ئەمڕۆ بۆ کارێک چووم بۆ فەرمانگەیەک، نووسراوێکم پێ بوو،
لێیان وەرگرتم و گوتیان بڕۆ دوو سەعاتی تر وەرەوە و لە ژووری دەرچوو (سادیرە) وەری
بگرەوە! کۆڵێ دڵم خۆش بوو، گوتم شتی چاکە ژووراو ژوورم پێ ناکەن، دیارە خۆیان هەموو
کارەکانی دەکەن (سیستەمی یەک پەنجەرە). سەرتان نەئێشێنم لە خۆشیان سەعاتێکیش خاترم
گرتن و، درەنگتر چوومەوە.
08 April 2014
07 April 2014
کام لێبوردنی گشتی؟!
![]() |
| ڕاستییەکەی دادگای خراپە |
هەڤاڵ نەژاد*
پێمخۆشە یاساناسێکی شارەزاتر لە من بێت و بۆمان ڕوون
بکاتەوە چۆن (دانا ئەحمەد مەجید) بەر ئەو یاسای لێبوردنە گشتییەی ساڵی ٢٠١٢ی سەرۆکایەتی هەرێم کەوتووە؟!
لە کاتێکدا، هەرچی سەرنجی ئەو یاسایە دەدەم و لێی
دەڕوانم، ئەو بە هیچ شێوەیەک ئەو یاسایەی لێبوردنی گشتیی (یاسای ژمارە دووی ساڵی
٢٠١٢) نایگرێتەوە، کە پێی ئازاد کراوە و دۆسییەکەی داخراوە. ئەویش بەم هۆکارانە:
03 April 2014
زمان‌ناسی هەر ئاوا دەبێ!
یەکێک لەو هۆکارانەی کوردی وەک نەتەوە هێشتۆتەوە و، ئەو
هەموو داگیرکاریی و هەوڵانەی بۆ لە ناوبردن و سڕینەوەی دراوە، نەیهێشتووە کاریگەری
لەسەر سڕینەوەی هەبێت، زمانەکەیەتی. زمانە دەوڵەمەندەکەی هۆکارێکی گرنگ و کاریگەر
بووە بۆ مانەوەی کورد. ئەگەر نا، ڕەنگبێ کوردیش ئێستا وەک زۆر گەلی تر، تەنها ناوی
مێژوویی بمابا و ئێستا لە ناو نەتەوەی تردا توابانایەوە.
31 March 2014
23 March 2014
خوێن لە بری خوێن!
هێشتا نازانم ئەو ئەفسەرە کوردەی لە بەغدا مامۆستایەکی زانکۆی
کوشتووە، تاوانبارە، یان نا، چونکە ئەوە دادگایە تاوان بەسەر کەسێکدا ساخ دەکاتەوە
نەک خەڵک و بە تایبەت کوردی خۆبەکەمزان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، لەگەڵ کوشتنی مرۆڤ نیم
و پێم باش نییە. ئەم نووسینەشم بۆ پشتیوانی لە کاری ئەو ئەفسەرە نییە، بەڵکو بۆ
بایەخی هاوڵاتییەکی کوردە لە لایەن سیاسییەکانمان و خۆمان وەک نەتەوەیەک (ئەگەر
نەتەوەش بین) کاتێک کەسێکی بێگانە (نوری مالیکی) دوور لە یاسا قسەی لە بارەوە
دەکات و دەڵێ؛ خوێنی دەڕژین.
19 March 2014
14 January 2014
لێدوان: داوا له‌داواكاری گشتی ده‌كرێت سكاڵا له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تۆمار بكات
كه‌مپه‌ینی چاو هه‌ر چاوه رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مڕۆ
داوا له ده‌سته‌ی مافی گشتی له‌سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی له شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن،
سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تۆمار بكات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له
دۆسیه‌ی قوربانیانی ده‌رزی ئاڤاستیاندا زانیاری ناڕاست بڵاو ده‌كاته‌وه.
چینی:
لێدوانی هەڤاڵ
لێدوان: سكاڵا له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تۆمار ده‌كرێت
له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی ناڕاست له‌سه‌ر
دۆسیه‌ی ده‌رزیی ئاڤاستین، كه‌مپه‌ینی چاو هه‌رچاوه، لای داواكاری گشتیی هه‌ولێر،
سكاڵا له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تۆمارده‌كات.
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد، پارێزه‌ری كه‌مپه‌ینی چاو هه‌رچاوه،
به KNN ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری كه‌مپه‌ینه‌كه له‌لای سه‌رۆكایه‌تی
داواكاری گشتی له هه‌ولێر، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تۆمارده‌كه‌ن
بۆئه‌وه‌ی داواكاری گشتیی، سكاڵاكه بجوڵێنێت.
چینی:
لێدوانی هەڤاڵ
لە رێگەی داواکاری گشتییە داوا لەسەر وەزارەتی تەندروستی تۆمار دەکرێت
ئەمڕۆ ١٤-١-٢٠١٤، وەک (کەمپینی چاو هەر چاوە) کە لەسەر رووداوی
کوێرکردنی ژمارەیەک هاوڵاتی لە شاری هەولێر، لە لایەن ژمارەیەک چالاکی مەدەنی
دەرەوە و ناوخۆی کوردستان دروست بووە.
لەسەر بنەمای یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری، داوامان ئاراستەی
دەستەی مافی گشتی لە داواکاری گشتی کرد کە داوا دژی وەزارەتی تەندروستی بجوڵێنێ.
هاوپێچ لەگەڵ داواکەماندا کۆمەڵێک زانیاری و بەڵگەنامە کە نزیکەی ٧٠ لاپەرە دەبوون
پێشکەش کرد.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم,
یاسایی
31 December 2013
21 December 2013
رۆشنبیری کورد
ئەوانەی لە ناو کوردا بە رۆشنبیر دەناسرێن، بە زۆری
ئەوانەن قسە لە بارەی سیاسەت و حکومڕانییەوە دەکەن بەگشتی. ئەو کەسانە کەشێکی
وایان خوڵقاندووە هەموو شتێک دەبەنەوە بۆ سەر سیاسەت و هەرچی بابەتی ترە نادیدەی
دەگرن، لە کاتێکدا لە کۆمەڵگەی ئێمە سادەترین و ناسیاسیترین کەس زمانی بکاتەوە،
ئەوا بە ئاسانی دەتوانێ بە کاتژمێران باسی سیاسەتت بۆ بکات!
18 December 2013
17 December 2013
دووان له‌چالاكوانه‌كانی خۆرهه‌ڵات ئازادكران
لێدوان بۆ رادیۆی ناوخۆ
ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م دادوه‌ر دووان له‌چالاكوانه‌كانی
خۆرهه‌ڵات ئاماده‌بوون‌و له‌چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كدا بێتاوانی خۆیان سه‌لماند له‌به‌رامبه‌ر
به‌ردبارانكردنی كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر، دادوه‌ر
بڕیاریدا دوو كه‌س له‌و هه‌شت چالاكوانه‌ی كه پێشتر به‌و تۆمه‌ته ده‌ستگیركرابوون
ئازادبكرێن.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم,
لێدوانی هەڤاڵ
08 December 2013
دژی لەسێدارەدانی لاوانی کورد لە لایەن ئێرانەوە لەبەردەم پەرلەمانی ئەروپا خۆپیشاندان بەرێوەچوو
هەڤاڵ نەژاد
رۆژی
٥-١٢-٢٠١٣ لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا، لە برۆکسێلی پایتەختی بەلجیکا،
خۆپیشاندانێک دژی لە سێدارەدانی لاوانی کورد، لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە،
بەرێوەچوو.
خۆپیشاندانەکە
لە لایەن كۆميته‌ى پشتيوانى له زيندانيانى سياسى
كوردستان له به‌لجيكا، کە بریتی بوون لە: (حیزبی دیموکراتی کوردستان،حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، ڕێکخراوی
کوردستان فۆروم ـ بەلجیکا) ئامادە
کرابوو.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم
06 December 2013
کۆنفڕانسی تورکیا- کورد و پرۆسەی ئاشتی ئیمڕاڵی: هەلێکی مێژوویی
دەیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی( تورکیا- کورد و پرۆسەی
ئاشتی ئیمڕاڵی: هەلێکی مێژوویی) رۆژی چوارشەممە ٤-١٢-٢٠١٣ لە پەرلەمانی ئەوروپا لە
برۆکسێلی پایتەختی بەلجیکا، دەستی بەکارەکانی کرد.
کۆنفڕانسەکە لە لایەن گروپی پەرلەمانتارانی یەکێتی چەپی
ئەوروپا و سەوزی چەپی ئەسکەندەنافیا ( European United Left/ Nordic
Green Left) لە پەرلەمانی ئەوروپا ئامادە
کراوە. تێیدا چەندین کەسایەتی جیهانی و کوردی و پەرلەمانتاری ئەوروپی داوەت کرابوون
و وتاریان هەبوو.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم












