18 February 2012
02 February 2012
22 January 2012
رۆژێک بۆ فادیمه

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 22-1-2012 چالاکییه‌کی یاده‌وه‌ری بۆ قوربانی ده‌ستی توندوتیژی دژی ژنان (فادیمه شاهیندال) له یادی ده هه‌مین ساڵیادیدا به‌رێوه‌چوو.
چالاکی یاده‌وه‌ری رۆژێک بۆ فادیمه، له هۆڵی کۆنفرانسی زانکۆی جیهان له هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی خانمان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژی دژنان و سه‌رۆکایه‌تی زانکۆی جیهان و چه‌ندین چالاکی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ و ژماره‌یه‌ک مێدیاکار، به‌رێوه‌چوو.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم
21 January 2012
بیرەوەری دووی رێبەندان دەمخاتە سەر بەستەو بەندان
دووی رێبەندان 66 هەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان ( 22-1-1946) لە مەهاباد، لە هەموو کوردستانییەک پیرۆز بێت.
لەم رۆژەدا سەری رێز دادەنەوێنین بۆ سەرۆک کۆماری نەمر ( پێشەوا قازی محەمەد) و تێکۆشەرانی دیکەی کۆمار، هیوام وایە بە هەموومان دەست لە ناو دەست، تێ بکۆشین بۆ دروستکردنەوەی کۆماری کوردستان و ئێمەش وەک هەموو گەلانی دونیا بەو مافە سەرەتایییەمان بگەین.
لەم رۆژەدا سەری رێز دادەنەوێنین بۆ سەرۆک کۆماری نەمر ( پێشەوا قازی محەمەد) و تێکۆشەرانی دیکەی کۆمار، هیوام وایە بە هەموومان دەست لە ناو دەست، تێ بکۆشین بۆ دروستکردنەوەی کۆماری کوردستان و ئێمەش وەک هەموو گەلانی دونیا بەو مافە سەرەتایییەمان بگەین.
چینی:
کورتە پەیڤ
01 January 2012
عێراقچێتی شه‌رمه‌زارییه!
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
له ماڵپه‌ڕی هاوڵاتی، به‌یاننامه‌ی کۆمه‌ڵێک خه‌مخۆری ئه‌لعێراق بڵاوبۆته‌وه، که به‌ناوی 125 که‌سایه‌تی عێراق نووسراوه. تێیدا بۆ ئه‌و (وهطهنه) خۆشه‌ویسته‌یان دهکرووزێنهوه و داوا ده‌که‌ن گه‌لی عێراق رووبه‌ڕووی ئه‌و هێزه ده‌سه‌ڵاتدارانه ببنه‌وه كه عێراقیان به‌م رۆژه گه‌یاندووه.
30 December 2011
دوێنێ هه‌ڵه‌بجه ئه‌مڕۆ قلا‌بان، دوێنێ سه‌دام ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆگان
هه‌ولێر: له گردبوونه‌وه‌یه‌کدا کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی تورک شه‌رمه‌زارکرا
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 30-12-2011، له به‌رده‌م پارکی شانه‌ده‌ر له شاری هه‌ولێر، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین و شه‌رمه‌زاکردن، دژی کۆمه‌ڵکوژی لاوانی باکووری کوردستان، له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورک، به‌ڕێوه‌چوو.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم,
راپۆرت
29 December 2011
ئه‌ردۆگان په‌ره به جینۆسایدی کوردان ده‌دات

هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
سه‌رنج: رۆژی 19ی مانگی 11 واته مانگێک و ده رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌م وتاره‌م بۆ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی نارد. له‌و کاته‌وه پێشنبینم کردبوو که ده‌وڵه‌تی تورک تاوانی کۆمه‌ڵکوژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و شه‌پۆلێکی دیکه‌ی جینۆساید به‌رێوه‌یه، به‌ڵام نه بڵاویان کرده‌وه نه وه‌ڵامی منیشیان دایه‌وه که بڵاوی ناکه‌نه‌وه تاوه‌کو منیش له شوێنی تر بڵاوی بکه‌مه‌وه. دواتر به‌داخه‌وه رووداوه‌کانی زاخۆی به‌دواداهات و خۆشم به‌هۆی سه‌رقاڵی و نووسینی تایبه‌ت به‌و ڕووداوه، بڵاوم نه‌کرده‌وه.
27 December 2011
ژه‌نه‌ڕاڵ شه‌ریف پاشا
سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تی کوردستان له تاراوگه
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
شه‌ریف پاشای خه‌ندان، یه‌که‌م سه‌رکرده و سیاسه‌تکاری کورده که بانگه‌شه‌ی درووست‌کردنی ده‌وڵه‌تی کوردستانی کردووه و، له‌و پێناوه‌دا ساڵانێکی زۆر له ئه‌وروپا تێکۆشاوه. سه‌ره‌تا وه‌ک چاکسازیخوازێک له ناو ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا کاری کردووه و پشتیوانی رژێمی ئیتیحاد و ته‌ره‌قی کردووه، کاتێک رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌وانی بۆ ده‌رکه‌وتووه به‌رامبه‌ر کورد، وازی له بیری چاکاسازی له نێو ده‌وڵه‌تی عوسمانی هێناوه و راسته‌وخۆ بۆ دروستکردنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی خه‌باتی کردووه و تێ کۆشاوه.
18 December 2011
08 December 2011
30 November 2011
خەیاڵپڵاوی پێشکەوتنخوازانە!
وه‌ڵام بۆ نووسینێکی بێ ناوی ماڵپەڕی ئاوێنە*
27 November 2011
هەڤاڵ نەژاد: گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەبێ بە یەکگرتوویی بێتە مەیدان
خۆرنیوز- جەمال نەجاری؛ ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو گۆڕان هەنگاو هەڵداوێت و حکوومەتی ئێستای سوریا لە لێواری رووخان نزیک بۆتەوە، زۆر کەس پێشبینی ئەوە دەکەن کە لە پاش سوریا نۆرەی ئێرانە و ئاڵوگوڕی لەم وڵاتەش دەست پێدەکا و جووڵانەوەیەکی سەرانسەری لە ئێران سەرهەڵدەدا و هەندێ کەسیش ڕایان وایە بە هۆی درێژە پێدانی ئێران بە بەرنامە ناوەکییەکەی لە لایەن وڵاتانی زلهیزی جیهانەوە هێرشی دەکرێتە سەر و شەڕێکی گەورە لە ناوچەکە دروست دەبێ کە کاریگەری لەسەر ناوچەکە و جیهان دادەنێت.
چینی:
لێدوانی هەڤاڵ
23 November 2011
17 November 2011
عێراق سه‌یر نییه!
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
به بڕوای من عێراق سه‌یر نییه و ئه‌وه‌ی تێیدا گوزه‌راوه چاوه‌ڕوانکراو بووه. له مێژووی دروستبوونی عێراقه‌وه هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک به پاشایه‌تی و کۆمارییه‌وه هاتبێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، له رێگه‌ی زه‌بر و توندوتیژییه‌وه ره‌فتاری کردووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌موویان به‌رامبه‌ر کورد، سیاسه‌تی قڕکردن و له ناو بردن و دواتر گه‌یشتنه لوتکه له شاڵاوی جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالیان پێڕه‌وی کردووه.


