شەڕی هاوسەنگیی نێوان شیعە و سوننە، بۆ هێزێکی وەک ئەمریکا
بەشێوەیەکە، لە هەردوولا دەدا و هاوکاری هەردوو لاش دەکا! لە یەمەن لە شیعە دەدا و
لە عێراق لە سوننە دەدات، هاوکارییەکەش بە هەمانشێوە!
بەڵام سەبارەت بە کورد، لە هەردوولاوە لێی دەدرێ، داعش بە نوێنەری سوننە و ئێرانیش وەک ڕێبەریی شیعە چ لە رۆژهەڵات وەک داگیرکار، چ لە باشووریش وەک فشارهێنەر و داگیرکەرێکی بە کاوەخۆ، ڕۆڵ دەگێڕن.
بەڵام سەبارەت بە کورد، لە هەردوولاوە لێی دەدرێ، داعش بە نوێنەری سوننە و ئێرانیش وەک ڕێبەریی شیعە چ لە رۆژهەڵات وەک داگیرکار، چ لە باشووریش وەک فشارهێنەر و داگیرکەرێکی بە کاوەخۆ، ڕۆڵ دەگێڕن.
وێڕای ئەوەی کوردستان لە ڕووی جوگرافییەوە مەیدانی پێکداهەڵپژانی شیعە
و سوننە بووە لە ڕابردوودا، ئێستاش ئەو تایبەتمەندییەی لەدەست نەداوە و تۆختریش
دەردەکەوێت. لە باشترین و ئارامترین حاڵەتیدا بۆتە مەیدانی بەریەککەوتنی
بەرژەوەندی شیعە و سوننە!
سەرباری ئەوەش، کوردە مسوڵمانەکان کە زۆرینەی کورد پێک
دەهێنن، دابەش بوون بەسەر هەردوو ئایینزای شیعە و سوننەدا و ڕەنگە ڕێژەیان نزیک بێ
لە نیوە بە نیوە! حاڵی کورد لەو شەڕی هاوسەنگی هێزەدا بە شێوەیەکە، وەک لە پەندە کوردییەکەدا
دەڵێت؛ "دارێكی بە دەستەوەیە هەردوو سەری گواوییە" بەهۆی ئەوەی کورد هێشتا
هۆشیاری نەتەوەیی تەواوی نییە و هەمیشە ئایینی پێش نەتەوە خستووە، ڕەنگە بەلای هەر
بەرەیەکدا بیشکێنێتەوە، وێڕای دژایەتی بەرەیەکی جیهانی، نیوەی خەڵکی خۆمان لە دەست
بدەین.
بۆیە پێویستە کورد زۆر بە ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ئەو
شەڕەدا بکات و، نەکەوێتە هیچ بەرەیەکیانەوە و هەوڵ بدات سەربەخۆبێ لە نێوانیان،
هەرچەندە ئەمە نزیکە لە مەحاڵ. خۆ ئەگەر نەشمان توانی سەربەخۆیی و بێلایەنیمان
بپارێزین و ناچارکراین یەکیان هەڵبژێرین، ئەوا بە گوێرەی بەرژەوەندی سەردەم، لە
نێوان خراپ و خراپتر، ئەو بەرەیە هەڵبژێرین کە ئەمریکا و ئەوروپای تێدان، کە بێگومان
بەرەی سوننەیە و خراپەکەیە. لەگەڵ ئەوەشدا دەبێ ئامادەییمان تێدابێ بۆ قوربانیدانی
زۆرتر و، ئەو ئەگەرەش لەبەرچاو بگرین کە ڕەنگە کوردە شیعەکانمان لە دەست دەربچێ!
0 سەرنج:
Post a Comment