
ئاماده‌کردنی: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
فۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی میزۆپۆتامیا، بڕیاره له 21 تا 25-9-2011 له ئامه‌دی باکووری کوردستان، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی به به‌شداری چه‌ندین وڵاتی جیهان له ژێر ناونیشانی "له پێناو ئازادی، له به‌رامبه‌ر کاپیتالیزم و چه‌وساندنه‌وه‌دا ( ئازادی سه‌رده‌که‌وێت) " به‌رێوه‌ده‌چێت.
له بانگه‌وازی فۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی میزۆپۆتامیا سه‌باره‌ت به رێکخستنی ئه‌م چالاکییه‌دا هاتووه" له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه‌به‌به‌هاری خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوده‌برێت، له‌كاتێكدا هه‌ندێك ده‌سه‌ڵات هه‌ره‌سدێنن و هه‌ندێك حكومه‌تی دیكه خۆیان رێكده‌خه‌نه‌وه. له‌كاتێكدا كۆلۆنیالیسته‌كان خه‌ڵك و ژینگه به‌بۆمباو مه‌وادی كیمیاوی و دروستكردنی به‌نداوو ده‌رمانی دژه‌مێروو له‌ناوده‌به‌ن.








