23 October 2012
20 October 2012
سەرسامیی بە زمانی شەش خولەکی!
هەڤاڵ نەژاد
هەمیشە باوەڕم وابووە، زمانی عەرەبی، زیانی زیاتربووە لە
قازانج بۆ ئێمە. لە ژیانی رۆژانەمدا، کاتێک ئەو بۆچوونەم دەربڕیوە، زۆربەی جار
کەوتوومەتە بەر رەخنەی کەسانێک کە ئەو بۆچوونەی منیان رەتکردۆتەوە و تەنانەت
پێیانوابووە زۆریش هەڵەم و هەندێکیش تۆمەتباریان کردووم . جا ئیدی رەتکردنەوەکە بە
بیانووی دینەوە بووبێ، یا ئەوەی کە زمانێکە شاخی وایە و باڵی وایە و من لێی
نازانم.
09 October 2012
چەند سەرنجێک لەسەر پرۆژە یاسای پاراستنی پیرۆزییە ئایینییەکان
هەڤاڵ نەژاد
پرۆژە یاسای پاراستنی پیرۆزییە ئایینییەکان، کە دراوەتە پەرلەمانی کوردستان، لەم
ماوەیەدا قسەی زۆری لەبارەوە کراوە و بەیاننامە و هەڵوێستی جۆراوجۆری لەبارەوە
دەرکراوە. منیش دوای خوێندنەوەی پرۆژە یاساکە، ئەم سەرنجانەم هەیە لەسەری.
لەو پرۆژە یاسایەدا، چەند دەستەواژەیەکی وەک (گاڵتەكردن، سووکایەتی، سووک باسکردن) تێدایە کە دەکرێ بەچەندین شێوە لێکدانەوەی
بۆ بکرێ. ئەمەش کەموکوڕییەکە و دەکرێ لە داهاتوودا زۆر بەئاسانی دژی نووسەران و
رۆژنامەوانان بەکاربێت.
30 September 2012
کۆنگرەی ئاکەپە و پرسی باکوور
هەڤاڵ نەژاد
بەگشتی قسەکانی دوێنێی نێچیرڤان بارزانی و، ئەمرۆی سەرۆکی هەرێم لە کۆنگرەی ئاکەپە*، تارادەیەک باش و گونجاو بوون لە بارەی پرسی کورد لە باکوور. بەتایبەت قسەکانی دوێنێی نێچیرڤان بارزانی، نوێ و باشتربوون لەچاو رابردوو. دەستی خستە سەر خاڵە بنەڕەتییەکان (راگرتنی هێرشی هەردوولا پێکەوە، وتوێژ لەگەڵ ئۆجەلان، ئازادکردنی چالاکە مەدەنییەکان و رێگەنەگرتن لە چالاکی مەدەنیانەیان). پەکەکەش لە لێدوانەکانیادا هیچکات ئەو رێگەچارەیەیان رەت نەکردۆتەوە و خوازیاری بوون.
15 September 2012
هەولێر: یارمەتی بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان کۆ دەکرێتەوە
هەڤاڵ نەژاد
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ١٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٢، لە پارکی شار لە هەولێری پایتەختی باشووری کوردستان، هەڵمەتی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ خوشک و برایانی رۆژئاوای کوردستان دەستی پێ کرد.
هەڵمەتەکە لە لایەن دەستەی پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان، کە پێکدێ لە نزیکەی ٢٥ هاونیشتمانی (چالاکی مەدەنی، نووسەر، رۆژنامەوان، پارێزەر، سیاسی، کەسایەتی) سەرپەرشتی دەکرێ وهەموو کارەکانی بەشێوەیەکی خۆبەخشانە بەڕێوە دەچێت.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم
08 September 2012
هەولێری عەرەبی
هەڤاڵ نەژاد
لە یەکێک لە راپڕسییەکانی فەیسبووک، پرسیاری ئەوەی کردووە کام یانەی وەرزشی عەرەبی لە ئاسیا خاوەنی زۆرترین جەماوەرە؟ راپرسییەکە بە عەرەبییە، ناوی تیپی یانەی هەولێریشی تێدایە و نووسراوە " ئەربیل ئەلعێراقی" لاپەرەی هاندەرانی یانەی هەولێریش داوای کردووە دەنگ بدەن بە هەولێر لەو ڕاپرسییەدا. لە ڕاستیشدا یانەی هەولێر و یانەکانی تریش لە یاری جۆراو جۆر، ساڵانە بەشداری جامی یانەکانی عەرەب دەکەن!
03 September 2012
سەبارەت بە خیانەتی نیشتمانی
هەڤاڵ نەژاد
تا ئێستەش ئاستی هۆشیاری خەڵکی ئێمە ئەوەندەیە کە تەنها رۆژێکی پێ خیانەتی نیشتمانییە، نەک دەیان ساڵ شەڕی ناوخۆ!
لای من، زۆرینەی حیزبە کوردییەکان بەهی هەر چوارپارچەی کوردستانەوە، کە بەشداربوون لە شەڕی ناخۆ و کوردکوژی خیانەتی نیشتمانی‌یان کردووە. لە زۆر حاڵەتدا وەک مەقاشی دەستی دەوڵەتە بێگانەکان کاریان پێ کراوە.
چینی:
کورتە پەیڤ
28 August 2012
ده‌ته‌وێ ببی به ڕۆشنبیر؟!
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
-ده‌ته‌وێ ببی به ڕۆشنبیر؟!
+بۆ نا؟ مه‌گه‌ر ئێمه هه‌و نین؟
به‌ره‌وه‌ڵا هه‌وی، له‌چاویشتا دیاره رۆشنبیرێکی عه‌یاره بیست و چواریت! به‌ڵام خۆت پێت نه‌زانیوه!
-چۆن؟
+ چاک
- مه‌یکه به فشه، خۆ خۆشم ده‌زانم بیرکردنه‌وه‌م بۆ هه‌موو شتێک رێک و ڕۆشنبیرانه‌یه. یه‌ک ده‌فته‌ری شیعریشم نووسیوه! به‌ڵام کێشه‌م ئه‌وه‌یه هێشتا نه‌ناسراوم.
+باشه بۆ تووڕه ده‌بی، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ خێرا بناسرێی ئه‌م خاڵانه جێ به‌جێ بکه و ته‌واو. ئه‌و خه‌ڵکه‌ش هه‌روا ڕۆشنبیر بوون!
22 July 2012
هاوڕێ باخه‌وان: كوردیپێدیا، پڕۆژه‌یه‌كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ر زانیارییه‌كی په‌یوه‌ست به كوردستان و كورد

دیمانە: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد/وێبڕادیۆی کوردی-فەڕەنسی RFK
هاوڕێ باخه‌وان، به‌رێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی “کوردیپێدیا” له‌م
دیداره‌دا باس له پرۆژه‌ی کوردیپێدیا ده‌کات وشێوازی کارکردنی ئه‌و پرۆژه‌یه
ڕوونده‌کاته‌وه.
وێبڕادیۆی کوردی-فەڕەنسی: پرۆژه‌ی
کوردیپیدیا چییه؟
هاوڕێ باخەوان: كوردیپێدیا، پڕۆژه‌یه‌كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ر
زانیارییه‌كی په‌یوه‌ست به كوردستان و كورد و به‌هیوایه له پاشه‌ڕۆژدا ببێته
پڕزانیاریترین سه‌رچاوه‌ی كوردی و به‌هۆیه‌وه به‌ئاسانی بزانرێت: كێ، كێیه؟! و
كوێ، كوێیه؟! و چی، چییه؟!…
18 July 2012
شه‌ڕفرۆشتن به ئه‌ی ره‌قیب!
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
سروودی نیشتمانی: سروودێکی تۆمارکراوی (هۆنراوه و
میوزیک) تایبه‌ته به نه‌ته‌وه یان وڵاتێک. له بۆنه فه‌رمییه ناخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان
و، له کاتی ئاهه‌نگی نیشتمانی و له قوتابخانه‌کان و له یارییه وه‌رزشیه
نێوده‌وڵه‌تییه‌کان لێ ده‌درێته‌وه. هه‌روه‌ها پێویسته به یاسا ڕێک بخرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کان، سروودی نیشتمانی هۆڵه‌ندا (Wilhelmus)،
کۆنترین سروودی نیشتمانییه له جیهاندا.
15 July 2012
حیزبەکانی کوردستان بەرەو کوێ؟!
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
له دوا کۆنگره‌ی زۆرینه‌ی پارته‌کانی باشووری
کوردستاندا، که‌سانی سه‌ربازی و ئاسایشیی ده‌رچوون. له کۆنگرەی پارتی و یه‌کێتی،
زۆرینه‌ی سه‌رکردایه‌تییان له‌و کەسایەتیانە هه‌ڵبژێردران. له تازەترین کاری هاوشێوەشدا
لە هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی بزووتنەوەی گۆڕان له سلێمانی، که‌سێک ده‌رچووه بۆ باژێڕوان
که له پێشتردا به‌رپرسی ئاسایشی یه‌کێتی بووه!
لێرەدا چەند پرسێک دێنە پێشەوە. ئایا ئه‌مه ده‌چێته
خانه‌ی نوێبوونه‌وه‌ی سیاسی حیزب و بزووتنه‌وه‌کانه‌وه؟ ئایندهی ئه‌و حیزبانه
له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و که‌سانه چۆن ده‌بێ؟
04 July 2012
بۆ ئاشکراکردنی چاره‌نووسی مه‌لوود ئافه‌ند گردبوونه‌وه‌یه‌ک له به‌رده‌م په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌نجامدرا
چینی:
چالاکییەکانی خۆم
03 July 2012
28 June 2012
پشتیوانی ژماره‌یه‌ک له نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانی باشووری کوردستان بۆ 30-6 رۆژی خاوه‌ندارێتی له که‌بوودوه‌ند

پشتیوانی ژماره‌یه‌ک له نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانی
باشووری کوردستان بۆ 30-6 رۆژی خاوه‌ندارێتی له که‌بوودوه‌ند
ئێمه، وه‌ک کۆمه‌ڵێک له نووسه‌ر، رۆژنامه‌نووس، چالاکانی مه‌ده‌نی باشووری کوردستان، پشتیوانی خۆمان بۆ رۆژی خاوه‌ندارێتی له که‌بوودوه‌ند( 30-6- 2012) که له لایه‌ن هاونیشتمانییانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه دیاری کراوه ڕاده‌گه‌یه‌نین.
ئێمه، وه‌ک کۆمه‌ڵێک له نووسه‌ر، رۆژنامه‌نووس، چالاکانی مه‌ده‌نی باشووری کوردستان، پشتیوانی خۆمان بۆ رۆژی خاوه‌ندارێتی له که‌بوودوه‌ند( 30-6- 2012) که له لایه‌ن هاونیشتمانییانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه دیاری کراوه ڕاده‌گه‌یه‌نین.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم


