هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
ئه‌مرۆ 10-10 رۆژی جیهانی دژی له سێداره‌دانە. هێشتا له ژماره‌یه‌کی زۆر له وڵاتانی جیهان له سێداره‌دان په‌یڕه‌و ده‌کرێ. به‌داخه‌وه له رابردوو و له ئێستاشدا، سێدارە یه‌کێک له رێگاکانه بۆ له‌ناوبردنی رۆشنبیر و چالاکی مه‌ده‌نی و، سیاسییه کورده‌کان، له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستانه‌وە.
ئه‌مرۆ 10-10 رۆژی جیهانی دژی له سێداره‌دانە. هێشتا له ژماره‌یه‌کی زۆر له وڵاتانی جیهان له سێداره‌دان په‌یڕه‌و ده‌کرێ. به‌داخه‌وه له رابردوو و له ئێستاشدا، سێدارە یه‌کێک له رێگاکانه بۆ له‌ناوبردنی رۆشنبیر و چالاکی مه‌ده‌نی و، سیاسییه کورده‌کان، له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستانه‌وە.
له باشووری کوردستانیش له چه‌ند یاسایه‌کدا هێشتا سزای له سێداره‌دان ماوه، من وه‌ک خۆم له‌گه‌ڵ لابردنی سزای له سێداره‌دانم له کوردستان.
چه‌ند زانیارییه‌کی خێرا له سه‌ر له سێداره‌دان:
چه‌ند زانیارییه‌کی خێرا له سه‌ر له سێداره‌دان:
له سێداره‌دان توندترین و قورسترین سزای یاساییه، به‌سه‌ر که‌سانی تاوانباردا ده‌سه‌پێ، یان له زۆر حاڵه‌تدا به‌سه‌ر که‌سانی سیاسی و خه‌باتگێر ده‌سه‌پێ، له وڵاته دیکتاتۆر و داگیرکه‌ره‌کان.
له سێداره‌دان مێژوویه‌کی دوور و درێژی هه‌یه و چه‌ندین شێوازی هه‌یه، به‌گشتی له سێداره‌دان له کۆندا له نێو زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری نه‌ته‌وه و فه‌رمانڕه‌واکان جێ به‌جێ کراوە. زۆرێک له ئایینه ئاسمانی و زه‌مینییه‌کانیش ئه‌و سزایه‌یان دیاریکردووه بۆ ئه‌و کارانه‌ی به‌گوێره‌ی ئه‌وان تاوانی مه‌زن و شایه‌نی مردنە.
سێداره و شێوازه‌کانی به‌رده‌وام بووون، هه‌تا سه‌ده‌ی 19 بێ هیچ ده‌نگدانه‌وه و ره‌خنه لێ گرتنێک جێ به‌جێ ده‌کرا، به‌ڵام دواتر ده‌نگی ناره‌زایه‌تی و ره‌خنه له له‌سێداره و، شێوازه‌کانی به‌رزبووه وه، تا ئه‌وه‌ی داوای هه‌ڵگرتنی ئه‌و سزایه کرا. ژماره‌یه‌ک وڵات ئه‌و سزایه‌یان لابرد له سه‌ر هه‌موو تاوانه‌کان، له ساڵی 1977 له سوید له لایه‌ن رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی کۆنگره‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی به‌سترا له سه‌ر هه‌ڵگرتن و لابردنی سزای له سێداره‌دان. دواتر له لایه‌ن رێکخراوی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی و رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژی 10-10 وه‌ک رۆژی جیهانی دژی له سێداره‌دان دانراوه و ساڵانه رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ چالاکی جۆراو جۆر دژی له سێداره‌دان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له ئێستادا زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان سزای له سێداره‌دانیان هه‌ڵگرتووه، جگه له ئه‌مریکا و چین و وڵاته ئیسلامییه‌کان، که هێشتا سزای له سێداره‌دان له یاساکانیاندا ماوه که به‌گشتی 58 وڵاتن.
شێوازه‌کانی له سێداره‌دان:
1- خنکاندن: یا هه‌ڵواسین به ته‌ناف که رێگه‌یه‌کی باوه و ئێستا به‌کارده‌هێنرێت.
2- گوللـه بارانکردن: رێگه‌یه‌کی سه‌ربازییه و له هه‌ندێک وڵاتیش به‌کاردێت.
3- کاره‌با: کوشتن به کاره‌با و له ئه‌مریکا په‌یڕه‌و کراوە.
4- مل په‌ڕاندن: له کۆندا ئه‌م شێوازه‌یان به‌کار ده‌هێنا و ملیان له له‌ش جیاده‌کرده‌وە.
5- ژار ده‌رخواردان (زه‌هر): کوشتن به پێدانی ژه‌هر.
6- به‌ردباران: به‌ردباران تا کوشتن، زیاتر رێگه‌یه‌کی ئایینیە.
7- له خاچدان: ئه‌میش رێگه‌یه‌کی کۆنه و به‌ناوبانگیشە.
هه‌روه‌ها چه‌ندین رێگه‌ی دیکه‌ی وه‌ک؛ له ده‌ریا هاویشتن، پارچه‌پارچه‌کردن، سووتاندن، خستنه به‌رده‌م ئاژه‌ڵی دڕنده و ...هتد، به‌کارهاتووە.
0 سەرنج:
Post a Comment