بەیاننامەی کۆمەڵێک رۆشنبیر و نووسەر و رۆژنامەوان، دەربارەی پشێوی بارودۆخی هەرێمی کوردستان.
دەقی بەیاننامەكە :
لەپاش ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان بەیاننامەیەكی حەوت خاڵی خستە نێو شەقامی هەرێمی كوردستانەوە، هەست بەدۆخێكی زۆر ناتەندروستی سیاسیو سەربازی دەكەین، دۆخێك كەهیچی كەمتر نییە لەو دۆخەی كەلەڕۆژگاری شەڕی ناوخۆدا تاكی كوردی تێ سیخناخ درابوو، بەچەندین ساڵ دوای ئەوەو تاهەنوكەش نەیتوانیوە لەودۆخە دەربچێت، ئەو بارودۆخە لەناكاوەی ئێستای هەرێمی كوردستانو، خڕكردنەوەی دەبابەو پێشمەرگە لەشەقامەكانی شاری سلێمانی، بەڕاستی جێگەی نیگەرانییە بۆ ئێمەی نوسەرو ڕۆژنامەنوسو ڕۆشنبیران.
ئێمە لەناخەوە بڕوامان بەوە هەیە، كەهێزی پێشمەرگە هێزێكن هەموو تاكێكی كورد بەشێوەیەك لەشێوەكان، بەشێكبوون لەبونیاتنانیو، قوربانی گەورەشییان لەپێناودا داوە، هەرچۆن هەموو تاكێكی كورد لەبونیاتنانی هەرێمی كوردستانو حكومەتی هەرێمو پەڕلەماندا، شانبەشانی هێزە سیاسییەكانی هەرێم، پشكی سەرەكی بەركەوتووە لەبونیاتنانی، لەوسۆنگەیەوە بەبڕوای ئێمە دەبێت پەڕلەمانی كوردستان ڕێگە نەدات، نە هێزی پێشمەرگەو نە هێزی ئاسایشو پۆلیس بەشێكبن لەململانێكانی حیزبیو سیاسی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، هێنانی هێزی پێشمەرگەو دەبابەی هەرێم بۆ سەر شوێنە بەرزەكانی سلێمانیو، دانانی بەرامبەر بەبارەگای هێزێكی سیاسی، ئەوەندە كردەیەكی ناشیرینە، كەئێمە ئەمڕۆ لەبەردەم ئەو كارە ناشیرینەدا زۆر بەنیگەرانی باری سیاسی هەرێمی كوردستان دەڕوانین، هەر بۆیە لەڕێگەی ئەم داواكارییەوە، داوا دەكەین لەپەڕلەمانی كوردستان، كەوەزیری پێشمەرگەو ئەو كەسانەی كەبەرپرسن لەبانگەشەكردنی حاڵەتی ناكاو لەهەرێمی كوردستانداو، دەبابەیان هێناوە بۆ تۆقاندنی خەڵكی كوردستان، بانگبكرێنە نێو پەڕلەمانو، لەو شوێنە یاساییەوە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بكرێت.
بهشداربوان
عەزیز رەئوف/ نووسەرو رۆژنامەنووس
ئاسۆ جەبار / نووسەرو رۆژنامەنووس
سعود هاشم / رۆژنامەنووس
زمناكو ئیسماعیل / رۆژنامەنووس
ئارام سدیق/ نووسەر و رۆژنامەنووس
فوئاد عومەر/ نوسەر
شوان رەئوف / رۆژنامەنووس
عەلی سدیق / رۆژنامەنووس
سەنكەر حوسین / رۆژنامەنووس
هەورامان موحەمەد / رۆژنامەنووس
خیلان بەختیار / رۆژنامەنووس
تەنیا كوردی / رۆژنامەنووس
دەشتی سباح / رۆژنامەنووس
رەسول حوسین / رۆژنامەنووس
عەباس شوان / نووسەر و رۆژنامەنووس
شەنكار عەبداللە / رۆژنامەنووس
سالار جاف / رۆژنامەنووس
دیار حاجی عومەر/ چالاكوان
شاسوار مامە / رۆژنامەنووس
ئومید كەركوكی /خویندكار
هەردی ئەبوبەكر / رۆژنامەنووس
حەمە ئاوات شیخ سدیق / سیاسەتمەدار
هەڤاڵ نەژاد/ رۆژنامەنووس
جەمال ئیبراهیم/ شیرزادەهە/
یوسف سادق/ ماموستای زانكۆ
دانا سلیمان عەسكەر/ رۆژنامەنووس
ئازادە رەش د/ هونەرمەن
ئاریان ئومید عارف / رۆژنامەنووس
بەرزان عەلی حەمە / رۆژنامەنووس
هەڵگورد سەمەد / رۆژنامەنووس
0 سەرنج:
Post a Comment