19 December 2012

تەنها لەم دەسەڵاتە دەوەشێتەوە!


هەڤاڵ نەژاد 
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ چەند چالاکێکی مەدەنی سەردانی کەمئەندامە مانگرتووەکانی بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانمان کرد. ئەو سەردانەی ئێمە وەک ئەرکێکی مرۆیی و ئەخلاقی بوو بۆ پشتیوانی لە مانگرتووان.

13 December 2012

کۆنفرانسی هەرێمایەتی بۆ پەرلەمانی لاوان بەڕێوەچوو


هەڤاڵ نەژاد
ئەمڕۆ پێنج شەممە، کۆنفرانسی هەرێمایەتی بۆ پەرلەمانی لاوان بەڕێوە چوو.
لەو کۆنفرانسەدا نزیکەی ٦٠ ئەندام کە لە شارەکانی کوردستانەوە هاتبوون کە پێشووتر لە شارەکانی خۆیان هەڵبژێردرابوون، لەگەڵ ژمارەیەک میوان بەشداربوون.

08 December 2012

پەرلەمانی لاوان


هەڤاڵ نەژاد 
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٨-١٢-٢٠١٢ بەشداریم کرد لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دروستکردنی پەرلەمانی لاوان. کۆبوونەوەکە لە هوتێلی چوارچرای شاری هەولێر بەرێوەچوو.
 ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج و چەند رێكخراوێکی مەدەنی ناوخۆ بە سەرپەرشتی رێکخراوی (UNDP) سەربەنەتەوەیەکگرتووەکان رێکیان خستبوو. تێیدا دیالۆگێکی کراوە لەوبارەیەوە بەڕێوەچوو.

30 November 2012

فەلەستین و کوردستان


بەبیانووی بە دەوڵەت بوونی فەلەستینەوە 
هەڤاڵ نەژاد
پاش دەیان ساڵ چاوەڕوانی و هەوڵ و ماندووبوون و شەڕی ناوخۆیی و شەڕ بەرامبەر ئیسرائیل، سەرەنجام فەلەستین وەک دەوڵەت لە نەتەوەیەکگرتووەکان ناسێنرا.
پاش داواکردنی مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینی لە نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆ ئەوەی سیفەتی فەلەستین لە نوێنەرایەتیی دیفاکتۆیەکەوە بگۆڕێ بۆ دەوڵەتێکی چاودێر و نائەندام لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە ئەنجامدا بە ١٣٨ دەنگی بەڵێ و ٩ دەنگی نەخێر و ٤١ دەنگی بێ لایەن سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

19 November 2012

دەرفەتە


هەڤاڵ نەژاد 
عیزەت شابەندەر، سەرکردە و پەرلەمەنتاری عێراقی لە لیستی دەوڵەتی یاسا، بەکورتی و کرمانجی دەڵێ*؛ برایەتی کورد و عەرەب و کورد و شیعە قسەی قۆڕە، باوی نەماوە و بەسە ئەوەندە مەیڵێنەوە! (رەنگە ئەمە راسترین قسەی ژیانی بێت) هەروەها دەڵێ؛ ئەگەر کورد دەوڵەتی دەوێ خوایان لەگەڵ! (١)

پێشووتریش سەدام قسەی لەو شێوەیەی کردووە، بە قسەی سیاسییەکان گوایە گوتوویەتی؛ ئەگەر کورد دەوڵەتی دەوێ بێ کەرکووک ئەوا هاوکاریشیان دەکەین! (هەڵبەت ئەوان موسڵیان یەکلاکردۆتەوە بۆ خۆیان) بە ئەگەری زۆرەوە قسەکەی شابەندەریش کەرکووکی لەگەڵ نییە!

14 November 2012

پارێزەرێکی کورد خەڵاتی نێودەوڵەتی لودۆڤیک تراریۆی بۆ مافەکانی مرۆڤ وەردەگرێت

پارێزەر، موحەرەم ئەربەی

هەڤاڵ نەژاد 
خەڵاتی نێودەوڵەتی لۆدۆڤیک تراریۆی (Ludovic-Trarieux) بۆ مافەکانی مرۆڤ، کە لە لایەن چەندین رێکخراو و سەندیکای مافەکانی مرۆڤ و پارێزەرانەوە لە چەند وڵاتێکی ئەوروپی بە هاوبەشی دەبەخشرێ. بۆ ئەمساڵ بەخشرا بە پارێزەری کورد موحەرەم ئەربەی لە باکووری کوردستان.

08 November 2012

کوردم ژیانم دەوێ! پشتیوانیکردنی مانگرتووانی باکووری کوردستان لە هەولێر


 هەڤاڵ نەژاد 
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٨-١١-٢٠١٢ بۆ پشتیوانی مانگرتووانی باکووری کوردستان، لەبەردەم پارکی شانەدەر لە هەولێر، گردبوونەوەیەک ئەنجام درا.
گردبوونەوەکە لە لایەن رێکخراوە مەدەنییەکان و پارتە سیاسییەکانی باشووری کوردستانەوە رێکخرابوو. تێیدا ژمارەیەک هاوڵاتی، چالاکی مەدەنی، نووسەر و رۆژنامەوان، پەرلەمانتار، ئەندامی حیزبەکان، بەشاربوون.

23 October 2012

کۆنفڕانسی سێهەمی نووسینگەی باشووری چاودێری کوردۆساید- چاک بەڕێوەچوو


هەڤاڵ نەژاد  
بە دروشمی با تواناکانمان یەکبجەین لە پێناو دووبارە نەبوونەوەی تاوانی جینۆساید. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٣-١٠-٢٠١٢، لە هۆڵی شاری شەهاب، لە هەولێری پایتەخت، کۆنفڕانسی سێهەمی نووسینگەی باشووری رێکخراوی چاودێری کوردۆساید، بەڕێوەچوو.

20 October 2012

سەرسامیی بە زمانی شەش خولەکی!

هەڤاڵ نەژاد 
هەمیشە باوەڕم وابووە، زمانی عەرەبی، زیانی زیاتربووە لە قازانج بۆ ئێمە. لە ژیانی رۆژانەمدا، کاتێک ئەو بۆچوونەم دەربڕیوە، زۆربەی جار کەوتوومەتە بەر رەخنەی کەسانێک کە ئەو بۆچوونەی منیان رەتکردۆتەوە و تەنانەت پێیانوابووە زۆریش هەڵەم و هەندێکیش تۆمەتباریان کردووم . جا ئیدی رەتکردنەوەکە بە بیانووی دینەوە بووبێ، یا ئەوەی کە زمانێکە شاخی وایە و باڵی وایە و من لێی نازانم.

09 October 2012

چەند سەرنجێک لەسەر پرۆژە یاسای پاراستنی پیرۆزییە ئایینییەکان


هەڤاڵ نەژاد 
پرۆژە یاسای پاراستنی پیرۆزییە ئایینییەکان، کە دراوەتە پەرلەمانی کوردستان، لەم ماوەیەدا قسەی زۆری لەبارەوە کراوە و بەیاننامە و هەڵوێستی جۆراوجۆری لەبارەوە دەرکراوە. منیش دوای خوێندنەوەی پرۆژە یاساکە، ئەم سەرنجانەم هەیە لەسەری.
لەو پرۆژە یاسایەدا، چەند دەستەواژەیەکی وەک (گاڵتەكردن، سووکایەتی، سووک باسکردن) تێدایە کە دەکرێ بەچەندین شێوە لێکدانەوەی بۆ بکرێ. ئەمەش کەموکوڕییەکە و دەکرێ لە داهاتوودا زۆر بەئاسانی دژی نووسەران و رۆژنامەوانان بەکاربێت.

30 September 2012

کۆنگرەی ئاکەپە و پرسی باکوور


هەڤاڵ نەژاد 
بەگشتی قسەکانی دوێنێی نێچیرڤان بارزانی و، ئەمرۆی سەرۆکی هەرێم لە کۆنگرەی ئاکەپە*، تارادەیەک باش و گونجاو بوون لە بارەی پرسی کورد لە باکوور. بەتایبەت قسەکانی دوێنێی نێچیرڤان بارزانی، نوێ و باشتربوون لەچاو رابردوو. دەستی خستە سەر خاڵە بنەڕەتییەکان (راگرتنی هێرشی هەردوولا پێکەوە، وتوێژ لەگەڵ ئۆجەلان، ئازادکردنی چالاکە مەدەنییەکان و رێگەنەگرتن لە چالاکی مەدەنیانەیان). پەکەکەش لە لێدوانەکانیادا هیچکات ئەو رێگەچارەیەیان رەت نەکردۆتەوە و خوازیاری بوون.

15 September 2012

هەولێر: یارمەتی بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان کۆ دەکرێتەوە

هەڤاڵ نەژاد 
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ١٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٢، لە پارکی شار لە هەولێری پایتەختی باشووری کوردستان، هەڵمەتی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ خوشک و برایانی رۆژئاوای کوردستان دەستی پێ کرد. 
هەڵمەتەکە لە لایەن دەستەی پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان، کە پێکدێ لە نزیکەی ٢٥ هاونیشتمانی (چالاکی مەدەنی، نووسەر، رۆژنامەوان، پارێزەر، سیاسی، کەسایەتی) سەرپەرشتی دەکرێ وهەموو کارەکانی بەشێوەیەکی خۆبەخشانە بەڕێوە دەچێت.

08 September 2012

هەولێری عەرەبی

هەڤاڵ نەژاد 
لە یەکێک لە راپڕسییەکانی فەیسبووک، پرسیاری ئەوەی کردووە کام یانەی وەرزشی عەرەبی لە ئاسیا خاوەنی زۆرترین جەماوەرە؟ راپرسییەکە بە عەرەبییە، ناوی تیپی یانەی هەولێریشی تێدایە و نووسراوە " ئەربیل ئەلعێراقی" لاپەرەی هاندەرانی یانەی هەولێریش داوای کردووە دەنگ بدەن بە هەولێر لەو ڕاپرسییەدا. لە ڕاستیشدا یانەی هەولێر و یانەکانی تریش لە یاری جۆراو جۆر، ساڵانە بەشداری جامی یانەکانی عەرەب دەکەن! 

03 September 2012

سەبارەت بە خیانەتی نیشتمانی


هەڤاڵ نەژاد
تا ئێستەش ئاستی هۆشیاری خەڵکی ئێمە ئەوەندەیە کە تەنها رۆژێکی پێ خیانەتی نیشتمانییە، نەک دەیان ساڵ شەڕی ناوخۆ!
لای من، زۆرینەی حیزبە کوردییەکان بەهی هەر چوارپارچەی کوردستانەوە، کە بەشداربوون لە شەڕی ناخۆ و کوردکوژی خیانەتی نیشتمانییان کردووە. لە زۆر حاڵەتدا وەک مەقاشی دەستی دەوڵەتە بێگانەکان کاریان پێ کراوە.

28 August 2012

ده‌ته‌وێ ببی به‌ ڕۆشنبیر؟!


هه‌ڤاڵ نه‌ژاد 
-ده‌ته‌وێ ببی به‌ ڕۆشنبیر؟!
+بۆ نا؟ مه‌گه‌ر ئێمه‌ هه‌و نین؟
به‌ره‌وه‌ڵا هه‌وی، له‌چاویشتا دیاره‌ رۆشنبیرێکی عه‌یاره‌ بیست و چواریت! به‌ڵام خۆت پێت نه‌زانیوه‌!
-چۆن؟
+ چاک
- مه‌یکه‌ به‌ فشه‌، خۆ خۆشم ده‌زانم بیرکردنه‌وه‌م بۆ هه‌موو شتێک رێک و ڕۆشنبیرانه‌یه‌‌. یه‌ک ده‌فته‌ری شیعریشم نووسیوه‌! به‌ڵام کێشه‌م ئه‌وه‌یه‌ هێشتا نه‌ناسراوم.
+باشه‌ بۆ تووڕه‌ ده‌بی، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ خێرا بناسرێی ئه‌م خاڵانه‌ جێ به‌جێ بکه‌ و ته‌واو. ئه‌و خه‌ڵکه‌ش هه‌روا ڕۆشنبیر بوون!

22 July 2012

هاوڕێ باخه‌وان: كوردیپێدیا، پڕۆژه‌یه‌كه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ر زانیارییه‌كی په‌یوه‌ست به‌ كوردستان و كورد


دیمانە: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد/وێبڕادیۆی کوردی-فەڕەنسی RFK 
هاوڕێ باخه‌وان، به‌رێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی “کوردیپێدیا” له‌م دیداره‌دا باس له‌ پرۆژه‌ی کوردیپێدیا ده‌کات وشێوازی کارکردنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ڕوونده‌کاته‌وه‌.
وێبڕادیۆی کوردی-فەڕەنسی: پرۆژه‌ی کوردیپیدیا چییه‌؟
هاوڕێ باخەوان: كوردیپێدیا، پڕۆژه‌یه‌كه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ر زانیارییه‌كی په‌یوه‌ست به‌ كوردستان و كورد و به‌هیوایه‌ له‌ پاشه‌ڕۆژدا ببێته‌ پڕزانیاریترین سه‌رچاوه‌ی كوردی و به‌هۆیه‌وه‌ به‌ئاسانی بزانرێت: كێ، كێیه‌؟! و كوێ، كوێیه‌؟! و چی، چییه‌؟!…

18 July 2012

شه‌ڕفرۆشتن به‌ ئه‌ی ره‌قیب!


هه‌ڤاڵ نه‌ژاد 
سروودی نیشتمانی: سروودێکی تۆمارکراوی (هۆنراوه‌ و میوزیک)‌ تایبه‌ته‌ به‌ نه‌ته‌وه‌ یان وڵاتێک. له‌ بۆنه‌ فه‌رمییه‌ ناخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و، له‌ کاتی ئاهه‌نگی‌ نیشتمانی و له‌ قوتابخانه‌کان و له‌ یارییه‌ وه‌رزشیه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان لێ ده‌درێته‌وه‌. هه‌روه‌ها پێویسته‌ به‌ یاسا ڕێک بخرێت.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کان، سروودی نیشتمانی هۆڵه‌ندا (Wilhelmus)، کۆنترین سروودی نیشتمانییه‌ له‌ جیهاندا.

15 July 2012

حیزبەکانی کوردستان بەرەو کوێ؟!


هه‌ڤاڵ نه‌ژاد 
له‌ دوا کۆنگره‌ی زۆرینه‌ی پارته‌کانی باشووری کوردستاندا، که‌سانی سه‌ربازی و ئاسایشیی ده‌رچوون. له‌ کۆنگرەی پارتی و یه‌کێتی، زۆرینه‌ی سه‌رکردایه‌تییان له‌و کەسایەتیانە هه‌ڵبژێردران. له تازەترین کاری هاوشێوەشدا لە‌ هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی بزووتنەوەی گۆڕان له‌ سلێمانی، که‌سێک ده‌رچووه‌ بۆ باژێڕوان که‌ له‌ پێشتردا به‌رپرسی ئاسایشی یه‌کێتی بووه!
لێرەدا چەند پرسێک دێنە پێشەوە. ئایا ئه‌مه‌ ده‌چێته‌ خانه‌ی نوێبوونه‌وه‌ی سیاسی حیزب و بزووتنه‌وه‌کانه‌وه‌؟ ئاینده‌ی ئه‌و حیزبانه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و که‌سانه‌ چۆن ده‌بێ؟

04 July 2012

بۆ ئاشکراکردنی چاره‌نووسی مه‌لوود ئافه‌ند گردبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌نجامدرا

فۆتۆ: عیسا خدر
 هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
بۆ ئاشکراکردنی چاره‌نووسی رۆژنامه‌نووس مه‌لوود ئافه‌ند و پشتیوانی له‌ محه‌مه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4-7-2012 ژماره‌یه‌ک چالاکی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نووس، گردبوونه‌وه‌یه‌کمان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی کوردستان، ئه‌نجامدا.

03 July 2012

دکتۆر گیان ده‌بوایه‌ عه‌گال و دزداشه‌ت له‌ به‌رکردایه‌ نه‌ک جل و به‌رگی کوردی


هه‌ڤاڵ نه‌ژاد  
دکتۆر که‌مال سه‌ید قادر، مامۆستای زانکۆی جیهان، ئه‌و زانکۆیه‌ی من لێم خوێندووه‌. چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر له‌ لاپه‌ڕه‌که‌ی خۆی له‌ فه‌یسبووک، نووسیویه‌تی به‌هۆی پۆشینی به‌رگی کوردییه‌وه‌ له‌ زانکۆی جیهان نه‌ماوم و، پێیان گوتووم کاره‌که‌م کۆتایی هاتووه.

28 June 2012

پشتیوانی ژماره‌یه‌ک له‌ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانی باشووری کوردستان بۆ 30-6 رۆژی خاوه‌ندارێتی له‌ که‌بوودوه‌ند


پشتیوانی ژماره‌یه‌ک له‌ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانی باشووری کوردستان بۆ 30-6 رۆژی خاوه‌ندارێتی له‌ که‌بوودوه‌ند
ئێمه‌، وه‌ک کۆمه‌ڵێک له‌ نووسه‌ر، رۆژنامه‌نووس، چالاکانی مه‌ده‌نی باشووری کوردستان، پشتیوانی خۆمان بۆ رۆژی خاوه‌ندارێتی له‌ که‌بوودوه‌ند( 30-6- 2012) که‌ له‌ لایه‌ن هاونیشتمانییانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه‌ دیاری کراوه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نین.

10 June 2012

عه‌ره‌ب و به‌نگلادیشی

کرێکاری به‌نگلادیشی له‌ کوردستان... فۆتۆ: وه‌رگیراوه‌ له‌ ئه‌نته‌رنێت

هه‌ڤاڵ نه‌ژاد 
به‌نگلادیشییه‌کان، پێش ئه‌وه‌ی بێنه‌ کوردستان، باوه‌ڕناکه‌م ناوی کورد و کوردستانیشیان بیستبێت. دێن و به‌ ماوه‌یه‌کی که‌م به‌ کوردییه‌کی جوان و ڕه‌وان قسه‌ ده‌که‌ن.

05 June 2012

توێژینه‌وه‌ی ده‌رچوونم له‌ زانکۆ



رۆژی 4-6-2012 وتوێژی توێژینه‌وه‌ی ده‌رچوونم به‌ڕێوه‌ چوو، که‌ وه‌ک پێداویستی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆس له‌ یاسا، پێشکه‌شی به‌شی یاسام کردووه‌ له‌ زانکۆی جیهان.

26 April 2012

چواره‌مین فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی زانکۆی جیهان


هه‌ڤاڵ نه‌ژاد 
ئه‌مڕۆ 26-4-2012 زانکۆی جیهان له‌ شاری هه‌ولێری پایته‌ختی باشووری کوردستان، چواره‌مین فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی خۆی به‌ڕێوه‌برد.
ئه‌و فیستیڤاڵه‌ به‌ ئاماده‌بوونی خوێندکارانی زانکۆ و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو میوان و کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به‌ به‌شداری چه‌ندین کۆمپانیای بازرگانی و سه‌رجه‌م کۆلیژ و به‌شه‌کانی زانکۆی جیهان به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا چه‌ندین چالاکی جۆراوجۆر و پێشانگای تایبه‌ت نمایشکران.

10 March 2012

ئاماده‌کاریی شه‌شه‌مین فیستیڤاڵی هه‌ولێر- ئازادی و نه‌ورۆز


فۆتۆ: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد 
ئاماده‌کارییه‌کانی شه‌شه‌مین فیستیڤاڵی هه‌ولێر (ئازادی و نه‌ورۆز) به‌ره‌و ته‌واوبوون چوون، که‌ وا بڕیاره‌ له‌ رۆژانی 11 تا 20-3 له‌ پارکی شانه‌ده‌ر له‌ شاری هه‌ولێر و چه‌ند شار و شارۆچکه‌یه‌ک به‌رده‌وام بێت، به‌ چه‌ندین چالاکی کولتوری و هونه‌ری و ڕۆشنبیری.

ئه‌م فیستیڤاڵه‌ له‌ لایه‌ن پاریزگای هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری و وه‌رزشی، له‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

08 March 2012

چه‌ند سه‌رنجێک له‌سه‌ر دیداره‌که‌ی هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زای له‌ که‌ناڵی بی بی سی

کامێرای سارا

 هه‌ڤاڵ نه‌ژاد 
هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زای یه‌کێکه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ توانا و به‌نێوبانگه‌کانی کوردستان، ده‌یان ساڵه‌ به‌ هونه‌ره‌که‌ی خه‌باتێکی بێ وچانی کردووه‌ بۆ گه‌لی کورد و به‌ ده‌یان سروودی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی هه‌یه. به‌ جۆرێک لای زۆرێکی وه‌ک من وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی نه‌ته‌وه‌یی ناسراوه‌ و، خۆشی چه‌ندینجار ئه‌وه‌ی دووپات کردۆته‌وه‌ له‌ دیداره‌کانیدا، که‌ که‌سێكه‌ نه‌ته‌وه‌یییه‌ و باوه‌ڕی به‌ ئێرانی بوون و عێراقی بوون و تورکی بوون و سووری بوون نییه‌، به‌ڵکو باوه‌ڕی به‌ کوردستان هه‌یه‌ و ته‌نها خۆی به‌ کوردستانی ده‌زانێ.

18 February 2012

سکۆتله‌نداش سه‌ربه‌خۆیی ده‌خوازێ

 هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
دوای 307 ساڵ مانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، وا بڕیارە لە ساڵی 2014 هاووڵاتیانی سکۆتلەندا گەلپرسییەک (ریفراندۆم) ئەنجام بدەن، تێیدا دەنگ بدەن بۆ سەربەخۆیی سکۆتله‌ندا یاخود مانەوە لەگەڵ به‌ریتانیا.

02 February 2012

چه‌ند وێنه‌یه‌کی گۆیژه‌ و شارباژێڕ

چه‌ند وێنه‌یه‌کی گۆیژه‌ و شارباژێڕ

فۆتۆ: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
گۆیژه‌؛ شاخێکه‌ به‌سه‌ر شاری سلێمانیدا ده‌ڕوانێت.
شارباژیڕ؛ ده‌که‌وێته‌ ئه‌ودیوی گۆیژه‌ و ئه‌زمڕ و یه‌کێکه‌ له‌ قه‌زاکانی پارێزگای سلێمانی.

22 January 2012

رۆژێک بۆ فادیمه‌


دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 22-1-2012 چالاکییه‌کی یاده‌وه‌ری بۆ قوربانی ده‌ستی توندوتیژی دژی ژنان (فادیمه‌ شاهیندال) له‌ یادی ده‌ هه‌مین ساڵیادیدا به‌رێوه‌چوو.
چالاکی یاده‌وه‌ری رۆژێک بۆ فادیمه‌، له‌ هۆڵی کۆنفرانسی زانکۆی جیهان له‌ هه‌ولێر، به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی خانمان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژی دژنان و سه‌رۆکایه‌تی زانکۆی جیهان و چه‌ندین چالاکی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ و ژماره‌یه‌ک مێدیاکار، به‌رێوه‌چوو.

21 January 2012

بیرەوەری دووی رێبەندان دەمخاتە سەر بەستەو بەندان

دووی رێبەندان 66 هەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان ( 22-1-1946) لە مەهاباد، لە هەموو کوردستانییەک پیرۆز بێت.
 لەم رۆژەدا سەری رێز دادەنەوێنین بۆ سەرۆک کۆماری نەمر ( پێشەوا قازی محەمەد) و تێکۆشەرانی دیکەی کۆمار، هیوام وایە بە هەموومان دەست لە ناو دەست، تێ بکۆشین بۆ دروستکردنەوەی کۆماری کوردستان و ئێمەش وەک هەموو گەلانی دونیا بەو مافە سەرەتایییەمان بگەین.

01 January 2012

عێراقچێتی شه‌رمه‌زارییه‌!


هه‌ڤاڵ نه‌ژاد 

له‌ ماڵپه‌ڕی هاوڵاتی، به‌یاننامه‌ی کۆمه‌ڵێک خه‌مخۆری ئه‌لعێراق بڵاوبۆته‌وه‌، که‌ به‌ناوی 125 که‌سایه‌تی عێراق نووسراوه‌. تێیدا بۆ ئه‌و (وه‌طه‌نه‌) خۆشه‌ویسته‌یان ده‌کرووزێنه‌وه‌ و داوا ده‌که‌ن  گه‌لی‌ عێراق رووبه‌ڕووی ئه‌و هێزه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ ببنه‌وه ‌كه‌ عێراقیان به‌م رۆژه‌ گه‌یاندووه‌.