هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
له دوا کۆنگره‌ی زۆرینه‌ی پارته‌کانی باشووری
کوردستاندا، که‌سانی سه‌ربازی و ئاسایشیی ده‌رچوون. له کۆنگرەی پارتی و یه‌کێتی،
زۆرینه‌ی سه‌رکردایه‌تییان له‌و کەسایەتیانە هه‌ڵبژێردران. له تازەترین کاری هاوشێوەشدا
لە هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی بزووتنەوەی گۆڕان له سلێمانی، که‌سێک ده‌رچووه بۆ باژێڕوان
که له پێشتردا به‌رپرسی ئاسایشی یه‌کێتی بووه!
لێرەدا چەند پرسێک دێنە پێشەوە. ئایا ئه‌مه ده‌چێته
خانه‌ی نوێبوونه‌وه‌ی سیاسی حیزب و بزووتنه‌وه‌کانه‌وه؟ ئایندهی ئه‌و حیزبانه
له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و که‌سانه چۆن ده‌بێ؟





