به مه‌به‌ستی گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پرۆژه یاسای کاری رێکخراوه‌یی له هه‌رێمی کوردستان ، که له‌لایه‌ن تۆڕی مافه‌وه ئاماده کراوه ، ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌کانی گه‌نج کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوانی بۆ زیاتر له 20 رێکخراوی شاری سلێمانی ساز کرد.
کۆبوونه‌وه‌که ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه 9-4-2010 له هۆڵی رێکخراوی (CDO) ، له شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو ، سه‌ره‌تا له لایه‌ن سیروان عه‌باس سه‌رپه‌رشتیاری ناوه‌نده‌وه تیشک خرایه سه‌ر ئامانجی ئه‌م کۆبوونه‌وه و باسی گرنگی دانانی یاسایه‌کی پێشکه‌وتوو بۆ رێکخستنی کاری رێکخراوه‌کانی مه‌ده‌نی کرد.