31 March 2014
23 March 2014
خوێن لە بری خوێن!
هێشتا نازانم ئەو ئەفسەرە کوردەی لە بەغدا مامۆستایەکی زانکۆی
کوشتووە، تاوانبارە، یان نا، چونکە ئەوە دادگایە تاوان بەسەر کەسێکدا ساخ دەکاتەوە
نەک خەڵک و بە تایبەت کوردی خۆبەکەمزان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، لەگەڵ کوشتنی مرۆڤ نیم
و پێم باش نییە. ئەم نووسینەشم بۆ پشتیوانی لە کاری ئەو ئەفسەرە نییە، بەڵکو بۆ
بایەخی هاوڵاتییەکی کوردە لە لایەن سیاسییەکانمان و خۆمان وەک نەتەوەیەک (ئەگەر
نەتەوەش بین) کاتێک کەسێکی بێگانە (نوری مالیکی) دوور لە یاسا قسەی لە بارەوە
دەکات و دەڵێ؛ خوێنی دەڕژین.
19 March 2014
14 January 2014
لێدوان: داوا له‌داواكاری گشتی ده‌كرێت سكاڵا له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تۆمار بكات
كه‌مپه‌ینی چاو هه‌ر چاوه رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مڕۆ
داوا له ده‌سته‌ی مافی گشتی له‌سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی له شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن،
سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تۆمار بكات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له
دۆسیه‌ی قوربانیانی ده‌رزی ئاڤاستیاندا زانیاری ناڕاست بڵاو ده‌كاته‌وه.
چینی:
لێدوانی هەڤاڵ
لێدوان: سكاڵا له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تۆمار ده‌كرێت
له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی ناڕاست له‌سه‌ر
دۆسیه‌ی ده‌رزیی ئاڤاستین، كه‌مپه‌ینی چاو هه‌رچاوه، لای داواكاری گشتیی هه‌ولێر،
سكاڵا له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تۆمارده‌كات.
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد، پارێزه‌ری كه‌مپه‌ینی چاو هه‌رچاوه،
به KNN ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری كه‌مپه‌ینه‌كه له‌لای سه‌رۆكایه‌تی
داواكاری گشتی له هه‌ولێر، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تۆمارده‌كه‌ن
بۆئه‌وه‌ی داواكاری گشتیی، سكاڵاكه بجوڵێنێت.
چینی:
لێدوانی هەڤاڵ
لە رێگەی داواکاری گشتییە داوا لەسەر وەزارەتی تەندروستی تۆمار دەکرێت
ئەمڕۆ ١٤-١-٢٠١٤، وەک (کەمپینی چاو هەر چاوە) کە لەسەر رووداوی
کوێرکردنی ژمارەیەک هاوڵاتی لە شاری هەولێر، لە لایەن ژمارەیەک چالاکی مەدەنی
دەرەوە و ناوخۆی کوردستان دروست بووە.
لەسەر بنەمای یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری، داوامان ئاراستەی
دەستەی مافی گشتی لە داواکاری گشتی کرد کە داوا دژی وەزارەتی تەندروستی بجوڵێنێ.
هاوپێچ لەگەڵ داواکەماندا کۆمەڵێک زانیاری و بەڵگەنامە کە نزیکەی ٧٠ لاپەرە دەبوون
پێشکەش کرد.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم,
یاسایی
31 December 2013
21 December 2013
رۆشنبیری کورد
ئەوانەی لە ناو کوردا بە رۆشنبیر دەناسرێن، بە زۆری
ئەوانەن قسە لە بارەی سیاسەت و حکومڕانییەوە دەکەن بەگشتی. ئەو کەسانە کەشێکی
وایان خوڵقاندووە هەموو شتێک دەبەنەوە بۆ سەر سیاسەت و هەرچی بابەتی ترە نادیدەی
دەگرن، لە کاتێکدا لە کۆمەڵگەی ئێمە سادەترین و ناسیاسیترین کەس زمانی بکاتەوە،
ئەوا بە ئاسانی دەتوانێ بە کاتژمێران باسی سیاسەتت بۆ بکات!
18 December 2013
17 December 2013
دووان له‌چالاكوانه‌كانی خۆرهه‌ڵات ئازادكران
لێدوان بۆ رادیۆی ناوخۆ
ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م دادوه‌ر دووان له‌چالاكوانه‌كانی
خۆرهه‌ڵات ئاماده‌بوون‌و له‌چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كدا بێتاوانی خۆیان سه‌لماند له‌به‌رامبه‌ر
به‌ردبارانكردنی كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر، دادوه‌ر
بڕیاریدا دوو كه‌س له‌و هه‌شت چالاكوانه‌ی كه پێشتر به‌و تۆمه‌ته ده‌ستگیركرابوون
ئازادبكرێن.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم,
لێدوانی هەڤاڵ
08 December 2013
دژی لەسێدارەدانی لاوانی کورد لە لایەن ئێرانەوە لەبەردەم پەرلەمانی ئەروپا خۆپیشاندان بەرێوەچوو
هەڤاڵ نەژاد
رۆژی
٥-١٢-٢٠١٣ لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا، لە برۆکسێلی پایتەختی بەلجیکا،
خۆپیشاندانێک دژی لە سێدارەدانی لاوانی کورد، لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە،
بەرێوەچوو.
خۆپیشاندانەکە
لە لایەن كۆميته‌ى پشتيوانى له زيندانيانى سياسى
كوردستان له به‌لجيكا، کە بریتی بوون لە: (حیزبی دیموکراتی کوردستان،حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، ڕێکخراوی
کوردستان فۆروم ـ بەلجیکا) ئامادە
کرابوو.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم
06 December 2013
کۆنفڕانسی تورکیا- کورد و پرۆسەی ئاشتی ئیمڕاڵی: هەلێکی مێژوویی
دەیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی( تورکیا- کورد و پرۆسەی
ئاشتی ئیمڕاڵی: هەلێکی مێژوویی) رۆژی چوارشەممە ٤-١٢-٢٠١٣ لە پەرلەمانی ئەوروپا لە
برۆکسێلی پایتەختی بەلجیکا، دەستی بەکارەکانی کرد.
کۆنفڕانسەکە لە لایەن گروپی پەرلەمانتارانی یەکێتی چەپی
ئەوروپا و سەوزی چەپی ئەسکەندەنافیا ( European United Left/ Nordic
Green Left) لە پەرلەمانی ئەوروپا ئامادە
کراوە. تێیدا چەندین کەسایەتی جیهانی و کوردی و پەرلەمانتاری ئەوروپی داوەت کرابوون
و وتاریان هەبوو.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم
29 November 2013
په‌یامی كورد له‌لاهای پێشكه‌ش ده‌كرێت
وه‌فدی نوێنه‌ری تۆڕی هاوپه‌یمانی ڕێكخراوه كوردستانییه‌كان
له‌پێناو دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوان ڕایگه‌یاند، له‌دوانزده‌هه‌مین كۆنفرانسی
ساڵانه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی دادگای نێوده‌وڵه‌تیی تاوان (ICC)دا، كه به‌به‌شداری 100 وڵات له‌شاری ده‌نهاخ (لاهای) له‌هۆڵه‌ندا
به‌ڕێوه‌چوو، په‌یامی كوردیان پێشكه‌ش به‌جیهان كردووه.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم,
لێدوانی هەڤاڵ,
یاسایی
دیمانەی هەڤاڵ لەگەڵ رۆژنامەی خەبات سەبارەت بە بەشداری شاندی تۆڕی رێکخراوە کوردستانییەکان لە ١٢هەمین کۆنفرانسی ساڵانەی وڵاتانی لایەنی دادگای نێودەوڵەتی تاوان
دیمانەی لەگەڵ رۆژنامەی خەبات لەگەڵ هەڤاڵ سەبارەت بە
بەشداری شاندی تۆڕی هاوپەیمانێتی رێکخراوە کوردستانییەکان لە پێناو دادگای
نێودەوڵەتیی تاوان، لە ١٢هەمین کۆنفڕانسی ساڵانەی وڵاتانی لایەنی پەیماننامەی رۆما
و دادگای نێودەوڵەتیی تاوان، کە لە شاری دەنهاخ (لاگای) لە هۆڵەندا بەڕێوەچوو.
ئەو دیمانەیە لە ٢٤-١١-٢٠١٣ لە ژمارە ٤٤٤٦ رۆژنامەی
خەبات لە لاپەرەی حەوت بڵاوبۆتەوە.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم,
دیدار,
لێدوانی هەڤاڵ,
یاسایی












