پێویستە دەستووری کوردستان، بە شێوەیەک بنووسرێتەوە، کە بۆ دەوڵەتێک بگونجێ، نەک تەنها هەرێمێک لە چوارچێوەی عێراق. بۆ ئەوەش باشترین جیاوازی لەگەڵ دەستووری عێراق، خۆ ڕزگارکردنە لە کۆت و بەندی مادەی ٢ی دەستووری عێراق*، کە تێیدا دین دەکاتە سەرچاوەی سەرەکی یاسادانان و دواتریش ئاماژە بەوەی نابێ پێچەوانەی بنەما دیموکراتییەکان یاسا دابنرێن، کە ئەمە دژبەیەک (تناقض)ی بە ئاشکرا پێوە دیارە.
بۆیە پێویست ناکات لە دەستووری کوردستاندا ئەو هەڵەیە دووبارە بکرێتەوە، ئەگەر بمانەوێ دەستوورێکی مۆدێرنمان هەبێ، پێویست بەوە ناکات، هیچ ئایینێک بەتایبەت ئیسلام، وەک سەرچاوەی سەرەکی یاسادانان دابنرێ. بەو شێوەیە هەم دین و دەوڵەت لەیەک جیا دەبنەوە، هەم ڕێز لە هەموو ئایینەکان دەگیرێ و، دەبێتە ڕێگر لەوەی سوودی خراپ لە ئایین وەربگیرێ.
...
* مادەی دووی دەستووری عێراق
یەکەم: ئیسلام ئایینی فەرمی دەوڵەتە و سەرچاوەی سەرەکی یاسادانانە:
أ- نابێت یاسایەک دابنرێت لەگەڵ حوکمە جێگیرەکانی ئیسلام ناتەبا بێت.
ب- نابێت یاسایەک دابنرێت لەگەڵ بنەما دیموکراسیەکانی ناتەبا بێت.
ج- نابێت یاسایەک دابنرێت ناکۆک و ناتەبا بێت لەگەڵ ئەو ماف و ئازادیە بنەڕەتیانەی کە لەم دەستوورەدا هاتوون.
دووەم: ئەم دەستوورە ناسنامەی ئیسلامی زۆرینەی گەلی عێراق دەپارێزێت، هەروەها تەواوی مافە ئاینیەکانی سەرجەم تاکەکان دەپارێزێت لە ڕووی ئازادی بیروباوەڕ و مومارەسەی ئاینیەوە.
0 سەرنج:
Post a Comment