23 November 2011
17 November 2011
عێراق سه‌یر نییه!
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
به بڕوای من عێراق سه‌یر نییه و ئه‌وه‌ی تێیدا گوزه‌راوه چاوه‌ڕوانکراو بووه. له مێژووی دروستبوونی عێراقه‌وه هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک به پاشایه‌تی و کۆمارییه‌وه هاتبێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، له رێگه‌ی زه‌بر و توندوتیژییه‌وه ره‌فتاری کردووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌موویان به‌رامبه‌ر کورد، سیاسه‌تی قڕکردن و له ناو بردن و دواتر گه‌یشتنه لوتکه له شاڵاوی جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالیان پێڕه‌وی کردووه.
13 November 2011
30 October 2011
ئه‌گه‌ر تورکیا و ئێران رێزی ئاڵا‌و سه‌روه‌رییه‌کانی ئێمه ناگرن با خۆمان رێزیان بگرین!
![]() |
| ئاڵای ئێران له پشت سه‌رۆکی هه‌رێم دانراوه |
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
هه‌رێمی کوردستان، به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق، هه‌رێمێکی قانوونی و فه‌رمییه و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا دانی پێدانراوه. ئاڵای هه‌رێمێش که ئاڵای کوردستانه، به‌هه‌مان شێوه ده‌ستووری و قانوونییه و، به‌شێکه له سه‌روه‌ری هه‌رێمی کوردستان، که پێویسته هه‌ر وڵاتێک رێزی لێ بگرێ.
28 October 2011
26 October 2011
سه‌باره‌ت به ئیسلامییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست !
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
به‌بڕوای من ئیسلامییه‌کانیش له‌وان باشتر نابن، ئه‌گه‌ر نموونه‌ی تورکیا وه‌رگرین، که به‌قسان باشترینیانه، ده‌بینین کورد له چ بارودۆخێکدا ده‌ژین له ژێر سایه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا. ته‌نانه‌ت ئیسلامێتی داد و گه‌شه‌پێدان تا ئه‌و راده‌یه‌یه که شه‌ری دینی ده‌کات، چه‌ند رۆژێک له‌مه‌و به‌ر به پارتی به‌ده‌په‌ی گوت کورد مسوڵمان نین و زه‌رده‌شتین!
25 October 2011
10 October 2011
ده‌ی ئۆکتۆبه‌ر (10-10) رۆژی جیهانی دژی له سێداره‌دان

هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
ئه‌مرۆ 10-10 رۆژی جیهانی دژی له سێداره‌دانە. هێشتا له ژماره‌یه‌کی زۆر له وڵاتانی جیهان له سێداره‌دان په‌یڕه‌و ده‌کرێ. به‌داخه‌وه له رابردوو و له ئێستاشدا، سێدارە یه‌کێک له رێگاکانه بۆ له‌ناوبردنی رۆشنبیر و چالاکی مه‌ده‌نی و، سیاسییه کورده‌کان، له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستانه‌وە.
ئه‌مرۆ 10-10 رۆژی جیهانی دژی له سێداره‌دانە. هێشتا له ژماره‌یه‌کی زۆر له وڵاتانی جیهان له سێداره‌دان په‌یڕه‌و ده‌کرێ. به‌داخه‌وه له رابردوو و له ئێستاشدا، سێدارە یه‌کێک له رێگاکانه بۆ له‌ناوبردنی رۆشنبیر و چالاکی مه‌ده‌نی و، سیاسییه کورده‌کان، له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستانه‌وە.
له باشووری کوردستانیش له چه‌ند یاسایه‌کدا هێشتا سزای له سێداره‌دان ماوه، من وه‌ک خۆم له‌گه‌ڵ لابردنی سزای له سێداره‌دانم له کوردستان.
03 October 2011
به‌هۆی بۆمبا‌باران کردنی کوردستان و شه‌هید کردنی هاوڵاتیانی سڤیل: هه‌وڵی به دادگایی گه‌یاندنی سه‌رۆکی هێزه ئاسمانییه‌کانی تورکیا ده‌درێت
چینی:
چالاکییەکانی خۆم
23 September 2011
عه‌بدوڵا ده‌میرباش: خوێندنگه‌ی کوردی بۆ منداڵانی کورد ده‌که‌ینه‌وه، ده‌وڵه‌ت چی ده‌کا با بیکات
| عه‌بدوڵا ده‌میرباش... فۆتۆ: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد |
راپۆرتی: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد ( ئامه‌د- باکووری کوردستان)
ئه‌مرۆش فۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی میزۆپۆتامیا، بۆ رۆژی سێهه‌م له ئامه‌د به‌رده‌وام بوو، چه‌ندین سیمینار و چالاکی مه‌ده‌نی و کۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ری به‌رێوه‌چوون. سیمینارێک ده‌رباره‌ی زمانی کوردی به‌رێوه‌چوو، تێیدا عه‌بدوڵا ده‌میرباش، سه‌رۆکی شاره‌وانی سۆری ئامه‌د، گوتی: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورک بشمانخه‌نه زیندان، ئێمه خوێندنگه‌ی کوردی بۆ منداڵانی کورد ده‌که‌ینه‌وه، ده‌وڵه‌ت هه‌رچی ده‌کا با بیکا.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم,
راپۆرت
22 September 2011
ئامه‌د ره‌نگه جیاوازه‌کانی کوردستانی له باوه‌ش گرتووه
راپۆرت و فۆتۆی: هەڤاڵ نەژاد- ئامه‌د باکووری کوردستان
به دروشمی "ئازادی سه‌رده‌که‌وێت" فۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی میزۆپۆتامیا له ئامه‌د ده‌ستی به‌کاره‌کانی خۆی کرد.
چالاکییه‌کانی فۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی میزۆپۆتامیا ئێواره‌ی 21-9-2011 به خۆپیشاندانێک له نزیک شاره‌وانی سۆری ئامه‌د ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد. خۆپیشاندانه‌که له لایه‌ن رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان و سه‌ندیکاکانی ئاماده‌وه ئاماده کرابوو، تێیدا گه‌لی ئامه‌د و کوردانی باشوور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا و نوێنه‌ری چه‌ندین وڵات و گه‌لی جیهان به‌شداربوون. له خۆپیشاندانه‌که‌دا سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب و نا گوتن بۆ ده‌وڵه‌تی تورک و بژی گه‌ریلا و دروشمه‌کانی په‌که‌که ده‌گوترانه‌وه.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم,
راپۆرت
17 September 2011
ده‌ست له کار کێشانه‌وه
![]() |
| لۆگۆی رێکخراوی ئاینده |
من (هه‌ڤاڵ نه‌ژاد) زیاتر له سێ ساڵ له رێکخراوی (ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌کانی گه‌نج) کارم کردووه و ، له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی بووم (له کاتی تۆمارکردنی وه‌ک ریکخراو) له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند ئه‌رکێکم به‌رێوه‌بردووه، سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕی ئاینده و به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کان بووم له‌و رێکخراوه. له‌و ماوه‌یه‌دا به‌شداری هه‌موو پرۆژه و چالاکییه‌کانی ئه‌و رێکخراوه‌م کردووه و هه‌وڵم داوه له رێگه‌یه‌وه به گوێره‌ی توانای خۆم خزمه‌تێک به لاوانی کوردستان و کۆمه‌ڵگه‌که‌م بکه‌م.
چینی:
لێدوانی هەڤاڵ
15 September 2011
به دروشمی "ئازادی سه‌رده‌که‌وێت" فۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی میزۆپۆتامیا له ئامه‌د کۆده‌بێته‌وه

ئاماده‌کردنی: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
فۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی میزۆپۆتامیا، بڕیاره له 21 تا 25-9-2011 له ئامه‌دی باکووری کوردستان، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی به به‌شداری چه‌ندین وڵاتی جیهان له ژێر ناونیشانی "له پێناو ئازادی، له به‌رامبه‌ر کاپیتالیزم و چه‌وساندنه‌وه‌دا ( ئازادی سه‌رده‌که‌وێت) " به‌رێوه‌ده‌چێت.
له بانگه‌وازی فۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی میزۆپۆتامیا سه‌باره‌ت به رێکخستنی ئه‌م چالاکییه‌دا هاتووه" له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه‌به‌به‌هاری خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوده‌برێت، له‌كاتێكدا هه‌ندێك ده‌سه‌ڵات هه‌ره‌سدێنن و هه‌ندێك حكومه‌تی دیكه خۆیان رێكده‌خه‌نه‌وه. له‌كاتێكدا كۆلۆنیالیسته‌كان خه‌ڵك و ژینگه به‌بۆمباو مه‌وادی كیمیاوی و دروستكردنی به‌نداوو ده‌رمانی دژه‌مێروو له‌ناوده‌به‌ن.
13 September 2011
له به‌رامبه‌ر هێڕشه‌کانیاندا سکاڵا دژی ئێران و تورکیا له دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان تۆمار ده‌کرێت
کۆمیته‌ی سکاڵا دژ به په‌لاماره‌کانی تورکیا و ئێران کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانی سه‌باره‌ت به رۆڵی یاسا و دادوه‌ری له قوربانیانی په‌لاماره‌کانی ئێران و تورکیا به‌رێوه‌برد.
کۆنفرانسه‌که ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13-9-2011 له سه‌نته‌ری ئاڵا له شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو. تێیدا که‌س وکاری حه‌وت قوربانییه‌که‌ی کورته‌ک و ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی کوردستان و ژماره‌یه‌ک پارێزه‌ر و یاساناس و چالاکانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ به‌شداربوون.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم
11 September 2011
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد: ئەو كەسەی تاوانی زۆر بچووكی كردووە، لەگەڵ بازرگانی ماددە هۆشبەر و تیرۆریست و بكوژەكاندا لە هۆبەیەكدایە و ئەمەیش پێشێلكردنی مافی مرۆڤـە لە هەرێمی كوردستاندا
دیراسەی پڕۆژەیاسای لێبووردنی گشتی دەكرێت
ژیوار ئیبراهیم
بە باوەڕی چاودێران و پەرلەمانتاران، لیژنەی مافی مرۆڤ ئەگەرچی توانیویەتی هەندێك هەنگاو بهاوێت، بەڵام نەیتوانیوە چاودێریی حكوومەت لەسەر پرسەكانی پێوەندیدار بە مافی مرۆڤ بكات. چالاكێكی ئەم بوارەیش، دەڵێت كە لیژنەی نەزاهە پاكانە بۆ دەستەڵاتی سیاسی دەكات.
بەپێی ماددەی (38) لە پێڕۆی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، لیژنەی (سكاڵاكان و مافی مرۆڤ) وەكوو لیژنەیەكی هەمیشەیی پێك هاتووە و لە سەرەتایشدا ئەركی لیژنەی مافی مرۆڤ كاركردن بووە لەسەر بنەمای سكاڵاكانی هاووڵاتیان،
چینی:
لێدوانی هەڤاڵ




