لۆگۆی رێکخراوی ئاینده |
من (هه‌ڤاڵ نه‌ژاد) زیاتر له سێ ساڵ له رێکخراوی (ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌کانی گه‌نج) کارم کردووه و ، له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی بووم (له کاتی تۆمارکردنی وه‌ک ریکخراو) له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند ئه‌رکێکم به‌رێوه‌بردووه، سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕی ئاینده و به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کان بووم له‌و رێکخراوه. له‌و ماوه‌یه‌دا به‌شداری هه‌موو پرۆژه و چالاکییه‌کانی ئه‌و رێکخراوه‌م کردووه و هه‌وڵم داوه له رێگه‌یه‌وه به گوێره‌ی توانای خۆم خزمه‌تێک به لاوانی کوردستان و کۆمه‌ڵگه‌که‌م بکه‌م.
له‌و ماوه‌یه‌ی له رێکخراوی (ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌کانی گه‌نج) بووم، له هه‌ر سهرکهوتنێکیدا پشکم هه‌یه و له که‌موو کوڕییهکانیشی به‌هه‌مان شێوه لێی به‌رپرسم. له ئێستادا ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی خۆم له‌و رێکخراوه راده‌گه‌یه‌نم و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کم به‌و رێکخراوه‌وه نه‌ماوه.
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
18-9-2011
0 سەرنج:
Post a Comment