لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە و هاوڕێیانم |
ئەمڕۆ
١٣-١٢-٢٠١٥ لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی پارێزەر و دادنووس، لە هەڵەبجە بووین. ڕێکخراوی هەڵەبجە
بۆ پەرەپێدانی ڕۆشنگەری کلتوری و مرۆیی بە هاوکاری پارێزگاری هەڵەبجە، لە نێو دیوانی
پارێزگا ڕێزیان لێ ناین و خەڵاتی ڕێزلێانیان پێشکەش
کردین، بەهۆی ئەوەی لە ڕابردوو کارمان کردووە بۆ پرسی جینۆساید بە گشتی و هەڵەبجەش
بە تایبەتی.
لەو مەراسیمەدا وێڕای ڕێکخراوی هەڵەبجە و پارێزگار و جێگری پارێزگاری هەڵەبجە،
لقی هەڵەبجەی سەندیکای پارێزەران و مامۆستا ئاوارە حوسێن و ژمارەیەک چالاکی مەدەنی
ئەو شارە، بەشداربوون و پێشوازییەکی زۆر گەرمیان لێ کردین.
زۆر سپاس بۆ پێشوازی و میوانداری هەموویان
بەبێ جیاوازی، ئەمڕۆ زۆر پێمانەوە ماندوو بوون. هەر بژین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ
دەخوازم.
من لە ژیانما ئارەزووی ڕێزلێنان و دیاری وەرگرتنم نەبووە و پێم زیادەیە، بەڵام وەرگرتنی هەر شتێک لە هەڵەبجە و ئەنفالەوە بێ، ئەگەر ڕەخنەو گازەندەش بێ لێم، بە شانازیییەوە وەری دەگرم و لەسەر چاومی دادەنێم.
لەگەڵ پارێزەر ئەیاد کاکەیی و مامۆستای زانکۆ ئاوارە حوسێن |
0 سەرنج:
Post a Comment