هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
دوای 307 ساڵ مانه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، وا بڕیارە لە ساڵی 2014 هاووڵاتیانی سکۆتلەندا گەلپرسییەک (ریفراندۆم) ئەنجام بدەن، تێیدا دەنگ بدەن بۆ سەربەخۆیی سکۆتله‌ندا یاخود مانەوە لەگەڵ به‌ریتانیا.
ئێستا حکوومەتی سکۆتلەندی که پارتی میللی سکۆتله‌ندا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، بڕیاریداوە ساڵی 2014 دوای 307 ساڵ مانەوە لەگەڵ بەریتانیا، ریفراندۆم ئەنجام بدات بۆ سەربەخۆیی و پێشیبینیش دەکرێ گەلی سکۆتلەندی بڕیاری سەربەخۆیی بدەن، چوونکه زۆرینه‌ی هاووڵاتیان له‌گه‌ڵ پارتی میللی دان و ئه‌و پارته‌ش سه‌ربه‌خۆیی ده‌خوازێ.
سەبارەت بەم راپرسییە، حکوومەتی بەریتانیا بە توندی دژایەتی خۆی بۆ سەربەخۆبوونی سکۆتلەندا راگەیاندووە. دەیڤد کامیرۆن، سەرۆکوەزیری حکوومەتی بەریتانیا، رایگەیاندووە؛ کە سەربەخۆبوونی سکۆتلەندا زەرەرە بۆ هەردوو لایەن، هەم بەریتانیا هەم سکۆتلەندا. هەروەها حکوومەتی بەریتانیا داوایان کردووە زووتر ریفراندۆمەکە ئەنجام بدرێت، لە کاتێکدا پارتی میللی سکۆتلەندی داوای کردووە کە ساڵی 2014 گەلپرسییەکە ئەنجام بدرێت. هه‌روه‌ها هه‌ردوو لایه‌نیش ناکۆکن له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێک بۆ گه‌لپرسییه‌که و له نێویشیاندا شێوازی پرسیاره‌کانی گه‌لپرسییه‌که، به‌ریتانیا ده‌یه‌وێ ته‌نها بپرسرێت که ئایا سه‌ربه‌خۆییان ده‌وێ یان مانه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا، له به‌رامبه‌ردا پارتی میلیی سکۆتله‌ندی داوای ئه‌وه ده‌کات پرسیاره‌که جگه له‌و دوو بژارده‌یه، بژارده‌ی لانی که‌می ده‌وڵه‌تی هه‌رێمیشی تێدابێت
سیسیته‌می ئابووری و ته‌ندرووستی سکۆتله‌ندا به‌شێوه‌یه‌کی باش به‌ڕێوه ده‌چێت و ده‌وڵه‌مه‌نده به سه‌رچاوه‌ی نه‌وت و غاز که له ده‌ریای باکوور هه‌یه، ئه‌مه‌ش وایکردووه نیگه‌رانی لای به‌ریتانیا دروست ببێت بۆ له ده‌ستدانی ئه‌و سه‌رچاوه ئابووریانه.
یه‌کێک له قه‌ڵا مێژوویییه‌کانی سکۆتله‌ندا |
پارتی میللی سکۆتله‌ندا له لایه‌ن ئه‌لێکس سامۆند سه‌رۆکایه‌تی ده‌کرێت، که هاوکات وه‌زیری یه‌که‌می حکوومه‌تی خۆجێیی سکۆتله‌ندایه و زۆرینه‌یه له په‌رله‌مانیشیدا.
نوخشە بێت لە ئێمەش!
سه‌رچاوه:
ویکیپیدیای فارسی (اسکاتلند)
0 سەرنج:
Post a Comment