لای من، زۆرینەی حیزبە کوردییەکان بەهی هەر چوارپارچەی کوردستانەوە، کە بەشداربوون لە شەڕی ناخۆ و کوردکوژی خیانەتی نیشتمانییان کردووە. لە زۆر حاڵەتدا وەک مەقاشی دەستی دەوڵەتە بێگانەکان کاریان پێ کراوە.
ئەگەر بڕیاریش بێ ئەو حیزبانە دادگایی بکرێن، گومانم هەیە هیچیان بێ هەڵامەت لێی دەرچن و دەبێ دەرکی هەموویان داخرێ! هەموو ئەو حیزبانەش پێکهاتوون لە خۆمان، هەر یەکەشمان پاساو بۆ هەڵە و خیانەتی حیزبەکانی خۆمان دەهێنینەوە و ئامادەنین بڵێین هەڵەبووین و داوای لێبوردن بکەین.
بە کورتی دەمەوێ بڵێم، خیانەت و خۆفرۆشی لە رۆحی تاکی کورد دایە بەگشتی، دەبێ لە بری شەڕی بێ مانا، کار بکەین کۆمەڵگەکەمان لەو نەخۆشییە رزگار بکەین!
0 سەرنج:
Post a Comment