هەڤاڵ نەژاد
پرۆژە یاسای پاراستنی پیرۆزییە ئایینییەکان، کە دراوەتە پەرلەمانی کوردستان، لەم
ماوەیەدا قسەی زۆری لەبارەوە کراوە و بەیاننامە و هەڵوێستی جۆراوجۆری لەبارەوە
دەرکراوە. منیش دوای خوێندنەوەی پرۆژە یاساکە، ئەم سەرنجانەم هەیە لەسەری.
لەو پرۆژە یاسایەدا، چەند دەستەواژەیەکی وەک (گاڵتەكردن، سووکایەتی، سووک باسکردن) تێدایە کە دەکرێ بەچەندین شێوە لێکدانەوەی
بۆ بکرێ. ئەمەش کەموکوڕییەکە و دەکرێ لە داهاتوودا زۆر بەئاسانی دژی نووسەران و
رۆژنامەوانان بەکاربێت.




