گوێگرتن لە فایلی دەنگی لێدوانەکەم، لێرە کلیک بکە
بۆ گوێگرتن لە فایلی دەنگی لێدوانەکەم، لێرە کلیک بکە
وێنەکە لە ماڵپەڕی خەندان وەرگیراوە: چالاکییەک کە ئەمڕۆ بۆ داواکردنی ئازادکردنی ئەو
هاونیشتمانیانە لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو.
سەرنج: من هەواڵەکەم کۆپی کردووە و دەستکاری
ڕێنووسەکەیم نەکردووە!
0 سەرنج:
Post a Comment