هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
دژی هێرشه‌کانی تورکیا و ئێران بۆ سه‌ر سنووره‌کانی هه‌رێمی باشووری کوردستان و، شه‌هیدکردنی حه‌فت هاونیشتیمانی و خاپوورکردنی گونده‌کانی کوردستان و سوتاندنی ره‌ز و باخی گوندنشینان، سه‌دان هاوڵاتی له شاری هه‌ولێر خۆپیشاندانێکیان بۆ به‌رده‌م کونسوڵخانه‌ی تورکیا به‌رێوه‌برد.
خۆپیشاندانه‌که ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24-8-2011 له کاتژمێر 10ی به‌یانی ده‌ستی پێ کرد، خۆپیشانده‌ران له چواریانی عه‌نکاوه‌وه بۆ نزیک کونسوڵخانه‌ی تورکیا رێگایان بڕی.
له خۆپیشانه‌که‌دا چه‌ندین دروشمی نه‌ته‌وه‌یی و ناره‌زایه‌تی گوتن به هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تانی تورک و فارس ده‌گوترا، له‌وانه ( باکور باشوور رۆژهه‌ڵات، یه‌ک ئاینده و یه‌ک وڵات – قاتیل ئه‌ردۆگان ، تیرۆریست ئه‌ردۆگان- ئامه‌د، قه‌ندیل مه‌هاباد... یه‌ک چاره‌نووس یه‌ک وڵات- شه‌ری براکان به‌سه‌رچوو خه‌یاڵتان خاوه- نا بۆ تۆپبارانکردنی خاکی کوردستان) هه‌روه‌ها داوای ده‌ستبه‌جێ راوه‌ستاندنی هێرش و تۆپبارانه‌کانیان ده‌کرد.
خۆپیشانده‌ران له‌نزیک کونسوڵخانه‌ی تورکیا به‌هۆی وه‌ستانی پۆلیسی چالاکییه مه‌ده‌نییه‌کان، و هه‌ژمارێکی زۆری دیکه‌ی پۆلیسی شاری هه‌ولێر ئاماده ببوون، نه‌یانتوانی بچنه به‌رده‌م کونسوڵخانه‌ی تورکیا. خۆپیشانده‌ران پێڵاوه‌کانیان دانا و رووبه کونسوڵخانه‌ی تورکیا به‌رزیان کرده‌وه، هه‌روه‌ها هه‌وڵدرا بۆ سوتاندنی ئاڵای تورکیا، به‌ڵام له لایه‌ن پۆلیسه‌وه رێگه‌یان لێ‌گیرا و به‌مه‌ش جۆره ئاڵۆزییه‌ک له کۆتایی خۆپیشاندانه‌که‌دا دروست بوو.
ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی شاری هه‌ولێر، له لایه‌ن رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی شاری هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتی ده‌کرا و وه‌ک پێویست خه‌ڵک تێیدا به‌شدار نه‌بوون.
0 سەرنج:
Post a Comment