هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
وه‌ک چاوه‌ڕوان ده‌کرا ئه‌مڕۆ 12-6-2011 کوردانی باکووری کوردستان، سه‌رکه‌ونێکی گه‌وره‌یان له چاو هه‌ڵبژاردنی پێشووی په‌رله‌مانی تورکیا به‌ده‌ستهێنا. به‌شێوه‌یه‌ک نزیکه‌ی دوو هێنده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوو کورسی په‌رله‌مانیان مسۆگه‌رکرد.
به‌گوێره‌ی دوا هه‌واڵ له ئه‌نجامه به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی باکووری کوردستان و تورکیا، کاندیده سه‌ربه‌خۆکانی کورد که له یه‌کگرتنی چه‌ندین هێزی سه‌ربه‌خۆی باکووری کوردستان پێکهاتبوون، له ژێر چه‌تری (به‌ره‌ی ره‌نج، ئاشتی و دیموکراتی) 36 کورسیان به‌ده‌ست هێناوه. هیوادارم له ئه‌نجامی کۆتایی کورسی دیکه‌ش زیاد بکه‌ن. ئه‌مه سه‌رکه‌وتنێکی مه‌زنی کوردانه و جێگه‌ی خۆشحاڵی و پیرۆزباییه له هه‌موو کورد، به‌تایبه‌تی هاونیشتمانیانی باکوور.
خاڵێکی سه‌رنجڕاکێش و جێگه‌ی هه‌ڵویسته له سه‌رکردنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی باکووری کوردستان و تورکیا، سه‌رکه‌وتنی شه‌ش کاندیدی زیندانیکراوی کورده ( خه‌تیب دیجله، گوڵسه‌ره‌ن یه‌ڵدرم، که‌مال ئاکتاش، ئیبراهیم ئایهان، سه‌لما ئیرماک، فه‌یسه‌ڵ ساری یه‌ڵدز). که له رۆژانی داهاتوودا له زیندانه‌کانه‌وه به‌ره‌و په‌رله‌مانی تورکیا ده‌چن و نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی خۆیان ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها په‌یامێکه بۆ هه‌موو جیهان، که ئه‌و کوردانه‌ی زیندانن به هۆی تاوانبارییانه‌وه نییه، به‌ڵکو به‌هۆی خه‌بات و تێکۆشانیانه بۆ مافه‌کانی گه‌لی کورد و ده‌رچوونیان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ که ئه‌وانه که‌سانی خۆشه‌ویست و جێی رێزی کۆمه‌ڵگه‌ن، نه‌ک تاوانبار. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌رده‌خات که هێشتا سیسته‌می دادگه‌ری له تورکیا به‌شێوه‌یه‌کی ره‌گه‌زپه‌رستانه به‌رێوه ده‌چێت و کوردان له‌به‌ر تێکۆشان و خه‌بات بۆ مافه‌کانی خۆیان، نامرۆڤانه له زیندانه‌کان توند ده‌کرێن.
خاڵێکی دیکه‌ی سه‌رنجڕاکێش له سه‌رکه‌وتنی کوردانی باکوور، بریتییه له سه‌رکه‌وتنی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو کاندیدی ژن ( له‌یلا زانا، ئامینه ئاینا، نوورسه‌ل ئایدۆگان، ئایسه‌ل توگلوک، سه‌لما ئیرماک، ئایلا ئه‌کات ئاتا، گوڵته‌ن کشاناک، په‌روین بوڵدان، مولکیه بیرتانی، سه‌باحه‌ت تونجه‌ل، گوڵسه‌ره‌ن یه‌ڵدرم) که به‌هه‌موویان 11 په‌رله‌مانتار پێکدێنن له 36 په‌رله‌مانتاره سه‌رکه‌وتووه‌که‌ی لیستی به‌ره‌ی ره‌نج، ئاشتی و دیموکراتی.
زۆر گرنگه له ئێستاوه په‌رله‌مانتاره کورده‌کان و پارته سیاسییه‌کانی باکوور و له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه په‌که‌که PKK و به‌ده‌په BDP، تێ بکۆشن له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، ئه‌و ده‌نگانه‌ی له ناوچه کوردییه‌کان به هۆی ئیسلامی بوونی ئاکه‌په‌وه بۆ ئاکه‌په چووه، بۆ کورد بگه‌ڕێته‌وه. چونکه هێشتا رێژه‌یه‌کی به‌رچاو له ده‌نگی کوردانی باکووری کوردستان بۆ پارتی داد و گه‌شه‌پێدان AKP ی ده‌سه‌ڵاتداری پێشوو و براوه‌ی ئه‌مجاره‌ش رۆشتووه. ئه‌مه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانییه و پێویسته ده‌نگی کوردان و کوردستانییه‌کان ته‌نها بۆ کوردان و کوردستانییه‌کان بێت.
ئه‌و هۆکاره‌ی وایکرد له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا کوردانی باکووری کوردستان، به‌م رێژه به‌رچاوه سه‌رکه‌ون، یه‌کگرتن و یه‌کگرتوویی هێزه سیاسییه‌کانی ئه‌و پارچه‌یه‌ی وڵات بوو. پێویسته ئه‌مه ببێته وانه‌یه‌کی گرنگ و ببێته پره‌نسیپێکی چه‌سپاو له خه‌باتی کوردانی باکوور بۆ هه‌ر کارێک. ته‌نانه‌ت بۆ کوردانی هه‌موو پارچه‌کانی دیکه‌ش ئه‌م خاڵه زۆر گرنگه و پێویسته په‌یره‌وی لێ بکرێت و وه‌ک پره‌نسیپێک ته‌ماشا بکرێت. به‌تایبه‌ت بۆ کوردانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای کوردستان، که داخبارانه زۆر په‌رش و بڵاون و که‌سیان خه‌تی که‌سی دیکه‌یان ناخوێنێته‌وه.
هیوام وایه په‌رله‌مانتاره کورده‌کان، ئه‌مجاره به گوڕ‌و تینێکی زیاتره‌وه له په‌رله‌مانی تورکیا خه‌بات بۆ گه‌له‌که‌یان بکه‌ن و سه‌رکه‌وتنی زیاتر به‌ده‌ست بهێنن.
0 سەرنج:
Post a Comment