08 December 2011
30 November 2011
خەیاڵپڵاوی پێشکەوتنخوازانە!
وه‌ڵام بۆ نووسینێکی بێ ناوی ماڵپەڕی ئاوێنە*
27 November 2011
هەڤاڵ نەژاد: گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەبێ بە یەکگرتوویی بێتە مەیدان
خۆرنیوز- جەمال نەجاری؛ ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو گۆڕان هەنگاو هەڵداوێت و حکوومەتی ئێستای سوریا لە لێواری رووخان نزیک بۆتەوە، زۆر کەس پێشبینی ئەوە دەکەن کە لە پاش سوریا نۆرەی ئێرانە و ئاڵوگوڕی لەم وڵاتەش دەست پێدەکا و جووڵانەوەیەکی سەرانسەری لە ئێران سەرهەڵدەدا و هەندێ کەسیش ڕایان وایە بە هۆی درێژە پێدانی ئێران بە بەرنامە ناوەکییەکەی لە لایەن وڵاتانی زلهیزی جیهانەوە هێرشی دەکرێتە سەر و شەڕێکی گەورە لە ناوچەکە دروست دەبێ کە کاریگەری لەسەر ناوچەکە و جیهان دادەنێت.
چینی:
لێدوانی هەڤاڵ
23 November 2011
17 November 2011
عێراق سه‌یر نییه!
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
به بڕوای من عێراق سه‌یر نییه و ئه‌وه‌ی تێیدا گوزه‌راوه چاوه‌ڕوانکراو بووه. له مێژووی دروستبوونی عێراقه‌وه هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک به پاشایه‌تی و کۆمارییه‌وه هاتبێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، له رێگه‌ی زه‌بر و توندوتیژییه‌وه ره‌فتاری کردووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌موویان به‌رامبه‌ر کورد، سیاسه‌تی قڕکردن و له ناو بردن و دواتر گه‌یشتنه لوتکه له شاڵاوی جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالیان پێڕه‌وی کردووه.
13 November 2011
30 October 2011
ئه‌گه‌ر تورکیا و ئێران رێزی ئاڵا‌و سه‌روه‌رییه‌کانی ئێمه ناگرن با خۆمان رێزیان بگرین!
![]() |
| ئاڵای ئێران له پشت سه‌رۆکی هه‌رێم دانراوه |
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
هه‌رێمی کوردستان، به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق، هه‌رێمێکی قانوونی و فه‌رمییه و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا دانی پێدانراوه. ئاڵای هه‌رێمێش که ئاڵای کوردستانه، به‌هه‌مان شێوه ده‌ستووری و قانوونییه و، به‌شێکه له سه‌روه‌ری هه‌رێمی کوردستان، که پێویسته هه‌ر وڵاتێک رێزی لێ بگرێ.
28 October 2011
26 October 2011
سه‌باره‌ت به ئیسلامییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست !
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
به‌بڕوای من ئیسلامییه‌کانیش له‌وان باشتر نابن، ئه‌گه‌ر نموونه‌ی تورکیا وه‌رگرین، که به‌قسان باشترینیانه، ده‌بینین کورد له چ بارودۆخێکدا ده‌ژین له ژێر سایه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا. ته‌نانه‌ت ئیسلامێتی داد و گه‌شه‌پێدان تا ئه‌و راده‌یه‌یه که شه‌ری دینی ده‌کات، چه‌ند رۆژێک له‌مه‌و به‌ر به پارتی به‌ده‌په‌ی گوت کورد مسوڵمان نین و زه‌رده‌شتین!
25 October 2011
10 October 2011
ده‌ی ئۆکتۆبه‌ر (10-10) رۆژی جیهانی دژی له سێداره‌دان

هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
ئه‌مرۆ 10-10 رۆژی جیهانی دژی له سێداره‌دانە. هێشتا له ژماره‌یه‌کی زۆر له وڵاتانی جیهان له سێداره‌دان په‌یڕه‌و ده‌کرێ. به‌داخه‌وه له رابردوو و له ئێستاشدا، سێدارە یه‌کێک له رێگاکانه بۆ له‌ناوبردنی رۆشنبیر و چالاکی مه‌ده‌نی و، سیاسییه کورده‌کان، له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستانه‌وە.
ئه‌مرۆ 10-10 رۆژی جیهانی دژی له سێداره‌دانە. هێشتا له ژماره‌یه‌کی زۆر له وڵاتانی جیهان له سێداره‌دان په‌یڕه‌و ده‌کرێ. به‌داخه‌وه له رابردوو و له ئێستاشدا، سێدارە یه‌کێک له رێگاکانه بۆ له‌ناوبردنی رۆشنبیر و چالاکی مه‌ده‌نی و، سیاسییه کورده‌کان، له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستانه‌وە.
له باشووری کوردستانیش له چه‌ند یاسایه‌کدا هێشتا سزای له سێداره‌دان ماوه، من وه‌ک خۆم له‌گه‌ڵ لابردنی سزای له سێداره‌دانم له کوردستان.
03 October 2011
به‌هۆی بۆمبا‌باران کردنی کوردستان و شه‌هید کردنی هاوڵاتیانی سڤیل: هه‌وڵی به دادگایی گه‌یاندنی سه‌رۆکی هێزه ئاسمانییه‌کانی تورکیا ده‌درێت
چینی:
چالاکییەکانی خۆم
23 September 2011
عه‌بدوڵا ده‌میرباش: خوێندنگه‌ی کوردی بۆ منداڵانی کورد ده‌که‌ینه‌وه، ده‌وڵه‌ت چی ده‌کا با بیکات
| عه‌بدوڵا ده‌میرباش... فۆتۆ: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد |
راپۆرتی: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد ( ئامه‌د- باکووری کوردستان)
ئه‌مرۆش فۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی میزۆپۆتامیا، بۆ رۆژی سێهه‌م له ئامه‌د به‌رده‌وام بوو، چه‌ندین سیمینار و چالاکی مه‌ده‌نی و کۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ری به‌رێوه‌چوون. سیمینارێک ده‌رباره‌ی زمانی کوردی به‌رێوه‌چوو، تێیدا عه‌بدوڵا ده‌میرباش، سه‌رۆکی شاره‌وانی سۆری ئامه‌د، گوتی: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورک بشمانخه‌نه زیندان، ئێمه خوێندنگه‌ی کوردی بۆ منداڵانی کورد ده‌که‌ینه‌وه، ده‌وڵه‌ت هه‌رچی ده‌کا با بیکا.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم,
راپۆرت
22 September 2011
ئامه‌د ره‌نگه جیاوازه‌کانی کوردستانی له باوه‌ش گرتووه
راپۆرت و فۆتۆی: هەڤاڵ نەژاد- ئامه‌د باکووری کوردستان
به دروشمی "ئازادی سه‌رده‌که‌وێت" فۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی میزۆپۆتامیا له ئامه‌د ده‌ستی به‌کاره‌کانی خۆی کرد.
چالاکییه‌کانی فۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی میزۆپۆتامیا ئێواره‌ی 21-9-2011 به خۆپیشاندانێک له نزیک شاره‌وانی سۆری ئامه‌د ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد. خۆپیشاندانه‌که له لایه‌ن رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان و سه‌ندیکاکانی ئاماده‌وه ئاماده کرابوو، تێیدا گه‌لی ئامه‌د و کوردانی باشوور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا و نوێنه‌ری چه‌ندین وڵات و گه‌لی جیهان به‌شداربوون. له خۆپیشاندانه‌که‌دا سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب و نا گوتن بۆ ده‌وڵه‌تی تورک و بژی گه‌ریلا و دروشمه‌کانی په‌که‌که ده‌گوترانه‌وه.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم,
راپۆرت
17 September 2011
ده‌ست له کار کێشانه‌وه
![]() |
| لۆگۆی رێکخراوی ئاینده |
من (هه‌ڤاڵ نه‌ژاد) زیاتر له سێ ساڵ له رێکخراوی (ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌کانی گه‌نج) کارم کردووه و ، له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی بووم (له کاتی تۆمارکردنی وه‌ک ریکخراو) له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند ئه‌رکێکم به‌رێوه‌بردووه، سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕی ئاینده و به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کان بووم له‌و رێکخراوه. له‌و ماوه‌یه‌دا به‌شداری هه‌موو پرۆژه و چالاکییه‌کانی ئه‌و رێکخراوه‌م کردووه و هه‌وڵم داوه له رێگه‌یه‌وه به گوێره‌ی توانای خۆم خزمه‌تێک به لاوانی کوردستان و کۆمه‌ڵگه‌که‌م بکه‌م.
چینی:
لێدوانی هەڤاڵ



