هەڤاڵ نەژاد
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ١٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٢، لە پارکی شار لە هەولێری پایتەختی باشووری کوردستان، هەڵمەتی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ خوشک و برایانی رۆژئاوای کوردستان دەستی پێ کرد.
هەڵمەتەکە لە لایەن دەستەی پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان، کە پێکدێ لە نزیکەی ٢٥ هاونیشتمانی (چالاکی مەدەنی، نووسەر، رۆژنامەوان، پارێزەر، سیاسی، کەسایەتی) سەرپەرشتی دەکرێ وهەموو کارەکانی بەشێوەیەکی خۆبەخشانە بەڕێوە دەچێت.




