هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
به‌بڕوای من ئیسلامییه‌کانیش له‌وان باشتر نابن، ئه‌گه‌ر نموونه‌ی تورکیا وه‌رگرین، که به‌قسان باشترینیانه، ده‌بینین کورد له چ بارودۆخێکدا ده‌ژین له ژێر سایه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا. ته‌نانه‌ت ئیسلامێتی داد و گه‌شه‌پێدان تا ئه‌و راده‌یه‌یه که شه‌ری دینی ده‌کات، چه‌ند رۆژێک له‌مه‌و به‌ر به پارتی به‌ده‌په‌ی گوت کورد مسوڵمان نین و زه‌رده‌شتین!
ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئیسلامییه ترسی رۆژئاوا و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی کوردان و بارودۆخی رۆژ نه‌بێ، به‌م بیرکردنه‌وه‌یه‌ی به کافرکردنی کورد وه‌ک له‌و لێدوانه‌وه گوتیان، نابێته هۆی ئه‌نفال یا جینۆسایدێکی دینی له لایه‌ن تورکه مسوڵمانه‌کانه‌وه؟ ئه‌وه‌شی که وه‌ک لایه‌نی جوانی تورکیا لای هه‌ندێک جێی باسه، له پیاوه‌تی و مسوڵمانه‌تی نییه، به‌ڵکو خۆگونجاندنه له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا و هه‌وڵدانه بۆ جێگه‌کردنه‌وه‌ی له یه‌کێتی ئه‌وروپای سیکۆلار. جگه له‌وه‌ی رۆژئاوا ده‌یه‌وێ له رێگه‌ی داد و گه‌شه‌پێدانه‌وه هه‌ژموونی ئیسلامییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست کۆنترۆڵ بکات و داد و گه‌شه‌پێدان وه‌ک چه‌ترێک هه‌موویان بخاته ژێر باڵییه‌وه. سه‌ردانه‌کانی ئه‌ردۆگان بۆ تونس و میسر و لێدوانی دوێنێ و پێرێی را‌شد غه‌نووشی، که گوتی ده‌مانه‌وێ حکومه‌تێکی وه‌ک داد و گه‌شه‌پێدان له تونس دروست بکه‌ین، بۆخۆی جۆرێک له‌به‌ڵگه و سه‌لماندنه!
ئێرانیش که وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن ئیسلامین، هه‌موو ده‌زانین چ مسوڵمانێکن! هه‌رچی سه‌رباره‌ت به وڵاته‌کانی دیکه‌یه، به‌هه‌مان شێوه‌ن. به‌تایبه‌ت که و بیری ئیسلامێتییهکهیان خۆماڵی نییه وه‌ک تورکیا، زۆرینه‌یان بیری ئیسلامییه‌که‌یان به‌رهه‌می کۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان نییه، به‌ڵکو هی ئیخوانی میسری و سه‌له‌فییه‌تی سعوودی و شیعه‌ی ئێرانه و ئێستا داد و گه‌شه‌پێدانیشی هاتۆته سه‌ر، ئه‌مه به پارته ئیسلامییه‌کانی لای خۆشمانه‌وه که هیچیان ئیسلامییه‌کی کوردیانه به مانای قوتابخانه‌ی ئیسلامی کوردی نین.
بۆیه ئه‌مانه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیش وه‌رگرن، یان وه‌ک داد و گه‌شه‌پێدان ته‌نێ باکگراوندی ئیسلامی‌یان ده‌بێ و ده‌ستووری عه‌لمانی وڵات به‌رێوه ده‌بات، یا ماوه‌یه‌کی که‌م له ده‌سه‌ڵات ده‌بن و کۆمه‌ڵگه‌کانیان لێیان قبوڵ ناکه‌ن.
ئه‌م چه‌ند دێڕه وه‌ک کۆمێنت له لاپه‌ره‌ی کاک هێمن میرانی نووسیومه. سه‌باره‌ت ئیسلامییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ری بوون به به‌دیلی پارته فه‌رمانره‌واکان، که وێنه‌یه‌کی خراپی ده‌سه‌ڵاتدارییان پیشانداوه.
0 سەرنج:
Post a Comment