
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 22-1-2012 چالاکییه‌کی یاده‌وه‌ری بۆ قوربانی ده‌ستی توندوتیژی دژی ژنان (فادیمه شاهیندال) له یادی ده هه‌مین ساڵیادیدا به‌رێوه‌چوو.
چالاکی یاده‌وه‌ری رۆژێک بۆ فادیمه، له هۆڵی کۆنفرانسی زانکۆی جیهان له هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی خانمان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژی دژنان و سه‌رۆکایه‌تی زانکۆی جیهان و چه‌ندین چالاکی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ و ژماره‌یه‌ک مێدیاکار، به‌رێوه‌چوو.
له چالاکییه‌دا، وێرای ئاماژه‌کردن به تاوان لێکراو فادیمه شاهیندال، چه‌ندین وتار له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه خوێندرانه‌وه، که له هه‌موویاندا ئاماژه به بوونی دیارده‌ی ژن‌کوژی و توندوتیژی دژی ژنان ده‌کرا له ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و کوردانی تاراوگه، هه‌روه‌ها هه‌موو کۆک بوون له سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌بێ رووبه‌ڕووی ئه‌و دیارده نا شارستانییه ببینه‌وه و، رێز له مافه‌کانی مرۆڤ بگرین و جیاوازی ره‌گه‌زی نه‌مێنێ له کۆمه‌ڵگه‌که‌مان.
هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی چالاکییه‌دا دوو بڕگه‌ی هوونه‌ری پێشکه‌شکران، یه‌کیان نمایشێکی ده‌فژه‌نی له لایه‌ن دوو خوێندکاری په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کان و، ئه‌وی تریان هه‌ڵدانی میزه‌ڵدان (فودان) و له سه‌ر نووسینی کورته‌یه‌ک بۆ یادی فادیمه.
فادیمهیه شاهیندال، كه كچه كوردێك بوو له لایه‌ن باوكییه‌وه به ناوی ناموسپارێزییهوه له 21\1\2002 دا له وڵاتی سوئێد كوژرا و ئه‌م تاوانه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو له میدیاکانی ئه‌وروپا و ساڵانه یادی ده‌کرێته‌وه.
ئه‌م چالاكییه به به‌شداری و هاوکاری رێكخراوی توانا سازی لاوان، ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، زانكۆی جیهان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان، رێكخراوه‌كانی لا عنف، مه‌سه‌له، میهره‌بان، به‌ڕێوه‌چوو.
فۆتۆ: جه‌مال هه‌مه‌وه‌ندی
0 سەرنج:
Post a Comment