
دیمانە: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد/وێبڕادیۆی کوردی-فەڕەنسی RFK
هاوڕێ باخه‌وان، به‌رێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی “کوردیپێدیا” له‌م
دیداره‌دا باس له پرۆژه‌ی کوردیپێدیا ده‌کات وشێوازی کارکردنی ئه‌و پرۆژه‌یه
ڕوونده‌کاته‌وه.
وێبڕادیۆی کوردی-فەڕەنسی: پرۆژه‌ی
کوردیپیدیا چییه؟
هاوڕێ باخەوان: كوردیپێدیا، پڕۆژه‌یه‌كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ر
زانیارییه‌كی په‌یوه‌ست به كوردستان و كورد و به‌هیوایه له پاشه‌ڕۆژدا ببێته
پڕزانیاریترین سه‌رچاوه‌ی كوردی و به‌هۆیه‌وه به‌ئاسانی بزانرێت: كێ، كێیه؟! و
كوێ، كوێیه؟! و چی، چییه؟!…
كوردیپێدیا وشه‌یه‌كی لێكدراوه و له كوردی و پێدیا
پێكهاتووه. وشه‌ی پێدیا، وشه‌ی دووه‌می وشه‌ی لێكدراوی گریكیی ئهنسیكلۆپێدیایه،
كه به‌واتای ناسین یان زانینی یاخود زانیاریی گشتی دێت. وشه‌ی كوردیپێدیاش له‌وه‌وه
داتاشراوه و ده‌كرێت واتای كوردناسی، كوردیناسی یان كوردزانین یاخود زانیاریی
كوردی بدات.
وێبڕادیۆی کوردی-فەـڕەنسی: بیرۆکه‌ی
کوردیپێدیا چۆن سه‌ریهه‌ڵدا؟
هاوڕێ باخەوان: له‌ڕاستیدا پاش ئه‌وه‌ی كه ساڵی 1999 په‌ڕتووكی
(هاوڕێنامه بۆ مێژووی كوردستان و كورد)م بڵاوكرده‌وه، ویستم له‌و پڕۆژه‌یه‌دا به‌رده‌وام
بم، به‌ڵام شێوازی زانیارییه‌كانی ناو هاوڕێنامه، به‌شێوه‌یه‌كی كڕۆنۆلۆجییانه
بوو و رووداوه‌كانی ئه‌م دوواییانه‌ش ئه‌وه‌نده زۆر بوون ئاسان نه‌بوون هه‌موویان
له خشته‌ی هاوڕێنامه‌دا تۆماربكرێن! هه‌ربۆیه پاش ئه‌و كوردیپێدیا هاته كایه‌وه،
كه سه‌رباری ته‌واوی زانیارییه‌كانی هاوڕێنامه، بووه ئهنسیكلۆپیدیایهكی گه‌وره
و ماوه‌ی چوار ساڵه به‌به‌رده‌وامی كاری تێداده‌كرێت و ئێستا هه‌موو زانیارییه‌كانی
له‌سه‌ر ئنته‌رنێته و هه‌ر كه‌سێك ده‌توانێت بیانبینێت و سوودیان لێوه‌ربگرێت..
وێبڕادیۆی کوردی-فەڕەنسی: شێوازی
کارکردنی کوردیپێدیا چۆنه و چ جۆره زانیارییه‌کی تێدایه؟
هاوڕێ باخەوان: كوردیپێدیا ته‌نها و ته‌نها ئه‌و زانیارییانه
له‌خۆ ده‌گرێت كه به جۆرێك له جۆره‌كان په‌یوه‌ندییان به‌كورده‌وه هه‌یه، جگه
له‌مه هیچ زانیارییه‌كی تری گشتیی تێدا تۆمارناكرێت! ئه‌مه‌شه خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی
كوردیپێدیا و وێکیپێدیای جیهانی..
زانیارییه‌كانی ناو كوردیپێدیا كه پێكهاتووه له ده‌یان
هه‌زار بابه‌تی هه‌مه‌جۆره‌ی په‌یوه‌ست به كورده‌وه و هه‌روه‌ها هه‌زاران په‌ڕتووكی
دیجیتاڵ و هتد، هه‌موویان پۆلێن كراون بۆ نزیكه‌ی بیست پۆل و له‌و پۆلانهشدا
پۆلێنی تر كراون بۆ پۆلی بچووكتر، تاوه‌كو هه‌ر كه‌سێك بتوانێت به‌ئاسانی بازنه‌ی
زانیارییه‌كان بچووك و بچووكتر بكاته‌وه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستییه‌تی ده‌ستی
بكه‌وێت..
له كوردیپێدیادا هیچ زانیارییه‌كی شاردراوه نییه و ئه‌وه‌ی
هه‌یه ده‌بینرێت، ماڵپه‌ڕی كوردیپێدیاش ماوه‌یه‌كه له رووی ته‌كنیكییه‌وه
جێگیرتر بووه و ماشێنی گه‌ڕانی ئاسایی و وردی زۆر به‌باشی كارده‌كه‌ن و به‌رده‌وام
له‌لایه‌ن میوانهكانییهوه به‌كارده‌هێنرێن.. سه‌رباری ئه‌وه‌ش میوانه‌كان ده‌توانن
ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی پۆله‌كانه‌وه به فایلی پی دی ئێف داونلۆدی بكه‌ن
و سوودی لێببینن..
وێبڕادیۆی کوردی-فەڕەنسی: هه‌نگاوه‌کانی
داهاتووی کوردیپێدیا چین؟
هاوڕێ باخەوان: ماڵپه‌ڕی كوردیپێدیا، ئێستا رۆژانه 3 تا 4 هه‌زار
جار سه‌ردان ده‌كرێت.. رۆژانه بابه‌ت و وێنه‌ی زۆر ده‌گه‌نه ده‌ست كوردیپێدیا و
پاش پۆلێنكردنیان تۆمار ده‌كرێن.
كوردیپێدیا ئێستا له پڕۆژه‌یه‌كی تاكه‌كه‌سییه‌وه چووته
ده‌ره‌وه و كۆمه‌ڵێك كه‌سی باش بوونه‌ته هاوكاری و به‌رده‌وام خه‌ریكی تۆماركردن
و باشتركردنی بابهتهكانین، كه ئه‌مه‌یان زۆر دڵخۆشكه‌ره‌یه و بووه‌ته كارێكی
هه‌ره‌وه‌زی و به‌رده‌وامیش هاوكاری زۆرتر ده‌بێت.
هه‌نگاوی داهاتووی كوردیپێدیا زۆرن و ماوه‌یه‌كه سه‌رقاڵی
ئه‌وه‌ین كه ماڵپه‌ڕه‌كه بكه‌ینه فره‌زمان و له‌وه‌شدا سه‌ركه‌وتنێكی تاڕاده‌یه‌ك
باشمان به‌ده‌ستهێناوه..
بۆ ئه‌وه‌ی كوردیپێدیا ببێته داتابانكێكی نه‌ته‌وه‌یی و
زۆرینه‌ی زانیارییه گرنگه‌كانی نه‌ته‌وه‌ییمان له‌خۆبگرێت، كوردیپیدیا له
داهاتوودا ئه‌م هه‌نگاوانه پیاده ده‌كات! هه‌نگاوه‌كانیش دیاره په‌یوه‌ست ده‌بێت
به‌توانای مادییه‌وه!
• كوردیپێدیا ده‌بێته خاوه‌نی
وێب-هۆستینگی خۆی و نزیكه‌ی 50 GB شوێنی ده‌بێت. ئه‌مه
زۆر گرنگه تاوه‌كو هه‌موو فایله‌كانی كوردیپێدیا له یه‌ك ناوه‌ندا بێت و به‌كارهێن
تووشی كێشه نه‌بێت. تێبینی، كوردیپێدیا ته‌واوی فایله‌كانی له‌سه‌ر وێبی باخه‌وانه
و هه‌ندێكیش له فایله‌كانی له‌سه‌ر سكای درایڤی تایبه‌تیی هاوڕێ باخه‌وانه.
) تێبینی ئاماده‌کار: ئێستا کوردیپێدیا له‌سه‌ر
وێبی خۆیه‌تی www.kurdipedia.org (
• كوردیپێدیا، به‌شێوه‌یه‌كی
به‌رده‌وام دیزاینی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی باشتر ده‌كات. هیچ كاتیك دیزانی كوردیپێدیا
گۆڕانی %100ی به‌سه‌ردا نایه‌ت، تاوه‌كو بهكارهێنهكانی سه‌ریان لێ تێكنه‌چێت! هه‌ر
گۆڕانكارییه‌ك بكرێت، هه‌نگاوی به‌په‌له‌ی تێدا ناكرێت. هه‌روه‌ها گۆڕانكارییه‌كان
نابێت ببێته هۆی ئاڵۆزكردنی گه‌ڕان و به‌كارهێنانی ماڵپه‌ڕه‌كه، ده‌بێت هه‌رده‌م
به‌ساده‌یی بمێنێته‌وه و ره‌نگی زۆری تێدا به‌كارنه‌هێنرێت!
• كوردیپێدیا وه‌ك
رێكخراوێكی كوردی له وڵاتی هۆڵندا تۆمار ده‌كرێت.
• ژماره بانكی تایبه‌تی
بۆ كوردیپێدیا ده‌كرێته‌وه – به دراوی یۆرۆ.
• رووپه‌ڕی كوردیپیدیا
له ئێستادا به كوردیی باشوور (سۆرانی)، كوردیی باكوور (بادینی)، عه‌ره‌بی،
ئینگلیزی ئاماده‌یه و له ئێستاشدا كار بۆ زمانه‌كانی كرمانجیی تیپی لاتینی،
فارسی و هۆڵندی ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه ته‌واو ببن.. پاشانیش هه‌وڵی
زمانه‌كانی تری وه‌ك ئه‌ڵمانی و فه‌ڕه‌نسی و توركی و هی تریش ده‌ده‌ین، تاوه‌كو هه‌ر
كه‌سێك بیه‌وێت كوردیپێدیا به‌و زمانه بكاته‌وه كه خۆی ده‌یه‌وێت..
• بۆ باشتر ناساندنی
پڕۆژه‌ی كوردیپیدیا له هه‌ندێك ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی كوردستان ڕێكلامی بۆ ده‌كرێت.
• كوردیپێدیا ده‌رگای
دۆنه‌یشن له رێی PayPalه‌وه ده‌كاته‌وه و ته‌واوی یارمه‌تییه‌كان و
خه‌رجییه‌كانی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی تڕانسپهڕانت پیشانده‌دات.
• لاپه‌ڕه‌ی كاركردنی
خۆبه‌خشه‌كانی كوردیپێدیا بۆ تۆماركردن و گۆڕینی بابهتهكان باشتر و ئاسانتر ده‌كرێت.
• له باشووری كوردستان
بنكه‌یه‌ك ده‌كاته‌وه و وه‌ك رێكخراوێكی زانیاریبه‌خشی قازانجنه‌ویست له‌لای وه‌زاره‌ته
په‌یوه‌ندداره‌كان تۆمارده‌كرێت.
• هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی
5 كارمه‌ندی باش ده‌دات بۆ بنكه‌ی باشووری كوردستان. هه‌ریه‌ك له‌و كارمه‌ندانه
ده‌بێت خه‌ڵكی به‌شێكی كوردستان بن. تاوه‌كو كوردیپێدیا بتوانێت به‌هۆیانه‌وه
زانیاریی زۆر ده‌رباره‌ی ته‌واوی به‌شه‌كانی كوردستان به كورده‌كانی سۆڤیه‌تی
پێشووشه‌وه، كۆبكاته‌وه.
تۆش پێشنیازێكی باشترت هه‌یه و ئێمه باسماننهكردووه! تكایه پێمان رابگه‌یه‌نه…
تۆش پێشنیازێكی باشترت هه‌یه و ئێمه باسماننهكردووه! تكایه پێمان رابگه‌یه‌نه…
پرۆفایل:
هاوڕێ باخه‌وان 1966 له دایک بووه.
ده‌رچووی کۆلیژی
یاسایه.
ساڵانێک له ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ی پاسۆک بووه.
جگه له پرۆژه‌ی کوردیپێدیا چه‌ندین کتێبی نووسیوه و
بڵاوکراوه‌ته‌وه.
کارمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه له دادگای لاهای له
هۆڵه‌ندا و له به‌شی یوگۆسلاڤیای پێشوو به‌ڕێوه‌به‌ری داتاکانه.
کتێب و نووسین و پرۆژه‌کانی تری له‌م ماڵپه‌ڕه بڵاو ده‌کاته‌وه
www.bakhawan.com
سه‌رنج: ئه‌م دیمانه‌یه‌م بۆ ماڵپه‌ڕی وێبڕادیۆی کوردی فه‌ڕه‌نسی کردووه و له‌وێ بڵاو کراوه‌ته‌وه. ئێره کلیک بکه بۆ بینینی
0 سەرنج:
Post a Comment