٢٢-٤-١٨٩٨، ١١٣ ساڵ لەمەوبەر و لە قاهیرەی پێتەختی وڵاتی میسر، یەکەمین رۆژنامەی کوردی لە مێژوودا چاپ و بڵاوکرایەوە. ئەو رۆژنامەیە ناوی کوردستان بوو، دامهزرێنهرەکەی "میقداد مهدحهت بهدرخان" ـە، کە بەهۆی سیاسەتی دژە کوردانەی دەوڵەتی عوسمانی ناچاربوو روو بکاتە وڵاتی میسر و، لەوێ رۆژنامەی کوردستان چاپ و بڵاوبکاتەوە.
بەهۆی کاریگەری رۆژنامەی کوردستان، کە یەکەمین رۆژنامەبوو زمانحاڵی نەتەوەی کوردبێت و ئێش و ئازارەکانی بڵاودەکردەوە، گوشارێکی زۆری لەسەر بوو، هەربۆیە لە ژێر کاریگەری گوشارەکانی دەسەڵاتی عوسمانی، تاقانە رۆژنامەی کوردی (کوردستان) هەر چەند ژمارەیەکی لە وڵاتێکی بیانیدا چاپ و بڵاوکراوەتەوە لە لایەن میقداد و عەبدولرەحمان بەدرخانی برایەوە.
سەرجەم ژمارەکانی رۆژنامەی کوردستان، ٣١ ژمارەی لێ چاپ و بڵاوکراوەتەوە، پێنج ژمارهی یەکەمی، له قاهیره، بڵاو کراونەتەوە. ژمارەکانی ٦ تا ١٩ لە ژنێف، ٢٠ تا ٢٣ لە قاهیرە، ژمارەی ٢٤ لە لەندەن، ژمارە ٢٥ تا ٢٩ لە ئەڵمانیا، ٣٠ و ٣١ هەمدیسان لە ژنێف، بڵاوکراونەتەوە.
بەهۆی ئەوەی رۆژنامەی کوردستان، یەکەمین رۆژنامەی کوردییە و، رۆژی دەرچوونی ئەو رۆژنامەیە، ٢٢-٤-١٨٩٨،کراوەتە رۆژی رۆژنامەگەری کوردی و هەموو ساڵێک لەم رۆژەدا (٢٢-٤) یادی رۆژنامەی کوردستان بەرز رادەگیرێت.
بەهۆی ئەوەی رۆژنامەی کوردستان، یەکەمین رۆژنامەی کوردییە و، رۆژی دەرچوونی ئەو رۆژنامەیە، ٢٢-٤-١٨٩٨،کراوەتە رۆژی رۆژنامەگەری کوردی و هەموو ساڵێک لەم رۆژەدا (٢٢-٤) یادی رۆژنامەی کوردستان بەرز رادەگیرێت.
لە ١١٣هەمین ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردیدا، سەری رێز بۆ یەکەم رۆژنامەوان لە رۆژنامەی کوردی، میقداد بەدرخان دادەنوێنم. وێڕای پیرۆزبایی لە هەموو هاوڕێ و هاوکارانم، هیوام وایە دووربن لە دەستدرێژیکردنەسەر و ئازاردان و تێبکۆشن زیاتر لایەنی پیشەیی و زمانەوانی و رەوشتی رۆژنامەوانی بەهێزبکەن.
میقداد بەدرخان- وێنەکە لە کوردیپێدیا وەرگیراوە |
0 سەرنج:
Post a Comment