له لاپه‌ره‌ی فه‌یسبووکه‌که‌مه‌وه
هه‌موو دنیا ده‌ڵێت رژێمی سووریا ده‌بێت بڕووخێت، که‌چی هێزه کوردییه‌کانی رۆژئاوا ده‌ڵێن نا ئێمه دیموکراسیمان ده‌وێ! ته‌نانه‌ت هێزه‌کانی سێ پارچه‌که‌ی دیکه‌ش وا ده‌ڵێن! مامۆستا حه‌کیم کاکه‌وه‌یس، زۆر باشی بۆچووه، (نزیکه‌ی)هه‌موو هێزه‌کان به‌هۆی پێوه‌ندی جاسووسییانه‌وه به موخابه‌راتی سوورییه‌وه نایانه‌وێ رژێمی ئه‌سه‌د بڕووخێت و فایلیان به‌گۆڕێ وه‌ربێ. زۆری نه‌ماوه ئه‌و راستیانه‌ش ده‌بینین!
ئه‌مه‌ش کۆمێنتی براده‌رانی فه‌یسبووکه‌که‌م
Chwas Hormzyar DAST XOSH ZOR RASTA BRA GYAN
Fouad Rawand با كورد ئه‌مجاره خۆی كه‌میك دوور بگری چونكه ئۆپۆزسیون سوریش هیچی پینیه بۆ كورد Hiwa Abdullah کاکە هەڤاڵ سڵاو برا ئەوەندەی من ئاگادار بم، لەو ڕۆژانە حیزبە کوردیەکانی سوریان وایان بڕیارداوە بێ لایەن بوەستن و بەشداری هیچ چالاکیەکی دژی سوریا نەکەن. ئەوان لەسەر ئەو بنەمایە ئەو بڕیارەیان داوە کە ئۆپۆزیسیۆنی سوری هیچی پێنیە بۆ کورد، وادیارە گەر کورد هیچی پێنەبێ بۆ خۆی ناتوانین چاوەڕێی ئۆپۆزیسیۆنی سوری بکەین. ئێستا ئەوەی من بزانم سەرجەم حیزبە کوردیەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستانیش نایانهەوێ ئەسەد بڕوخێ، تەنانەت پ‌ک‌ک ە کە لەوەتەی بەڕێز ئۆجالان گیراوە تا ئێستا دوژمنایەتی سوریا ئەکات و ڕژێمی ئەسەد سەدان کادیری ئەوانی ڕادەستی تورکیا کردۆتەوە، ئێستا پەیوەندی لەگەڵ سوریا ئاسایی بۆتەوە. قسەکەی کاک حەکیم ڕاستن لەو بوارەیەوە ئەگەر فایلی ئەو حیزبانە بکرێتەوە کەمتر نابێ لە بۆمبەکەی ویکی لیکس کاکە
Haval Nazhad زۆر سوپاس بۆ سه‌رنجه‌کانتان. به‌دڵنیاییه‌وه هیچکات ئۆپۆزسیۆنی سووری هیچی بۆ کورد پێ نابێت، ئه‌وه کورد خۆیه‌تی ده‌بێ به‌رنامه‌ی بۆخۆی هه‌بێت. به‌ڵام تا ئێستا له بێ به‌رنامه‌یی زیاتر هیچیان لێ نه‌بینراوه.
Abas Shiwan ئەی کاک هەڤاڵ بۆ باسی بەکرێگیراوییان بۆ پارتە فەرمانڕەواکانی هەرێمی کوردستان ناکەیت لە ژێر کاریگەری حکومەتی ئێراندان و پێیان دەڵێن حکومەتی سووری کۆن یارویاوەرمان بووە و ئێستاش یارویاوەری ئێرانە، لەبەر خاتری چاوی کاڵی ئەو بێژن دیموکراسیمان گەرەکە.. !!! ڕووخاندن بڤەیە... سوپاس
Haval Nazhad هه‌روایه کاک عه‌باس، بانگه‌شه‌ی دیموکراتییه‌که‌یان له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه
Ibraim Malazada دەلێ گەڕێ خۆزگائەسەدیش بەچۆكدا دەهات، بۆ ئەوەی ماوەیەکیش بەفایلەکانی ئەوانەوە سەرقاڵ دەبوین. خۆ ئەگەر قسەیەکیش بۆگورگ بکەین، زۆرجار ڕەخنە لە حیزبە کوردیەکان گیراوە و چونکە داوای دیموکراسی بۆ هەموو عیراق دەکرا، و دەیانگوت ئێوە مافیخۆتان وەربگرن چکارتان بە ئێراقەوە هەیە، بەڵام ئەزموون سەلماندی کە ڕژێمە دیکتاتۆرەکان ناتوانن ئیرادەیەکی دی لەتەك ئیرادەی خۆیان ببینن
Haval Nazhad سوپاس کاک ئیبراهیم، به‌بڕوای من ئه‌سه‌د هه‌رچی مافێک به کورد بدات، له‌وه‌ی رێکه‌وتننامه‌ی 11ی ئازاری باشوور چێتر نابێت. دوای ئه‌وه‌ی پێی خۆی قایم کرده‌وه وه‌ک جارانی لێ دێته‌وه. ته‌نها له حاڵه‌تێکدا نه‌بێت، ئه‌گه‌ر وه‌ک دوای ڕاپه‌ڕینی باشووری به‌هاری 1991، له رێگه‌ی بڕیارێکی نێوده‌وڵه‌تی کورده‌کانی رۆژئاوای کوردستان بپارێزرێن. به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و جینۆسایده‌ی به‌رامبه‌ر کوردی ئه‌و پارچه‌یه ئه‌نجامدراوه و ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی به‌سه‌ر جوگرافیا و لایه‌نی مرۆیی کورده‌کانی رۆژئاوادا هێنراوه، بڕیارێکی له‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌سته‌م ده‌بێت. هه‌رچی هێزه سیاسییه‌کانی ئه‌و پارچهیهشه به‌رنامه‌یه‌کی روون و ئاشکرایان بۆ خۆیان پێ نییه و هه‌ست ده‌کرێت قورساییه‌کی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر گۆڕانکارییه‌کان نه‌بێت.
Fouad Rawand با كورد ئه‌مجاره خۆی كه‌میك دوور بگری چونكه ئۆپۆزسیون سوریش هیچی پینیه بۆ كورد
Hiwa Abdullah
کاکە هەڤاڵ سڵاو برا ئەوەندەی من ئاگادار بم، لەو ڕۆژانە حیزبە کوردیەکانی سوریان وایان بڕیارداوە بێ لایەن بوەستن و بەشداری هیچ چالاکیەکی دژی سوریا نەکەن. ئەوان لەسەر ئەو بنەمایە ئەو بڕیارەیان داوە کە ئۆپۆزیسیۆنی سوری هیچی پێنیە بۆ کورد، وادیارە گەر کورد هیچی پێنەبێ بۆ خۆی ناتوانین چاوەڕێی ئۆپۆزیسیۆنی سوری بکەین. ئێستا ئەوەی من بزانم سەرجەم حیزبە کوردیەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستانیش نایانهەوێ ئەسەد بڕوخێ، تەنانەت پ‌ک‌ک ە کە لەوەتەی بەڕێز ئۆجالان گیراوە تا ئێستا دوژمنایەتی سوریا ئەکات و ڕژێمی ئەسەد سەدان کادیری ئەوانی ڕادەستی تورکیا کردۆتەوە، ئێستا پەیوەندی لەگەڵ سوریا ئاسایی بۆتەوە. قسەکەی کاک حەکیم ڕاستن لەو بوارەیەوە ئەگەر فایلی ئەو حیزبانە بکرێتەوە کەمتر نابێ لە بۆمبەکەی ویکی لیکس کاکە
Haval Nazhad زۆر سوپاس بۆ سه‌رنجه‌کانتان. به‌دڵنیاییه‌وه هیچکات ئۆپۆزسیۆنی سووری هیچی بۆ کورد پێ نابێت، ئه‌وه کورد خۆیه‌تی ده‌بێ به‌رنامه‌ی بۆخۆی هه‌بێت. به‌ڵام تا ئێستا له بێ به‌رنامه‌یی زیاتر هیچیان لێ نه‌بینراوه.
Abas Shiwan ئەی کاک هەڤاڵ بۆ باسی بەکرێگیراوییان بۆ پارتە فەرمانڕەواکانی هەرێمی کوردستان ناکەیت لە ژێر کاریگەری حکومەتی ئێراندان و پێیان دەڵێن حکومەتی سووری کۆن یارویاوەرمان بووە و ئێستاش یارویاوەری ئێرانە، لەبەر خاتری چاوی کاڵی ئەو بێژن دیموکراسیمان گەرەکە.. !!! ڕووخاندن بڤەیە... سوپاس
Haval Nazhad هه‌روایه کاک عه‌باس، بانگه‌شه‌ی دیموکراتییه‌که‌یان له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه
Ibraim Malazada دەلێ گەڕێ خۆزگائەسەدیش بەچۆكدا دەهات، بۆ ئەوەی ماوەیەکیش بەفایلەکانی ئەوانەوە سەرقاڵ دەبوین. خۆ ئەگەر قسەیەکیش بۆگورگ بکەین، زۆرجار ڕەخنە لە حیزبە کوردیەکان گیراوە و چونکە داوای دیموکراسی بۆ هەموو عیراق دەکرا، و دەیانگوت ئێوە مافیخۆتان وەربگرن چکارتان بە ئێراقەوە هەیە، بەڵام ئەزموون سەلماندی کە ڕژێمە دیکتاتۆرەکان ناتوانن ئیرادەیەکی دی لەتەك ئیرادەی خۆیان ببینن
Haval Nazhad
سوپاس کاک ئیبراهیم، به‌بڕوای من ئه‌سه‌د هه‌رچی مافێک به کورد بدات، له‌وه‌ی رێکه‌وتننامه‌ی 11ی ئازاری باشوور چێتر نابێت. دوای ئه‌وه‌ی پێی خۆی قایم کرده‌وه وه‌ک جارانی لێ دێته‌وه.
ته‌نها له حاڵه‌تێکدا نه‌بێت، ئه‌گه‌ر وه‌ک دوای ڕاپه‌ڕینی باشووری به‌هاری 1991، له رێگه‌ی بڕیارێکی نێوده‌وڵه‌تی کورده‌کانی رۆژئاوای کوردستان بپارێزرێن. به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و جینۆسایده‌ی به‌رامبه‌ر کوردی ئه‌و پارچه‌یه ئه‌نجامدراوه و ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی به‌سه‌ر جوگرافیا و لایه‌نی مرۆیی کورده‌کانی رۆژئاوادا هێنراوه، بڕیارێکی له‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌سته‌م ده‌بێت. هه‌رچی هێزه سیاسییه‌کانی ئه‌و پارچهیهشه به‌رنامه‌یه‌کی روون و ئاشکرایان بۆ خۆیان پێ نییه و هه‌ست ده‌کرێت قورساییه‌کی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر گۆڕانکارییه‌کان نه‌بێت.
0 سەرنج:
Post a Comment