20 August 2011

بێ هه‌ڵوێستی مه‌لاکان له‌ هێرشی عه‌ره‌ب و تورکیا و ئێران

وێنه‌: رووداونێت 
له‌ لاپه‌ره‌ی فه‌یسبووکه‌که‌مه‌وه‌ 
باشه‌ ئه‌وه‌ بۆ مه‌لایه‌کی کورد وه‌ک پیاو نایه‌ته‌ پێشێ و فه‌توایه‌کی پیاوانه‌ بدات! بڵێ ئاخر به‌م ره‌مه‌زانه‌ تورک و فارس و عه‌ره‌ب له‌ سێ لاوه‌ هێرشمان ده‌که‌نه‌ سه‌ر خوا به‌رداری نییه‌. ده‌سا کوردینه‌ ئێوه‌ش بکه‌ونه‌ چالاکی مه‌ده‌نی و سیاسی و سه‌ربازی و..... ئه‌وه‌ی به‌شداری بکات جیهاده‌ و ئه‌وه‌ی به‌شداری نه‌کات کافره‌!

مه‌لای ئه‌وان به‌ فتوایه‌ک خوێنی مه‌ حه‌ڵاڵ ده‌که‌ن و مه‌لای مه‌ش هه‌ر خه‌ریکن به‌ زۆر ده‌مانکه‌نه‌ بچووکی ئه‌و برا مسوڵمانانه‌.... ده‌ک دارزێن بۆ خۆتان و ...

من ئه‌و چه‌ند دێڕه‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبووکه‌که‌ی خۆم نووسی له‌ سه‌ر بێ هه‌ڵوێستی مه‌لاکان، سه‌باره‌ت به‌ هێڕشه‌کانی عه‌ره‌ب و تورک و فارس، که‌ هه‌رسێ پێکه‌وه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی کردوویانه‌ته‌ سه‌ر هه‌رێمی باشووری کوردستان. هاوڕێیانیشم کۆمێنته‌کانی خۆیان نووسی و ئه‌م گفتوگۆیه‌ی لێ به‌رهه‌م هات...

Jamal Najari کاکە مەلای ئێستا خۆ مەلا نین کولکە مەلان.. عەمریان نەمێنی ئەرێوەڵلا ... خوێنی رۆڵەی کورد نابینن و لەسەر گەلی فەلەستین وەجواب دێن،،، منیش دەلێم دەک دارزێن بۆ خۆتان و باوەڕتان
Nmai Baran walla qsakai kaka jamal tawawa dast xosh

Jamal Najari هیچ دەوڵەتێکی موسوڵمان باسی نەهامەتی گەلی کورد ناکا و خوایان لە بیر چۆتەوە و لە خۆشیدا دەژین.. هەر مەلای کوردی قوڕ بەسەرە پی وایە دەبێ دیفاع لە خوا بکا بۆوەی کورد بگاتە بەهەشتی بەرین... دەک بەزیاد نەبێ ئەو بەهەشتەش مادام لە زەوی سەربەست نەبم....

Jamal Saydsadqi دەم خۆش کاک هەڤاڵ ئەرێ بەراست ئەو هەمو مەلا کوا لە مەیدانی ئازادی فتوای جیهادیان ئەیا دژی حوکمی کوردی راستە دەستەڵاتی کوردی جێی رەخنەیە بەڵام خۆ دژی داگیر کەران نەک هەر سونەتە بەڵکو فەرزیشە منیش وەک جەنابتان فەرموتان عەمریان نەمێنێ و دارزێن ئەم کۆلکە مەلایانە

Shwan Raoof ئێ کاکە مەتەڵەکە ئاسانە..... مەلا هەر ئیشی ئەوەبوو ئێمە لەبەردەم خەلیفەی عەرەبی و عالیمی تورکی و ئاخوندەی فارسدا بچوک و نزم نیشان بدا... نەک هەر مەلا ئەی سیاسیەکانمان؟؟؟ ئەی خەڵک؟؟؟ کاکە ئەم کۆمەڵگایە لەسەرەوە بۆ گەنە... خەتا هی هەموومانە... بەس ئەوانەی کە وتە بێژن وەک مەلا و سیاسیەکانی ئەم گەوجێتیە قوڵتر دەکەنەوە.. هەڤاڵ گیان

Kurdo Sweed مه‌لاکانی ئێمه‌ ئاماده‌ن فتاوا بده‌ن بۆ کوشتنی لاوێکی کورد یان ژنێک یان کچێکی کورد و به‌ شانازی ئه‌زانن به‌ڵام قه‌ت ئه‌وه‌نده‌ مه‌رد نین هیچ کامێکیان ڕۆژێک له‌ ڕۆژان فتوایه‌ک بدات له‌ خزمه‌تی کێشه‌ی کورد و میلله‌تی کورد بێت ..
به‌داخه‌وه‌ ئه‌ڵێم له‌گه‌ڵ ڕێزی زۆر بۆ هه‌موو برا موسوڵمانه‌کانم مه‌لاکانی ئێمه‌ ئاماده‌ن بمرن له‌ پێناوی امهه‌ عرب و تورک و فارس به‌ ناوی دینه‌وه‌ به‌س قه‌ت ئاماده‌ی ئه‌وه‌ نین یه‌ک که‌س بکوژن له‌سه‌ر کورد و فتوایه‌کیش بده‌ن خوێنی ئه‌و سی میلله‌ته‌ خوێن ڕێژه‌ بڕژێ و جیهادیش بێت .

Haval Nazhad هه‌موو دنیا سوودیان له‌ دین وه‌رگرت و دوژمنه‌کانیشمان هه‌روا، به‌ڵکو به‌هۆی دینه‌وه‌ ئێمه‌شیان ئاوا لێ کرد! که‌چی ئێمه‌ نه‌ک هه‌ر سودمان لێ وه‌رنه‌گرتووه‌، به‌ڵکو به‌شێکیش بووه‌ له‌ قوڕبه‌سه‌رییه‌کانمان و هۆکارێکی به‌بایه‌خی ژێرده‌سته‌یی و بچووکیمان بووه‌ به‌رامبه‌ر دوژمنه‌ هاودینه‌کانمان

Parwar Khoshnaw dakhakam chand bekasin!!!!!

Kurdo Sweed کاک هه‌ڤاڵ
قسه‌که‌ت جوانه‌ هۆکاره‌که‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ مه‌لا و زانا دینیه‌کانمان وه‌ک هه‌ندێ سه‌رکرده‌کانمان هه‌ر چاویان له‌ ده‌ستی بێگانه‌ بووه‌ و زانا ئایننی مه‌لاکان خۆیان به‌ به‌ندی زانا عه‌ره‌ب و تورک و فارسه‌کان زانیوه‌ و ئیستاش هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ن ..بۆیه‌ دین زه‌ره‌ری به‌ کێسه‌ی کورد گه‌یاند نه‌ک قازانج به‌ڵام بۆ میلله‌تی تورک و عه‌ره‌ب و فارس بون به‌ خێر ..

Mam Farhad Kaka Haval gyan mn islami nim qat malam qbwl nambwa balam to bi raxnakat lam sarok hzbana nagry wak barzani Talabani am 2 saroka harchi irday xalky kurdistana la nawyan brdwa amana dabet la layan xalky Kurdistan shar badar bgren boya dab at barzani Talabani bchna zbldani mezhw TF la am 2 sark xela

Haval Nazhad مام فه‌رهادی هێژا، زۆرمان قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ کردووه‌ و هه‌موو ده‌زانین چ نانه‌ته‌وه‌یین، به‌ڵام ئیستا که‌شه‌که‌ به‌هۆی ره‌مه‌زانه‌وه‌ دینییه‌و هه‌موو شتی سه‌رقاڵ کردووه‌ به‌خۆیه‌وه‌، هه‌رچی راگه‌یاندن هه‌یه‌ مه‌لایه‌ و باسی هه‌مووشت ده‌که‌ن باسی کوردستان و کورد و خاکه‌که‌ی ناکه‌ن. ده‌بینین دوژمن چۆن دین به‌کاردێنن بۆ کوشتن و له‌ناوبردنی ئێمه‌ و ئێمه‌ش دین چۆن به‌کارماندێنێ بۆ بچووکی له‌به‌رده‌می ئه‌وان

Hiwa Jassim ئه ی ئه و مه لا لابه لایانه ی له به رده ركی سه را هاواری جیهاد و فیداییان ئه كرد بو ده نكیان نیه ئیستا، بو بانكی جیهاد ناده ن ئیستا،خو ئه مه هیرشیكه بو سه ر خاك و نه ته وه یه ك و.....،

Kameran Muhamad بۆخۆتان و چی؟؟؟؟؟؟؟؟

Hiwa Jassim مه لایه تیان

Haval Nazhad کامه‌ران، خۆیان و شه‌ره‌ف و ویژدان و شه‌هامه‌ت و پیاوه‌تی و ... وازوو ته‌واو نابێ

Hiwa Jassim مه نده ليه كه ى سه ريشيان

Haval Nazhad کاک هیوا به‌تایبه‌ت ئه‌و جبه‌ عه‌ره‌بییه‌ی له‌به‌ری ده‌که‌ن، ئای که‌ پێم ناشرینه‌ !

Jamal Najari کورد،،،،

کورد ژانە، برینە، سووتانە، ئازارە، خەمە، ئەشکەنجەیە، سێدارەیە
کورد ئەنفال و هەڵەبجەیە،
ئازارێکی هەمیشەیی و بێ کۆتایە
هەتا دەمرێ دوایی نایە
کورد پێشمەرگە و بەرخۆدانە
شاخ و ئەشکەوت و زیندانە
براکووژی و خوشک کوژی و ژن سووتانە
ئەرێ خوایە تۆ بێکەسی یان ئەم کوردە
گشت ژیانی نەهامەتی و ئاخ و دەردە
وا دیسانیش
کوردستانمان دەهەژێنن، دەیخنکێنن
ئەو دارستانە رەنگینەی بە خوێنی کورد ئاو درا بوو
وا خەریکن دەیسووتێن
ئەرێ "شاعیر"1 کورد و خوا کەی لێک دەچن؟
قسەی سەر دیواری مزگەوتەکانتان بگۆڕن
ئەمێستاکە
کورد لە خواش بێکەسترە

------------------------
1- شاعیر؛ ئاماژە بە شێرکۆ بێکەس لە لە دێرە شیعرێکدا دەڵێت:
کورد و خوا وەک یەک دەچن، ئەمە قسەی هەڵکەندراوی سەر دیواری مزگەوتێک بوو...

Hiwa Jassim كورد و خوا له یه ك ئه جن له بی كه سیدا

Mam Farhad Kaka Haval gyan rasta balam natawyak hamw irdayaky le sawd krabet chibkat mn jarekidika dalem Islam nim balam kaseky wak Talabani dawlaty kurdy pe xawni shaeranbet kaseky wak masowd barzani 31 aby xwlqandbet chi chawarey malayakay konaparst bkain bzani chiman bodakat AMA Kary sarkdya nak Kary mala dabet am dabw narita dwakawtwya na menet ka sraok bel aemash blein bale la kotada penwsakat Mach dakam

Haval Nazhad مام فه‌رهاد گیان، سروشتی کۆمه‌ڵی کوردی هێشتاش قسه‌ی مه‌لا لای گه‌وره‌تره‌ له‌ قسه‌ی نووسه‌ر و رۆشنبیرێک، کام رۆشنبیر ده‌توانێ هه‌زاران که‌س کۆبکاته‌وه‌؟ به‌ڵام مه‌لایه‌ک هه‌موو رۆژانی هه‌ینی هه‌زاران که‌س ده‌چنه‌ خوتبه‌که‌ی و دوایش ده‌ڵێن مامۆستا گوتی! ئه‌و مامۆستا گوتییه‌ ئه‌گه‌ر باش بیڵێ من دڵنیام کاریگه‌ری باشی ده‌بێت. له‌ خۆپیشاندانه‌کانی سلێمانی به‌شێکی به‌رچاوی زۆرایه‌تی و به‌رده‌وامێتی خۆپیشاندان، مه‌لاکان بوون.
له‌م هه‌ولێره‌ی من لێی ده‌ژیم قسه‌ی مه‌لا زۆر له‌ قسه‌ی سیاسییه‌ک گه‌وره‌تره‌، ئه‌گه‌ر خه‌ڵک له‌ ترسان و له‌ برسان گوێ بۆ قسه‌ی سه‌رکرده‌کان بگرێت، ئه‌وا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ به‌ دڵ و به‌ گیان گوێ بۆ مه‌لایه‌ک ده‌گرێت.
هه‌رچی ده‌رباره‌ی نه‌ته‌وایه‌تیشه‌ هیچ سه‌رکرده‌یه‌ک و هیچ رۆشنبیرێکی ناسیۆنالیست ناتوانێ ئه‌نجامی گه‌وره‌ی هه‌بێت، هه‌تا ناسیۆنالیزم شۆڕ نه‌بێته‌وه‌ بۆ ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌. به‌بڕوای من ئه‌گه‌ر بتوانین سود له‌و پێگه‌یه‌ی مه‌لا وه‌ربگرین به‌ لای پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان رایانبکێشین، کارێکی باش و رێگه‌ی گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانمان کورتره‌ ده‌کاته‌وه‌.

Ibraim Malazada کاکە هەڤال، بەڕای من چەند ڕێکخراوێك یا چەند چالاکوانێک لەگەڵ خۆت ببە و سەردانی یەکێتی مەلایەکانی کوردستان بکەن و ئەم گلەییەی خۆتانی پێ ڕابگەیەنن و داوایان لێبکەن ئیعلانی جیهاد بکەن لەدژی شەرکەرە تورک و ئێرانیەکان. ئەو کاتە ئەگەر نەیان کرد، ئێوەش دەقی دانیشتنەکە بلاو بکەنەوە و هەرچی بڵێن کەس گلەییتان لێ ناکات. بەڕای من دەرکردنی فەتوایەك لەسەر کوفر و بیویژدانی ئەو داگیرکەرە شەرکەرە بێویژدان و کوردکوژانە زۆر زەرورە و دەبێت ئێوە ئەنجامی بدەن، ئەگینا کەس بیری لێ نەکردۆتەوە. تەجروبەیەکە بزانن چی لێ شین دەبێت

Haval Nazhad کاک برایم گیان، بیرۆکه‌یه‌کی زۆر به‌جێیه‌ و بۆ ئه‌وه‌ هه‌موو هه‌وڵێکی خۆم ده‌ده‌م

Mam Farhad Kaka Haval gyan mn hawbirtm balam axr mala hamisha barzhawqndy xoy dawet hata komalga balam AMA Kary hzbakana AMA Kary banw sarok harema hamwman dazni Malay ainy chon br dakatawa balam aema krftman la nabwny sarrdayaka

Haval Nazhad به‌ڵام ئه‌وه‌شم له‌ پێشچاوه‌ که‌ له‌ رێخکراوێکی حیزبی وه‌ک یه‌کێتی زانایان، کاری گه‌وره‌ چاوه‌ڕێ ناکرێ!

Karzan Gardi له‌ وه‌لاتی ئئمه‌ دین بو مبادئی مه‌سله‌ حه‌ته‌ ،،،، جاوه‌ری جی بكه‌ ین

Omar Sayda کاکه‌ هه‌ڤاڵ بڕۆ بڕوانه‌ دیواری کۆلکه‌ مه‌لاکان و سایتی خه‌ندان وا لینکه‌که‌یم داناوه‌ له‌ دیواری خۆم به‌باڵای ئه‌ردۆگاندا هه‌ڵ ده‌ده‌ن که‌ خه‌ریکی کاری خێرخوازییه‌ .. کاکه‌ تکایه‌ با خۆمان نه‌خه‌ڵه‌تێنین، مه‌لاو سیاسی کورد .. هه‌موو نۆکه‌ری دوژمنه‌کانمانن .. ئیدی کاتی خۆ خه‌ڵه‌تاندن نه‌ماوه‌، مه‌لاکانی ئێمه‌ به‌س ده‌زانن قسه‌ به‌ کورد بکه‌ن .. به‌س ده‌زانن فه‌توا بۆ نووسه‌ری کورد ده‌ربکه‌ن، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بمانکه‌ن به‌ ژێرده‌سته‌ی تورك و عه‌ره‌ب و فارس، مێژوویش شاهیده‌ که‌ هه‌ر مه‌لاکان و کوردی جاش کیانی کوردیان له‌ق کردوه‌ له‌به‌ینیان بردوه‌ .. ئیدی چاوه‌ڕوانی هێزی ئاین و ده‌سه‌ڵات بێت میلله‌ت ئه‌وه‌ حاڵی ده‌بێت و له‌وانه‌یه‌ ئه‌نفالێکی سێ قۆڵی بکه‌نه‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.

Haval Nazhad کاک عومه‌ر من باش مۆخی مه‌لاکان و سیاسییه‌کان ده‌بینم، ده‌زانم ئه‌وان چۆن کار ده‌که‌ن و چۆن بیرده‌که‌نه‌وه‌ و چه‌نێک نانه‌ته‌وه‌یین! به‌ڵام له‌ ئێستادا ئه‌وه‌ی گرنگه‌، ئه‌وان بده‌ینه‌ به‌ر ره‌خنه‌ و پێیان بڵێین که‌ ده‌بێ ئێوه‌ له‌ خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌تاندا بن، نه‌ک دوژمنان. ئێستا پێویستمان به‌وه‌یه‌ به‌هه‌موو لایه‌ک و به‌ هه‌موو بیر و ئایدیاکانمان رێگه‌ بگرین له‌و هێرشه‌ هۆڤانه‌ی دوژمنان

Omar Sayda به‌ڵام کاکه‌ هه‌ڤاڵ ئه‌گه‌ر گه‌وره‌کانمان فه‌رموو له‌ دوژمن نه‌که‌ن .. دوژمنیش هه‌روا ئاسان نیه‌ بۆی به‌به‌رچاوی دونیاوه‌ ئه‌و کاره‌ بکات .. به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم پێم وانیه‌ هیچ قسه‌و داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی مینببه‌ری مزگه‌وت و ده‌سه‌ڵاتی کوردی ژێرده‌سته‌ی دوژمن بکرێت .. چونکه‌ ئه‌وان خۆیان بێ بیرمه‌ندو زاناو لێهاتوو و سیاسی نێوده‌وڵه‌تییه‌ که‌ ده‌توانن سه‌ری میلله‌تێك شۆڕ بکه‌ن بۆ دوژمنه‌کانی .. که‌ له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بن ئه‌م میلله‌ته‌ ده‌زانێت چۆن به‌رگری له‌ خۆی بکات .. مێژوو ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت که‌ کورد به‌ جه‌ربه‌زه‌یی خۆی ماوه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌رنا له‌نێو به‌رداشی چوار ده‌وڵه‌تی هه‌مه‌جی وه‌کو تورکیاو ئێران و عێراق و سوریا هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه‌یده‌توانی به‌ زمان و که‌لتورو بونیاده‌کانی نه‌ته‌وه‌وه‌ بگاته‌ ئێستا .. ئاخ ئێستایش له‌و باشوره‌ به‌دبه‌خته‌ پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ی خه‌بات و قوربانیدانه‌ .. ئه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌که‌مان بێت؟!!! سه‌رۆکه‌کانمان زۆر به‌ ئاسانی مایه‌ی خه‌باتمان بگۆڕنه‌وه‌ به‌ مشته‌ پوڵ و سامان .. ئه‌مه‌ کوردایه‌تی بوو؟ ئه‌گه‌ر میلله‌تی کورد ئه‌وه‌ له‌ پارتی و یه‌کێتی قبوڵ بکه‌ن ده‌بێت حاشا له‌و میلله‌ت و خاك و نیشتمانه‌یش بکه‌م یان خۆم بگه‌ینمه‌ قه‌ندیل و گیانم بسپێرم به‌ بستێك خاکی قندیلی ئازاد .. ته‌نها قه‌ندیل هه‌یه‌ که‌ هه‌ناسه‌ی ئازادی دوور له‌ جاشێتی له‌ ژێر تۆپه‌کانی دوژمن هه‌ڵده‌مژێت .. جیهان به‌ نه‌فه‌سمان ته‌نگه‌ .. له‌ غوربه‌ت ئێمه‌ عێراقین .. له‌ کوردستان ده‌کرێین به‌ جاش، بوونمان چیه‌ ئه‌گه‌ر وابێت؟!! نه‌بوونمان له‌ بوونی وا باشتره‌.

Hemn Fared mn pem waya jare dabet parlamn halweste habeet dwtr 7wkwmat tanfeze bkat aw ja rekxrawakan awja pewane ayne balam badaxawa nak halwesteyan neya balkw awnda bedangn jegae prseyra

Adnan Honarvar کوره‌ به ده‌یان جار داڕزێن...!

Osman Karami سڵاو هه‌ڤاڵ گیان ڕاسته‌ ئه‌مڕۆ چه‌ندین به‌ ناو مه‌لامان هه‌یه‌ كه‌ نۆكه‌ری حكومه‌تن و به‌ ئه‌مری حكومه‌ت هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وت بڕیار و فتوایه‌ك ده‌ده‌ن ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ من خۆم به‌ گوێی خۆم له‌ مه‌لای سنوره‌كه‌ی خۆمانم گوێ لێ بووه كه‌ هه‌ر كه‌سێ به‌رگری بكات له‌ خاك و ئاوی خۆی و بچێته‌ شه‌ڕی تورك و ئێرانی پیس ئه‌وا با دڵنیا بێ كه‌ شه‌هیده‌
به‌ڵام خۆشت ئه‌زانی ئێستا له‌ هه‌رێم دا هه‌ر مه‌لایه‌ك سه‌ر به‌ حیزبه‌كان نه‌بێ و نۆكه‌ری حكومه‌ت نه‌بێ ناهێڵن كه‌ وتار بخوێنێ و هه‌زاران درۆ و ده‌له‌سه‌ی جۆر به‌ جۆری بۆ ڕێك ده‌خه‌ن ته‌نها چه‌ند مه‌لایه‌ك نه‌بێ كه‌ په‌نجه‌كانی ده‌ست تێپه‌ڕ ناكه‌ن و ئه‌ویش به‌ هۆی زۆری خه‌ڵكه‌وه‌ ماونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ زیاتر ئه‌كه‌وێته‌ سه‌ر غیره‌تی حكومه‌ت ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ بنوێنێ به‌ڵام خۆتیش ئه‌زانی كه‌ ئه‌وان ناوێرن فزه‌یان بێ به‌رامبه‌ر توركیا و ئێران له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ چه‌ندین ساڵه‌.......ی تورك و فارسن

Khaled Mouloud ده‌ستت خۆش کاک هه‌ڤاڵ.

Haval Nazhad زۆر سوپاس بۆ به‌شداری هه‌مووان، هه‌ربژین

Osman Jawad كاكه هه‌فاڵ زۆربه‌ی مه‌لاكانی ئێمه‌ حیزبین ئه‌وه‌ی حیزب بێیان نه‌ڵێت ناتوانن بیڵێن . له‌ كه‌ڵ رێزم كه‌ مه‌لای باش له‌ ولاتی ئێمه‌ زۆرن ، دوای ئه‌وه‌ من هیج جیاوازیه‌ك نابینم له‌ نیوان مه‌لای علمانی و مه‌لای ئیسلامی هه‌ردوكیان حیزبین ،

Hemn Mohammad سی به شی مه لا یه كان جه بانن به نا و مه لان به س بو باره كه مه لان

Mahmud Y. Kurdi ئەو ئیشی سەرۆكی هەرێمە وەكو فەرماندەی هێزە چەكدارەكان ئیعلانی شەڕ بكات نەك مەلا، چونكە ئەمرۆ زۆربەی مەلاكان بە سەر حیزبەكان دابەش بوونە، دەبێ‌ ئەو پرسیارە لە مەسعود بارزانی و شێخ جەعفەر و كەریم سنجاری بكەیی كە بۆچی وەكو لایەنی ئەمنی و سەربازی بێ‌ دەنگن؟؟؟!!! پاشان ئەم كێشەیە بە چەند تەقەو كوشتن و بڕنێك چارەسەر نابێت خەباتی ئاشتیان باشترین رێكا چارەسەرە سەیری سووریا بكەن شەو و رۆژ بەشار ئەسەد خەڵك دەكوژی بەڵام ئەوان هەر سوورن لە سەر خەباتی مەدەنی و ئاشتیانە.................

Haval Nazhad کاک مه‌حمود گیان، قسه‌ی مه‌ له‌ سه‌ر سه‌رۆک و سه‌رکرده‌کان نییه‌، هه‌موو بێ هه‌ڵوێستی وان ده‌بینین و هه‌زارانجار ره‌خنه‌مان لێ گرتوون! قسه‌ی مه‌ له‌سه‌ر مه‌لایه‌ که‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ خودان کاریگه‌رین و ده‌توانن رۆڵی زۆر باشیان هه‌بێ له‌م پرسانه‌. دواتر خۆ ئێمه‌ ناڵێین فتوای شه‌ڕ ده‌ربکه‌ن، له‌ ستاتۆکه‌ی خۆمدا پێش هه‌مووان نووسیومه‌ چالاکی مه‌ده‌نی، له‌ به‌رئه‌وه‌ی خۆم زۆرم باوه‌ڕ پێیه‌تی و کاری تێدا ده‌که‌م. قسه‌ی مه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ به‌گوێره‌ی ئه‌و ئایینه‌ی مه‌لاکان خۆ وه‌ک پێشه‌نگی ده‌نوێنن و خه‌ڵکی بۆ هان ده‌ده‌ن، به‌رگریکردن و خزمه‌تکردنی وڵات ئه‌رکێکی دینییه‌. بۆ بۆ شتی دیکه‌ خه‌ڵک هان ده‌ده‌ن و رێنوێنیان ده‌که‌ن، بۆ له‌ پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان بێ ده‌نگن؟ بۆ رۆژانی هه‌ینی بۆ فه‌له‌ستین و سۆماڵ و کوێ و کوێ ده‌گرین، چونکه‌ مرۆڤی مسوڵمان ئازار ده‌چێژن، ئه‌دی بۆ بۆ مرۆڤی کوردی مسوڵمان ئه‌و کاره‌ ناکه‌ن؟

Mahmud Y. Kurdi كاكه گیان من دەمێكە متمانەی خۆم لە بەشێكی زۆری مەلاكانی ئەم وڵاتە وەرگرتۆتەوە، چونكە شتێك نییە لە ئیسلام بە ناوی پیاوی ئاینی بەڵكو ئیسلام لە سەر بنەمای زانست و زانیاری و تێگەشتنی قووڵ پلەی خەلك دیاری دەكات.
پاشان برا مەلای كورد بۆ خۆی پیاو خراپ بكات كاتێك باش دەزانێ‌ پەكەكە پەیوەندی لەگەڵ رژێمی سووری هەیەو نایەوێ‌ خۆپیشاندان بكەن تەنها بە پێنج شەممە و شەممە لە سووریا خۆپیشاندان دەكەن، پاشان پارتی و یەكێتی پەیوەندییەكی توندو تۆڵیان لەگەڵ ئێران و توركیا هەیە. لە هەمووشی گرنگتر ئەم هەڕەشەو گوڕەشەو تۆپباران و هێرشی فرۆكە جەنگیانە بە ئاگاداری خودی كوردە برا ئەگەر دار كرمی لە خۆی نەبێـ تەمەنی 1000 ساڵە !!!

Rebaz Azad qsakant zor rasta ba 7aqat mamostayane aene roleke awtoyan nabwa lam barwdoxada tananat mamosta zherzad lawanaya zorektan benasn wa naweta bestbet awmamostaya lakate dw3a kaneda laxwa daparayawa yarmate swrya bdret balam tananat bo jarekesh base ierane nakrd chwnka xoe peyawe aweya

Nadjmadin Shyxbzyni کاکه هه‌ڤاڵ، مه‌لای ئه‌و نه‌ته‌وانه هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه له‌ژێر په‌رده‌ی ئاینیدا به‌هه‌ستێکی نه‌ته‌واتی پیرۆزه‌وه په‌روه‌رده‌و گوش کروان، بو ئه‌وه‌ی بتوانن ببن به‌مامۆستای مه‌لاکانی ئێمه، بۆ ڕاهێنان و په‌روه‌رده کردنیان به‌ ژیانی کۆیله‌یی و مل که‌چی و بێگانه په‌رستی، ئه‌ی نابینی که‌بیانه‌وێت ئاماژه به‌ووته‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بکه‌ن، پێشه‌کی ئه‌بێت چه‌ند ڕسته‌ی پیاهه‌ڵدان به‌زمانی عه‌ره‌بی پێشکه‌ش بکه‌ن، ئه‌ی نابینی چۆن باسی پیرۆزی ناوی عه‌ره‌بی ئه‌که‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وناوانه بکه‌نه‌وه که‌به‌ر له‌ئیسلام هه‌بونه‌، که‌ کاتێک ڕێگر و تاڵانکه‌ربون. به‌ڕیز به‌شێک له‌مه‌لاکانی ئێمه زاناو داناو ڕۆشنبیرن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شی زۆریان به‌س به‌چاو و گوێ کار ئه‌که‌ن و دوژمنانی کوردیش پشتگیری ماکی و میناکی (مادی و معنوی) یان لێ ئه‌که‌ن، ئه‌مان ناوێرن خۆیان ده‌ربخه‌ن و ڕاستیه‌کان بوروژێنن، بۆیه تاکو مه‌لا نه‌زانه‌کان بنبڕ نه‌کرێن، مه‌حاڵه کورد له‌ژێرده‌سته‌یی فارس و تورک و عه‌ره‌ب رزگار بێت!!!.

Haubir Kurdi ده‌ست خۆش كاك هه‌فال ئه‌مه‌ بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر جوانه‌. منیش له‌ سه‌ر ئاوازی تۆ شتێكم بلاو كرده‌وه‌ به‌ ئینجازه‌ی تۆ

Haval Nazhad فه‌رموو برا


Muslih Irwani لە مەلایان بێ ئومێد بە نایکەن... ئەی باشە بۆ مەلاژنێکی کورد نایەتە پێشێ و فەتوایەکی ژنانە بدات لە ڕەمەزان یانیش لە شەشەلان(هەر کەی بێت لەوەی درەنگتر نەبێ باشە)! ڕەنگە ئەمەیان باشتر جێ بگرێت...

Jalal Sahed ئازیزان و خۆشەویستان.
دوژمنانمان هەمیشە لە پیلان دانان و بەرنامە رێژین بۆ تێكدان و لە ناو چوونی میللەتی كوردو كوردستان، ئیستاش وەك دیارە هەرسێ‌ دوژمنەكەی سەرەكی نەتەوەی كورد هاوران بۆ شێواندنی ئەم بارو دۆخەی ئیستاكەمان، حكومەتی عێراق لە ناوچەكانی دابراوی كوردستان بە چەندین كاری نابەجێ و دوژمنكارانە ئامانجەكانی خۆی دێنیتە دی. لەهەمانكاتدا بۆردومان و تۆپە دوور هاوێژەكانی هەردوو ولاتی دووژمنكاری بەناو ئیسلام بۆ سه ر كوردو كوردستان بەردەوامی هەیە.
ئەمەیان پێویستی بە هەلوەستەیەكی تەندروست و یەك دەنگی هەموومان هەیەو ناكرێت بە سادەو ساكاری سەیری بكەین...
ئەم هەموو هێرەشكردنە بۆ سەر چین وتوێژەكانی كۆمەڵگای كوردستان چارەسەری كێشەكانمان ناكات...

Haval Nazhad کاک جه‌لال گیان، ئێمه‌ش خوازیاری یه‌کده‌نگین، به‌ڵام کاتێک به‌شێکی گرنگی چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ له‌به‌ره‌ی میلله‌تی خۆیان نه‌بن، پێویسته‌ ئێمه‌ ره‌خنه‌یان لێ بگرین و ئاگاداریان بکه‌ینه‌وه‌.

Haval Nazhad کاک موسڵیح، خۆزگه‌ ژنانی ئێمه‌ هێنده‌ توانایان هه‌با فتوای ژنانه‌یان بدابایه‌ و وه‌پێش پیاوان بکه‌وتنایه‌ له‌و بواره‌وه‌.


Mariwan Mawlod كاكه‌ هه‌فال كیا منیش له‌ كه‌ل رایه‌كه‌ی كاك ابراهیو مه‌لا زاده‌م منیش اماده‌م بیم هه‌روه‌ها بیش اوان ویزدانمان هه‌بی با وه‌ك ریكخراوی مه‌ده‌نی داوای خۆبیشاندان بكه‌ین من یه‌كه‌م كه‌س ده‌بم اماده‌ به‌ دل و به‌ كیان

Haval Nazhad مه‌ریوان گیان، هێنده‌ی بزانم ئاگادارکراونه‌ته‌وه‌ و یه‌کێتی زانایان لێدوانێکی شه‌رمنایه‌یان بڵاوکرده‌وه‌ و ده‌ڵێن ئێران و تورکیا حورمه‌تی مانگی ره‌مه‌زانیان شکاند!

لینکی بابه‌ته‌که‌ له‌ فه‌یسبووک ئێره‌ کلیک بکه‌

0 سەرنج:

Post a Comment