کۆمیته‌ی سکاڵا دژ به په‌لاماره‌کانی تورکیا و ئێران کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانی سه‌باره‌ت به رۆڵی یاسا و دادوه‌ری له قوربانیانی په‌لاماره‌کانی ئێران و تورکیا به‌رێوه‌برد.
کۆنفرانسه‌که ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13-9-2011 له سه‌نته‌ری ئاڵا له شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو. تێیدا که‌س وکاری حه‌وت قوربانییه‌که‌ی کورته‌ک و ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی کوردستان و ژماره‌یه‌ک پارێزه‌ر و یاساناس و چالاکانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ به‌شداربوون.









