25 August 2011
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد: لەو ڕۆژەوەی كەحكومەت بەدەست یەكێتییەوەیە، پارتی زیرەكانە هەوڵی ئەوەیداوە كەوای نیشان بدات كابینەی شەشەم خراپەو بەتوندیش ڕەخنەی لێدەگرێت
چینی:
لێدوانی هەڤاڵ
24 August 2011
20 August 2011
بێ هه‌ڵوێستی مه‌لاکان له هێرشی عه‌ره‌ب و تورکیا و ئێران
![]() |
| وێنه: رووداونێت |
له لاپه‌ره‌ی فه‌یسبووکه‌که‌مه‌وه
باشه ئه‌وه بۆ مه‌لایه‌کی کورد وه‌ک پیاو نایه‌ته پێشێ و فه‌توایه‌کی پیاوانه بدات! بڵێ ئاخر به‌م ره‌مه‌زانه تورک و فارس و عه‌ره‌ب له سێ لاوه هێرشمان ده‌که‌نه سه‌ر خوا به‌رداری نییه. ده‌سا کوردینه ئێوه‌ش بکه‌ونه چالاکی مه‌ده‌نی و سیاسی و سه‌ربازی و..... ئه‌وه‌ی به‌شداری بکات جیهاده و ئه‌وه‌ی به‌شداری نه‌کات کافره!
16 August 2011
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد بۆ سبه‌ی: ئێران هه‌ڵسوكه‌وتی ئاغا و مسكێن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی باشوری كوردستان ده‌كات
(سبه‌ی):
چالاكوانێكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی نه‌بونی هه‌ڵوێستی جدی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به تۆپبارانه‌كان، بۆ نه‌بونی ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ركردایه‌تی سیاسی باشووری کوردستان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، پێشیوایه، ئێران هه‌ڵسوكه‌وتی ئاغا و مسكێن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی باشوری كوردستان ده‌كات.
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد، چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له هه‌ولێر بۆ (سبه‌ی) رایگه‌یاند: پێموایه په‌یوه‌ندیی مێژویی پارته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی باشوری كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران، هه‌میشه په‌یوه‌ندی پارتێكی لاواز و وڵاتێكی به‌هێزی ناوچه‌كه بووه.
چینی:
لێدوانی هەڤاڵ
06 July 2011
با رژێمی سووریا نه‌ڕووخێ !
له لاپه‌ره‌ی فه‌یسبووکه‌که‌مه‌وه
هه‌موو دنیا ده‌ڵێت رژێمی سووریا ده‌بێت بڕووخێت، که‌چی هێزه کوردییه‌کانی رۆژئاوا ده‌ڵێن نا ئێمه دیموکراسیمان ده‌وێ! ته‌نانه‌ت هێزه‌کانی سێ پارچه‌که‌ی دیکه‌ش وا ده‌ڵێن! مامۆستا حه‌کیم کاکه‌وه‌یس، زۆر باشی بۆچووه، (نزیکه‌ی)هه‌موو هێزه‌کان به‌هۆی پێوه‌ندی جاسووسییانه‌وه به موخابه‌راتی سوورییه‌وه نایانه‌وێ رژێمی ئه‌سه‌د بڕووخێت و فایلیان به‌گۆڕێ وه‌ربێ. زۆری نه‌ماوه ئه‌و راستیانه‌ش ده‌بینین!
02 July 2011
راپۆرتێکی وێنه‌یی له ده‌ڤه‌ری بارزان
فۆتۆ: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
ئه‌م کۆمه‌ڵه وێنه‌یه له سه‌ره‌تای به‌هاری ئه‌مساڵ له گه‌شتێکدا له ده‌ڤه‌ری بارزان گیراون.
بۆ گه‌وره‌کردنی وێنه‌کان، کرته له سه‌ر وێنه‌کان بکه‌ن، یاخود له ڕێگه‌ی ئه‌کاونتی ئه‌لبوومی پیکاسای من وێنه‌کان ببینین.
30 June 2011
راپۆرتێکی وێنه‌یی له ده‌ڤه‌ری شارباژێڕ
چه‌ند دیمه‌نێک له هاوینی ده‌ڤه‌ری شارباژێر
فۆتۆ: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
فۆتۆ: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
ئه‌مه کۆمه‌ڵه وێنه‌یه به کامێرایه‌کی ئاسایی گیراوه. زۆرێک له وێنه‌کان له ناو ئۆتۆمبێله‌وه گیراون، بۆیه وێنه‌ی ئاسایین، نه‌ک پرۆفیشناڵ. به‌لای خۆمه‌وه جوان بوون، ویستم هاوڕێیانی بڵۆگه‌که‌شم بیبینن، به‌ڵکه ئه‌وانیش چێژ له بینینی وه‌رگرن.
19 June 2011
17 June 2011
ناوچه‌گه‌رێتی و کاکی کۆمه‌ڵناسم!

هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
ئه‌م ئێواره‌یه له که‌ناڵی ئێن ئاڕ تی، به‌رنامه‌یه‌ک به‌ناوی (مایکی خه‌ڵک) له باره‌ی ناوچه‌گه‌رێتی و شارچێتی له کوردستان به‌رێوه‌چوو. سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندییان به توێژه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی( کۆمه‌ڵناس)ـه‌وه کرد، تا به زانستیانه هۆکاره‌که‌ی شی بکاته‌وه بۆ بینه‌ران و ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی به به‌رنامه‌که‌وه ده‌که‌ن. کاکی کۆمه‌ڵناس جگه له هۆی ئابووری و سیاسی ده‌یگوت ( ئێمه له کۆمه‌ڵناسیه‌وانێ شتێکمان خوێندووه به ناوی ناسیۆنالیزم، ئه‌مه‌یه هۆکاری شارچێتی و ناوچه‌گه‌رێتییه‌وانێ).
12 June 2011
پیرۆزبێت سه‌رکه‌وتنی کوردانی باکوور

هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
وه‌ک چاوه‌ڕوان ده‌کرا ئه‌مڕۆ 12-6-2011 کوردانی باکووری کوردستان، سه‌رکه‌ونێکی گه‌وره‌یان له چاو هه‌ڵبژاردنی پێشووی په‌رله‌مانی تورکیا به‌ده‌ستهێنا. به‌شێوه‌یه‌ک نزیکه‌ی دوو هێنده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوو کورسی په‌رله‌مانیان مسۆگه‌رکرد.
به‌گوێره‌ی دوا هه‌واڵ له ئه‌نجامه به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی باکووری کوردستان و تورکیا، کاندیده سه‌ربه‌خۆکانی کورد که له یه‌کگرتنی چه‌ندین هێزی سه‌ربه‌خۆی باکووری کوردستان پێکهاتبوون، له ژێر چه‌تری (به‌ره‌ی ره‌نج، ئاشتی و دیموکراتی) 36 کورسیان به‌ده‌ست هێناوه. هیوادارم له ئه‌نجامی کۆتایی کورسی دیکه‌ش زیاد بکه‌ن. ئه‌مه سه‌رکه‌وتنێکی مه‌زنی کوردانه و جێگه‌ی خۆشحاڵی و پیرۆزباییه له هه‌موو کورد، به‌تایبه‌تی هاونیشتمانیانی باکوور.
04 June 2011
راپۆرتێک سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی هه‌فته‌ی داهاتووی باکووری کوردستان
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی باکووری کوردستان و تورکیا، نێزیک بۆته‌وه. وابڕیاره 12ی ئه‌م مانگه به‌رێوه بچێت. کوردانی باکووری کوردستان، له ژێر ناوی ( به‌ره‌ی ره‌نج، ئاشتی و دیموکراتی) خۆیان ئاماده‌کردووه، ئه‌م به‌ره‌یه له کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتی (DTK) به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌حمه‌د تورک و، ئایسه‌ل توغلوک، و پارتییه‌کانی ( پارتی ئاشتی و دیموکراتی BDP– پارتی به‌شداری دیموکراتی KADEP- پارتی ماف و ئازادییه‌کان HAK-PAR- ) و سیاسه‌توانه سه‌ربه‌خۆکانی باکووری کوردستان، پێکهاتوون. له رکابه‌رییه‌کی به‌هێزدان له‌گه‌ڵ پارتی داد و گه‌شه‌پیدان (AKP)ی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا.
23 April 2011
یادی بۆردومانی قەڵادزێ لە ٢٤-٤-١٩٧٤
هەڤاڵ نەژاد
بەیانی یادی تۆپبارانی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانییە لە 24-4-1974, ئەو دەم قەڵادزێ بەدەست شۆرشەوە بوو، بەهۆی ئەوەشەوە مامۆستا و خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی روویان کردبووە شۆرش و لەوێ درێژەیان بە خوێندن و زانکۆ دەدا.
بەیانی یادی تۆپبارانی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانییە لە 24-4-1974, ئەو دەم قەڵادزێ بەدەست شۆرشەوە بوو، بەهۆی ئەوەشەوە مامۆستا و خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی روویان کردبووە شۆرش و لەوێ درێژەیان بە خوێندن و زانکۆ دەدا.
رژێمی عارەبی عێراقی وەک پیشەی هەمیشەیی، لەو رۆژەدا بە خەستی بۆمبابارانی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی کرد. لە ئەنجامدا ١٦٣ هاونیشتمانی شەهیدبوون و نزیکەی ٢٠٠ هاونیشتمانیش برینداربوون، کە جگە لە خەڵکی قەڵادزێ، خەڵکی شارەکانی دیکەشی تێدابووە.
چینی:
کورتە پەیڤ
21 April 2011
١١٣ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی پیرۆزبێت
٢٢-٤-١٨٩٨، ١١٣ ساڵ لەمەوبەر و لە قاهیرەی پێتەختی وڵاتی میسر، یەکەمین رۆژنامەی کوردی لە مێژوودا چاپ و بڵاوکرایەوە. ئەو رۆژنامەیە ناوی کوردستان بوو، دامهزرێنهرەکەی "میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان" ـە، کە بەهۆی سیاسەتی دژە کوردانەی دەوڵەتی عوسمانی ناچاربوو روو بکاتە وڵاتی میسر و، لەوێ رۆژنامەی کوردستان چاپ و بڵاوبکاتەوە.
چینی:
کورتە پەیڤ
13 April 2011
چەند پرسیارێکی سادە لە یادی ئەنفالدا
بەیانی ١٤-٤ ساڵیادی ئەنفالە! ئەنفال، ئەو زامەیە بۆ هەمیشە بەجەستەی کوردەوە دەمێنێتەوە. ئەنفال، جینۆسایدێکی بەرنامە بۆداڕێژراوی نەتەوەی عەرەبە، دژی نەتەوەی کورد و، هەموو قۆناغەکانی جینۆسایدی تێدا پێرەوکراوە. مەرجە نێودەوڵەتییەکانی کۆمەڵکوژی و قڕکردن و لەناوبردن و سڕینەوە و پاکتاوی رەگەزی و، نەهێشتنی کو‌لتوور و زمان و خاک و ئاوی تێدا ئەنجامدراوە، کە دەبێتە هۆی ئەوەی تاوانێک لە رووی نێودەوڵتییەوە بە جینۆساید بناسرێت.







