ئەمڕۆ ١٤-٢-٢٠١١ هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەک لە دۆستە رۆژنامەنووسەکانمدا سەردانی گۆڕی شەهیدی رۆژنامەنووس، سەردەشت عوسمان- مان کرد و بنەماڵەی شەهید سەردەشت لە پێشوازیمان بوون.
ئەم سەردانەی ئێمە کە هاوکات جەژنی نەتەوەیی سێوی مێخەک رێژ و ڤالانتاین بوو، تێیدا چەپکە گوڵمان لەسەر گڵکۆی جوانەمەرگ داناو سێومان مێخەک رێژکرد و لەسەر گڵکۆیەکمان دانا.
هەروەها پەیامی خۆشەویستی و مرۆڤایەتی و لە بیرنەکردنی سەردەشت لە لایەن هاوپیشەکانی سەردەشتەوە خوێنرایەوەو هۆنراوەی تایبەت بەو جوانەمەرگە خوێنرایەوە.
فۆتۆ: لاپەرەی کامەران محەمەد لە فەیسبووک
فۆتۆ: لاپەرەی کامەران محەمەد لە فەیسبووک
0 سەرنج:
Post a Comment