08 December 2012

پەرلەمانی لاوان


هەڤاڵ نەژاد 
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٨-١٢-٢٠١٢ بەشداریم کرد لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دروستکردنی پەرلەمانی لاوان. کۆبوونەوەکە لە هوتێلی چوارچرای شاری هەولێر بەرێوەچوو.
 ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج و چەند رێكخراوێکی مەدەنی ناوخۆ بە سەرپەرشتی رێکخراوی (UNDP) سەربەنەتەوەیەکگرتووەکان رێکیان خستبوو. تێیدا دیالۆگێکی کراوە لەوبارەیەوە بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا هۆگر چەتۆ، وەک راهێنەرێکی نێودەوڵەتی لەبواری رێکخراوە مەدەنییەکان و ئاگادار بە پەرلەمانی لاوان، کۆمەڵێک زانیاری لەبارەی پەرلەمانی لاوان لە جیهاندا خستەڕوو.

هەروەها چەند بۆچوونێک لەبارەی ئەو پەرلەمانەوە خرانە ڕوو، کە ئایا بچین لەگەڵ پەرلەمانی لاوانی عێراق بەشداربین یاخود پەرلەمانێکی سەربەخۆی لاوانی کوردستانمان هەبێ؟ بۆچوونی من و زۆرینەی بەشداربووان ئەوەبوو کە پەرلەمانێکی تایبەت و سەربەخۆمان هەبێ کە جیاواز بێ لەهی لاوان لە بەغدا. بۆیە بە ئەگەری زۆرەوە ئەگەر ئەو پەرلەمانە دابمەزرێ سەربەخۆ و جیاوازدەبێ لە هی عێراق.
بریارە لە رۆژانی داهاتوو لە سلێمانی و دهۆک، هەمان کۆبوونەوە ئەنجام بدرێت و پاشتر کۆنفرانس بۆ دروستکردنی ئەو پەرلەمان ببەسترێت.

بەشداری هەڤاڵ لەو کۆبوونەوەیەدا


چەند زانیارییەک لەسەر پەرلەمانی لاوان:
-          - پەرلەمانی لاوان لە ٣٢ وڵاتدا بوونی هەیە و لە ٤٢ وڵاتیشدا پرۆژەکە پەسەندکراوە و کار بۆ دامەزراندنی دەکرێت.
-          - لە ئێستادا کار بۆ دامەزراندنی پەرلەمانی لاوانی جیهان دەکرێت.
-          - کاری ئەم پەرلەمانە بە یاسایەک رێکدەخرێ کە پەرلەمانی وڵاتەکە پەسەندی دەکات.
-          - ئەم پەرلەمانە چاودێری ئەو یاسایانە دەکات کە پەرلەمانی وڵات دەری دەکات و پەیوەندیان بە گەنجەوە هەیە.
-     -  ئەم پەرلەمانە هاوکاری پەرلەمانی وڵات دەبێت بۆ دابینکردنی هەموو مافەکانی گەنجان و دەرکردنی یاسا لەبەرژەوەندی گەنجان.
-           - دەبێتە لایەنێکی راوێژکاری گەنجان بۆ حکوومەت و پەرلەمان و ئەو دەزگایانەی کار لەسەر گەنج دەکەن.
-          - ئەم پەرلەمانە وەکو راهێنانێک وایە بۆ بەشداری سیاسی گەنجان، بۆ ئەوەی پاشتر بچنە پەرلەمانی وڵاتەوە.

0 سەرنج:

Post a Comment