هەڤاڵ نەژاد
هەمیشە باوەڕم وابووە، زمانی عەرەبی، زیانی زیاتربووە لە
قازانج بۆ ئێمە. لە ژیانی رۆژانەمدا، کاتێک ئەو بۆچوونەم دەربڕیوە، زۆربەی جار
کەوتوومەتە بەر رەخنەی کەسانێک کە ئەو بۆچوونەی منیان رەتکردۆتەوە و تەنانەت
پێیانوابووە زۆریش هەڵەم و هەندێکیش تۆمەتباریان کردووم . جا ئیدی رەتکردنەوەکە بە
بیانووی دینەوە بووبێ، یا ئەوەی کە زمانێکە شاخی وایە و باڵی وایە و من لێی
نازانم.





