17 September 2017
18 July 2017
بەشداریکردن لە کۆنفڕانسی ساڵانەی بەهێزکردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا لە هەرێمی کوردستان
دوێنێ ١٧/٧/٢٠١٧ بەشداریم کرد لە کۆنفڕانسی ساڵانەی بەهێزکردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا لە هەرێمی کوردستان. کۆنفڕانسەکە لەلایەن ڕێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی و بە هاوکاری دامەزراوەی بەخشینی نیشتمانی (NED) ی ئەمریکی، بەڕێوەچوو
لە کۆنفڕانسەکەدا دوو پانێڵ بەڕێوەچوون لەبارەی دژایەتی گەندەڵی و لیژنەی چاکسازی و کارەکانی ئەو لیژنەیە. من بەشدارییەکی دوو سێ خولەکیم هەبوو، وەک پارەزەرێک ئەو چەند خاڵەم خستەڕوو؛
چینی:
چالاکییەکانی خۆم,
یاسایی
11 January 2016
14 December 2015
لە هەڵەبجە ڕێزیان لێ ناین
![]() |
| لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە و هاوڕێیانم |
ئەمڕۆ
١٣-١٢-٢٠١٥ لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی پارێزەر و دادنووس، لە هەڵەبجە بووین. ڕێکخراوی هەڵەبجە
بۆ پەرەپێدانی ڕۆشنگەری کلتوری و مرۆیی بە هاوکاری پارێزگاری هەڵەبجە، لە نێو دیوانی
پارێزگا ڕێزیان لێ ناین و خەڵاتی ڕێزلێانیان پێشکەش
کردین، بەهۆی ئەوەی لە ڕابردوو کارمان کردووە بۆ پرسی جینۆساید بە گشتی و هەڵەبجەش
بە تایبەتی.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم,
یاسایی
09 September 2015
خانمی دادپەروەریی و بارودۆخەکەی لە وڵاتانی جیهاندا
خانمی دادپەروەری
کێیە؟
خانمی دادپەروەری
(Lady Justice)، ئەو پەیکەرەیە کە خانمێک چاوی بەستراوەوە و دەستێکی شمشێرە وەک نیشانەی
دەسەڵات و هێز و دەستێکی دیکەشی تەرازوویەکە، وەک نیشانەی هەڵسەنگاندنی هەردوولایەنی
دادبینی و قورسایی حەق کە بەلای کامیاندا زۆرتر دەکەوێت. ئەو پەیکەرە لە زۆربەی دەزگا
دادوەرییەکانی وڵاتاندا بوونی هەیە و وەک ئاکار و سیمبولی دادپەروەریی لێی دەڕوانرێت.
13 July 2015
مەلاش هەڵە دەکات!
ئەم پەندە کوردییە، ئەگەر لە مانا سادە زمانەوانییەکەیدا ئەوە بێ کە هەموو کەس
شیاوە بۆ ئەوەی هەڵە بکات، لە مانا قوڵەکەیدا ئەوەیە کە ئەوەی مەلا دەیڵێ و دەیکا،
ڕاستە، بەڵام جاروبار یا بە دەگمەن هەڵە دەکات. زۆربەی جاریش لە لایەن خەڵکەوە بۆ ئەو
مەبەستە بەکاردێ، کەسێک قسە دەکات و هەڵەیەکی لێ دەگرن، دەڵێ؛ مەلاش هەڵە دەکات، واتە
قسەکانی من ڕاستە و ئەمەیانم لێ تێکچوو هەڵەم تێدا کرد.
09 July 2015
لە بارەی کۆچەوە
ئەم ڕۆژانە، کۆچ بۆ ئەوروپا، بۆتە ڕۆژەڤی هەرە گرنگی کوڕانی وڵات و لە نێویاندا
ناوی قاچاخچییەکان و هەواڵپرسینیان لە ناو و هەواڵپرسی ئازیزان و دۆستانیان، زۆرتر
لەسەر زارانە.
بەر لە هەر شتێک، کۆچکردن مافێکی ڕەوای هەر کەسێکە، مرۆڤ ئازادە لەوەی شوێنی
ژیانی هەڵبژێرێ یا شوێن خەونەکانی خۆی بکەوێ و لە هەر کوێ پێی وابێ بەدیدێن، لەوێ بگیرسێتەوە.
بۆیە بەلای منەوە، ئەوانەی کۆچ دەکەن نە شایەنی دەستخۆشی و هاندانن، نە شایەنی ئەوەشن
قسەی نەشیاوی وەک نا نیشتیمانی و هەڵاتوویان پێ بگوترێ.
06 July 2015
ئێوە کەی ماندوو دەبن؟
هەڤاڵ نەژاد
ئەندامانی پارتەکان بەشێوەیەک پەروەردە کراون، هەمیشە چاویان لەسەر نەیارەکانی
حیزب بێ و لەمەڵاسدا بن بۆ گرتنی هەر هەڵە و کەموکوڕییەک، بەڵام بۆ هەڵەکانی حزبی خۆیان
وا نین، چاویان داخراوە، تەنانەت ئەگەر بشی بینن، باسی ناکەن.
ئەو نەخۆشییە، لە نێو ڕۆژنامەوان، نووسەر، میدکاری حیزبەکاندا پتر بڵاوە و ڕوونتر خۆی دەنوێنێ. بۆ عەیبەی خۆیان
چاویان کوێر کردووە، بەڵام هەموو لە مەڵاسدان بچووکترین هەڵە و کەموکوڕی نەیارەکانی
حیزب ببینن و بیکەنە هەڵڵا و بە ناوی ڕەخنەوە ژەهر ببارێنن، هەفتەیەک و دووانیش و زیاتریش
پێخۆریی پێ دەکەن.
16 June 2015
بەڵێ بۆ دەستوورێکی سیکۆلاری دوور لە دین
پێویستە دەستووری کوردستان، بە شێوەیەک بنووسرێتەوە، کە بۆ دەوڵەتێک بگونجێ، نەک تەنها هەرێمێک لە چوارچێوەی عێراق. بۆ ئەوەش باشترین جیاوازی لەگەڵ دەستووری عێراق، خۆ ڕزگارکردنە لە کۆت و بەندی مادەی ٢ی دەستووری عێراق*، کە تێیدا دین دەکاتە سەرچاوەی سەرەکی یاسادانان و دواتریش ئاماژە بەوەی نابێ پێچەوانەی بنەما دیموکراتییەکان یاسا دابنرێن، کە ئەمە دژبەیەک (تناقض)ی بە ئاشکرا پێوە دیارە.
10 June 2015
ئایا بارودۆخەکە ڕەخنە و ململانێ هەڵدەگرێ؟!
هەر کاتێک دەنگی چەکەکان بەرزبێ، بە ئاسایی دەنگەکانی دی
نزمتر و لاوازتر بەرگوێ دەکەون و دەبیسترێن. یان لە زۆربەی حاڵەتەکاندا هەموو
دەنگەکان پێکەوە لە پێناو بەرزکردنەوەی دەنگی چەکەکان کار دەکەن و خزمەتی ئەو
دەنگە دەکەن. بە تایبەت ئەگەر دەنگی چەکەکان لە پێناو ئامانجێکی پیرۆزی وەک بەرگری
لە نیشتمان، بەرز بن.
28 April 2015
دەستخۆش ئەنجومەنی دادوەری!
ئەمڕۆ ئەنجومەنی دادوەری و، یەکێتی دادوەرانی کوردستان،
مانگرتنیان ڕاگەیاند هەتا کاتێکی نادیار، بە پاساوی ئەوەی هێرش کراوەتە سەر کۆشکی
دادگەری شاری کفری. بەر لە هەموو شت، وەک پارێزەرێک دژی هەرجۆرە هێرشێکی فیزیکیم
بۆ سەر دادوەران، پارێزەران و، هەموو پێکهاتەکانی دیکەی نێو دەسەڵاتی دادوەری،
تەنانەت تەلار و کەلوپەلەکانیشی و هەر شتێک کە شکۆی ئەو دەسەڵاتەی پێوەبێ.
09 April 2015
سیستەمی پەرلەمانی بۆ وڵاتێک باشە کە پەرلەمانی هەبێت
هەڤاڵ نەژاد
- بەڵێ،
سیستەمی پەرلەمانی، بۆ وڵاتێک زۆر باش و گونجاوە، کە بەڕاستی پەرلەمانی هەبێت و پەرلەمانەکەی ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات، نەک پەرلەمانێک کە هەموو یاسا و بابەتەکانی لە دەرەوەی پەرلەمان و بە (تەوافق) کە سووکایەتییە بە دیموکراتی، یەکلابکرێتەوە!
- بەڵێ،
سیستەمی پەرلەمانی، بۆ وڵاتێک باشە کە پەرلەمانەکەی لە ستۆدیۆی مێدیاکان نەچێ زۆرینەی ئەندامەکانی بێژەر و ڕاگەیاندنکار و بانگخواز بن. لە مینبەری مزگەوت، لە دیوەخان نەچێ، کە پڕ بێ لە شێخ و ئاغا و مەلا.
28 March 2015
کورد و شەڕی شیعە و سوننە
شەڕی هاوسەنگیی نێوان شیعە و سوننە، بۆ هێزێکی وەک ئەمریکا
بەشێوەیەکە، لە هەردوولا دەدا و هاوکاری هەردوو لاش دەکا! لە یەمەن لە شیعە دەدا و
لە عێراق لە سوننە دەدات، هاوکارییەکەش بە هەمانشێوە!
بەڵام سەبارەت بە کورد، لە هەردوولاوە لێی دەدرێ، داعش بە نوێنەری سوننە و ئێرانیش وەک ڕێبەریی شیعە چ لە رۆژهەڵات وەک داگیرکار، چ لە باشووریش وەک فشارهێنەر و داگیرکەرێکی بە کاوەخۆ، ڕۆڵ دەگێڕن.
بەڵام سەبارەت بە کورد، لە هەردوولاوە لێی دەدرێ، داعش بە نوێنەری سوننە و ئێرانیش وەک ڕێبەریی شیعە چ لە رۆژهەڵات وەک داگیرکار، چ لە باشووریش وەک فشارهێنەر و داگیرکەرێکی بە کاوەخۆ، ڕۆڵ دەگێڕن.
21 February 2015
ژیان بە کوردیی خۆشە!
هەڤاڵ
نەژاد
یەکێک لەو هۆکارانەی نەیهێشتووە کورد بە درێژایی مێژوویی
هێرش و داگیرکاریی دوژمنەکانییەوە، بتوێتەوە، بەهێزی و سەرسەختی زمانەکەی بووە. وەک
چەکێکی بەرگری هەمیشە هێشتوویەتییەوە. بەهۆی هێرش و داگیرکارییەوە دەستمان لە زۆر
تایبەتمەندی و کولتووری کۆنمان هەڵگرتووە، بەشێوەیەک لە هەندێک بابەتدا، وەک
نەتەوە هێرشکەر و داگیرکەرەکانمان لێ هاتووە، بەڵام سەرسەختی زمانەکەمان
نەیهێشتووە بە تەواوی بتوێینەوە و هەمیشە خاڵێکی بەهێز بووە بۆ نیشاندانی
جیاوازییەکی ئەوتۆ کە وەک دوو نەتەوەی جیاواز چاو لە ئێمە و داگیرکەرانمان بکرێ.









