(حه‌سه‌ن ڕۆحانی) سه‌رۆكی ئێران له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له‌ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، به‌رپرسانی ئیداره‌ی واشنتۆن وه‌كو هه‌وڵێك بۆ پیشاندانی نیازپاكی به‌رامبه‌ر به‌میلله‌تی ئێران، ئاسه‌وارێكی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی (ماد) گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ئێران، چالاكوانێكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیش له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: ئه‌و ئاسه‌واره هی كورده‌و پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستی هه‌بێت.
(هه‌ڤاڵ نه‌ژاد) پارێزهرو چالاكوانی مه‌ده‌نی بۆ NNA ڕوونكرده‌وه، به‌هه‌موو پێوه‌رێك ئه‌و ئاسه‌واره‌ی كه ئه‌مریكا داویه‌تی به‌ئێران، به‌شێكه له‌میلله‌تی كورد، بۆیه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی ناوه‌نده تایبه‌تمه‌نده‌كانی ئاسه‌واره‌وه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كه‌یسه بكات‌و له‌ڕاستی دروستی بكۆڵێته‌وه.
ئه‌و پارێزه‌ره وتی:"ئه‌گه‌ر ده‌ربكه‌وێت كه ئه‌مریكا ئاسه‌واره‌كه‌ی داوه‌ته ئێران، ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم وه‌كو خاوه‌نی مێژووی ماده‌كان داوا بكات ئه‌و ئاسه‌واره پێشكه‌شی كوردستان بكرێته‌وه"..
بۆ بینینی لێدوانەکەم و بیستنی فایلی دەنگی سەردانی ماڵپەری رادیۆ ناوخۆ بکە. ئێرە کلیک بکە
0 سەرنج:
Post a Comment