15 September 2012

هەولێر: یارمەتی بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان کۆ دەکرێتەوە

هەڤاڵ نەژاد 
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ١٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٢، لە پارکی شار لە هەولێری پایتەختی باشووری کوردستان، هەڵمەتی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ خوشک و برایانی رۆژئاوای کوردستان دەستی پێ کرد. 
هەڵمەتەکە لە لایەن دەستەی پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان، کە پێکدێ لە نزیکەی ٢٥ هاونیشتمانی (چالاکی مەدەنی، نووسەر، رۆژنامەوان، پارێزەر، سیاسی، کەسایەتی) سەرپەرشتی دەکرێ وهەموو کارەکانی بەشێوەیەکی خۆبەخشانە بەڕێوە دەچێت.

ئەم هەڵمەتە، بە شێوەیەکی یاسایی و بە مۆڵەتی پارێزگای هەولێر بەڕێوەدەچێت و شەش هەفتە دەخایەنێت و بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا شار و شارۆچکەکانی پارێزگای هەولێر بگرێتەوە.
ئەمڕۆ کە یەکەم ڕۆژی چالاکییەکە بوو، وێڕای ئەندامە خۆبەخشەکانی چالاکییەکە، ژمارەیەکی بەرچاو هاوڵاتی شاری هەولێر هاوکاری خۆیان پیشکەش کرد. بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانتان لە شاری هەولێر، دەتوانن سەردانی باخی شار بکەن، لەبەردەم قەڵای هەولێر.

..............
سەرنج: منیش (هەڤاڵ) وەک یەکێک لەو خۆبەخشانە، بەشداری ئەو هەڵمەتەم.
کۆمەڵێک لە خۆبەخشەکان

هاوڵاتییەک، یارمەتی خوشک و برایانی رۆژئاوای دەدات


0 سەرنج:

Post a Comment