10 March 2012

ئاماده‌کاریی شه‌شه‌مین فیستیڤاڵی هه‌ولێر- ئازادی و نه‌ورۆز


فۆتۆ: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد 
ئاماده‌کارییه‌کانی شه‌شه‌مین فیستیڤاڵی هه‌ولێر (ئازادی و نه‌ورۆز) به‌ره‌و ته‌واوبوون چوون، که‌ وا بڕیاره‌ له‌ رۆژانی 11 تا 20-3 له‌ پارکی شانه‌ده‌ر له‌ شاری هه‌ولێر و چه‌ند شار و شارۆچکه‌یه‌ک به‌رده‌وام بێت، به‌ چه‌ندین چالاکی کولتوری و هونه‌ری و ڕۆشنبیری.

ئه‌م فیستیڤاڵه‌ له‌ لایه‌ن پاریزگای هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری و وه‌رزشی، له‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

08 March 2012

چه‌ند سه‌رنجێک له‌سه‌ر دیداره‌که‌ی هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زای له‌ که‌ناڵی بی بی سی

کامێرای سارا

 هه‌ڤاڵ نه‌ژاد 
هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زای یه‌کێکه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ توانا و به‌نێوبانگه‌کانی کوردستان، ده‌یان ساڵه‌ به‌ هونه‌ره‌که‌ی خه‌باتێکی بێ وچانی کردووه‌ بۆ گه‌لی کورد و به‌ ده‌یان سروودی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی هه‌یه. به‌ جۆرێک لای زۆرێکی وه‌ک من وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی نه‌ته‌وه‌یی ناسراوه‌ و، خۆشی چه‌ندینجار ئه‌وه‌ی دووپات کردۆته‌وه‌ له‌ دیداره‌کانیدا، که‌ که‌سێكه‌ نه‌ته‌وه‌یییه‌ و باوه‌ڕی به‌ ئێرانی بوون و عێراقی بوون و تورکی بوون و سووری بوون نییه‌، به‌ڵکو باوه‌ڕی به‌ کوردستان هه‌یه‌ و ته‌نها خۆی به‌ کوردستانی ده‌زانێ.

18 February 2012

سکۆتله‌نداش سه‌ربه‌خۆیی ده‌خوازێ

 هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
دوای 307 ساڵ مانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، وا بڕیارە لە ساڵی 2014 هاووڵاتیانی سکۆتلەندا گەلپرسییەک (ریفراندۆم) ئەنجام بدەن، تێیدا دەنگ بدەن بۆ سەربەخۆیی سکۆتله‌ندا یاخود مانەوە لەگەڵ به‌ریتانیا.

02 February 2012

چه‌ند وێنه‌یه‌کی گۆیژه‌ و شارباژێڕ

چه‌ند وێنه‌یه‌کی گۆیژه‌ و شارباژێڕ

فۆتۆ: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
گۆیژه‌؛ شاخێکه‌ به‌سه‌ر شاری سلێمانیدا ده‌ڕوانێت.
شارباژیڕ؛ ده‌که‌وێته‌ ئه‌ودیوی گۆیژه‌ و ئه‌زمڕ و یه‌کێکه‌ له‌ قه‌زاکانی پارێزگای سلێمانی.

22 January 2012

رۆژێک بۆ فادیمه‌


دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 22-1-2012 چالاکییه‌کی یاده‌وه‌ری بۆ قوربانی ده‌ستی توندوتیژی دژی ژنان (فادیمه‌ شاهیندال) له‌ یادی ده‌ هه‌مین ساڵیادیدا به‌رێوه‌چوو.
چالاکی یاده‌وه‌ری رۆژێک بۆ فادیمه‌، له‌ هۆڵی کۆنفرانسی زانکۆی جیهان له‌ هه‌ولێر، به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی خانمان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژی دژنان و سه‌رۆکایه‌تی زانکۆی جیهان و چه‌ندین چالاکی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ و ژماره‌یه‌ک مێدیاکار، به‌رێوه‌چوو.

21 January 2012

بیرەوەری دووی رێبەندان دەمخاتە سەر بەستەو بەندان

دووی رێبەندان 66 هەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان ( 22-1-1946) لە مەهاباد، لە هەموو کوردستانییەک پیرۆز بێت.
 لەم رۆژەدا سەری رێز دادەنەوێنین بۆ سەرۆک کۆماری نەمر ( پێشەوا قازی محەمەد) و تێکۆشەرانی دیکەی کۆمار، هیوام وایە بە هەموومان دەست لە ناو دەست، تێ بکۆشین بۆ دروستکردنەوەی کۆماری کوردستان و ئێمەش وەک هەموو گەلانی دونیا بەو مافە سەرەتایییەمان بگەین.

01 January 2012

عێراقچێتی شه‌رمه‌زارییه‌!


هه‌ڤاڵ نه‌ژاد 

له‌ ماڵپه‌ڕی هاوڵاتی، به‌یاننامه‌ی کۆمه‌ڵێک خه‌مخۆری ئه‌لعێراق بڵاوبۆته‌وه‌، که‌ به‌ناوی 125 که‌سایه‌تی عێراق نووسراوه‌. تێیدا بۆ ئه‌و (وه‌طه‌نه‌) خۆشه‌ویسته‌یان ده‌کرووزێنه‌وه‌ و داوا ده‌که‌ن  گه‌لی‌ عێراق رووبه‌ڕووی ئه‌و هێزه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ ببنه‌وه ‌كه‌ عێراقیان به‌م رۆژه‌ گه‌یاندووه‌.

30 December 2011

دوێنێ هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌مڕۆ قلابان، دوێنێ سه‌دام ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆگان


هه‌ولێر: له‌ گردبوونه‌وه‌یه‌کدا کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی تورک شه‌رمه‌زارکرا  
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 30-12-2011، له‌ به‌رده‌م پارکی شانه‌ده‌ر له‌ شاری هه‌ولێر، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین و شه‌رمه‌زاکردن، دژی کۆمه‌ڵکوژی لاوانی باکووری کوردستان، له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورک، به‌ڕێوه‌چوو.

29 December 2011

ئه‌ردۆگان په‌ره‌ به‌ جینۆسایدی کوردان ده‌دات


هه‌ڤاڵ نه‌ژاد 
سه‌رنج: رۆژی 19ی مانگی 11 واته‌ مانگێک و ده‌ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌م وتاره‌م بۆ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی نارد. له‌و کاته‌وه‌ پێشنبینم کردبوو که‌ ده‌وڵه‌تی تورک تاوانی کۆمه‌ڵکوژی  ئه‌نجام ده‌ده‌ن و شه‌پۆلێکی دیکه‌ی جینۆساید به‌رێوه‌یه‌، به‌ڵام نه‌ بڵاویان کرده‌وه‌ نه‌ وه‌ڵامی منیشیان دایه‌وه‌ که‌ بڵاوی ناکه‌نه‌وه‌ تاوه‌کو منیش له‌ شوێنی تر بڵاوی بکه‌مه‌وه‌. دواتر به‌داخه‌وه‌ رووداوه‌کانی زاخۆی به‌دواداهات و خۆشم به‌هۆی سه‌رقاڵی و نووسینی تایبه‌ت به‌و ڕووداوه‌، بڵاوم نه‌کرده‌وه‌.

27 December 2011

ژه‌نه‌ڕاڵ شه‌ریف پاشا


سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تی کوردستان له‌ تاراوگه‌

هه‌ڤاڵ نه‌ژاد

شه‌ریف پاشای خه‌ندان، یه‌که‌م سه‌رکرده‌ و سیاسه‌تکاری کورده‌ که‌ بانگه‌شه‌ی درووستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردستانی کردووه‌ و، له‌و پێناوه‌دا ساڵانێکی زۆر له‌ ئه‌وروپا تێکۆشاوه‌. سه‌ره‌تا وه‌ک چاکسازیخوازێک له‌ ناو ده‌وڵه‌تی عوسمانیدا کاری کردووه‌ و پشتیوانی رژێمی ئیتیحاد و ته‌ره‌قی کردووه‌، کاتێک رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌وانی بۆ ده‌رکه‌وتووه به‌رامبه‌ر کورد‌، وازی له‌ بیری چاکاسازی له‌ نێو ده‌وڵه‌تی عوسمانی هێناوه‌ و راسته‌وخۆ بۆ دروستکردنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی خه‌باتی کردووه‌ و تێ کۆشاوه‌.

18 December 2011

نه‌ته‌وه‌یی و نه‌ته‌وه‌په‌رست!


هه‌ڤاڵ نه‌ژاد

دوێنێ شه‌و به‌شێک له‌ شانۆگه‌رییه‌کی تایبه‌ت به‌ شاعیری گه‌وره‌ی کورد، (فایه‌ق بێکه‌س)م بینی، له‌ یه‌کێک له‌ دیمه‌نه‌کان ئه‌کته‌رێک ده‌یگوت؛ دوای حاجی قادری کۆیی، بێکه‌سی شاعیر تاکه‌ شاعیری "نه‌ته‌وه‌په‌رست" بووه‌! واته‌ حاجی قادر و بێکه‌س، " نه‌ته‌وه‌په‌رست" بوون!

08 December 2011

چه‌ند سه‌رنجێک له‌سه‌ر رووداوه‌کانی ده‌ڤه‌ری بادینان


هه‌ڤاڵ نه‌ژاد 

* ئه‌و مه‌لایانه‌ی‌ یا هه‌رکه‌سانێکی دیکه‌ که‌ هانی خه‌ڵکی زاخۆیاندا بۆ توندوتیژی، که‌سانێکن که‌ دژی ئازادی مرۆڤه‌کانن و دژی پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ و، بیرکردنه‌وه‌ جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ن. ئه‌گه‌ر یاسا هه‌بێت، نابێت ئه‌مانه‌ ده‌ربازیان بێت و وه‌ک به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌ربچن.

30 November 2011

خەیاڵپڵاوی پێشکەوتنخوازانە!


وه‌ڵام بۆ نووسینێکی بێ ناوی ماڵپەڕی ئاوێنە* 
 هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
 لە ماڵپەڕی ئاوێنە، نووسینێک بە سەردێڕی ( بارزانی و ئاڵای کوردستان!) بڵاو بۆتەوە. نووسەری ئەو نووسینه‌، لە پەنای دانەنانی ئاڵای کوردستان لە سەردانی سەرۆکی هەرێم بۆ تورکیا و ئێران، دەکەوێتە وێزەی ئاڵای کوردستان و سروودی ئەی رەقیب و، نەتەوەییەکان. نووسەر، هۆکاری دانەنانی ئاڵای کوردستان لە سەردانەکانی بارزانی بۆ ئەو دوو وڵاتە بۆ ناسیۆنالیستانە بوونی ئاڵاکە و نا پێشکەوتوویی و نا نیشتمانی ئاڵای کوردستان دەگێڕێتەوە.

27 November 2011

هەڤاڵ نەژاد: گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەبێ بە یەکگرتوویی بێتە مەیدان


خۆرنیوز- جەمال نەجاری؛ ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو گۆڕان هەنگاو هەڵداوێت و حکوومەتی ئێستای سوریا لە لێواری رووخان نزیک بۆتەوە، زۆر کەس پێشبینی ئەوە دەکەن کە لە پاش سوریا نۆرەی ئێرانە و ئاڵوگوڕی لەم وڵاتەش دەست پێدەکا و جووڵانەوەیەکی سەرانسەری لە ئێران سەرهەڵدەدا و هەندێ کەسیش ڕایان وایە بە هۆی درێژە پێدانی ئێران بە بەرنامە ناوەکییەکەی لە لایەن وڵاتانی زلهیزی جیهانەوە هێرشی دەکرێتە سەر و شەڕێکی گەورە لە ناوچەکە دروست دەبێ کە کاریگەری لەسەر ناوچەکە و جیهان دادەنێت.

23 November 2011

حه‌سه‌نکێف ... ئایا مێژووی هه‌زاران ساڵه‌ی کوردستان ژێر ئاو ده‌کرێت؟

photo: Heval Nejad
باژێری مێژوویی حه‌سه‌نکێف له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی دروستکردنی به‌نداوی ئیلی سو-دا 

ڕاپۆرتی: هانا ڕه‌زا- هه‌ڤاڵ نه‌ژاد

ئه‌م راپۆرته‌ له‌ ژماره‌ی (180)ی گۆڤاری لڤین له‌ 20-11-2011 بڵاوکراوه‌ته‌وه‌.