فۆتۆ: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
ئاماده‌کارییه‌کانی شه‌شه‌مین فیستیڤاڵی هه‌ولێر (ئازادی و نه‌ورۆز) به‌ره‌و ته‌واوبوون چوون، که وا بڕیاره له رۆژانی 11 تا 20-3 له پارکی شانه‌ده‌ر له شاری هه‌ولێر و چه‌ند شار و شارۆچکه‌یه‌ک به‌رده‌وام بێت، به چه‌ندین چالاکی کولتوری و هونه‌ری و ڕۆشنبیری.

ئه‌م فیستیڤاڵه له لایه‌ن پاریزگای هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری و وه‌رزشی، له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت.
له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا، تاهیر عه‌بدوڵا، جێگری پاریزگاری هه‌ولێری پایته‌ختی باشووری کوردستان، راگه‌یاند: فیستیڤاڵه‌که 85 چالاکی له خۆ ده‌گرێت له‌وانه" بازارێكی گەرۆك بە شێوەیەكی كاتی كە تایبەت بە فرۆشتنی كەلوپەلی هونەری و فۆلكلۆری دەكرێتەوەو ئەو جۆرە بازارەش بایەخی پێدەدرێت، هه‌روه‌ها رۆژی 16 -3- تایبەت دەكرێت به یادی هه‌ڵه‌بجه، بە ماراسۆنێك و چەند چالاكییه‌کی وەك شانۆگەری سەرشه‌قام و ڕۆژه‌که ناوده‌نرێت بە رۆژی پانۆراماتی هەڵەبجە"
به گوێره‌ی زانیارییه‌کان، له‌و فیستیڤاڵه‌دا جگه له کوردانی باشوور، کوردانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش به چالاکی جۆراوجۆر به‌شدار ده‌بن. جگه له پێکهاته‌کانی دیکه‌ی شاری هه‌ولێر به مەسیحی و توركمانەوە، چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه‌ش له وڵاتی جیاجیاوه به‌شداری ئه‌و فیستیڤاڵه ده‌که‌ن.
بۆ بینینی وێنه‌کان به شێوه‌یه‌کی گه‌وره‌تر، کلیک له‌سه‌ر وێنه‌کان بکه.
0 سەرنج:
Post a Comment