30 March 2011

شاندێکی سەنتەری رۆشنبیری فەڕەنسی سەردانی ناوەندی ئایندە دەکەن

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠-٣-٢٠١١، شاندێکی سەنتەری رۆشنبیری فەڕەنسی لە هەولێر سەردانی ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج یان کرد و لەلایەن ستافی ناوەندی ئایندەوە پێشوازیکران. لەو سەردانەدا ئاماژە بە پرۆژە و کارەکانی ناوەندی ئایندە لە ئێستا و رابردوو کرا و ئاماژە بە مەبەستی سەردانی شاندی فەڕەنسی کرا کە کارکردنی هاوبەش و پێکەوەیی بوو لەگەڵ ناوەندی ئایندە. هەروەها بریاردرا چەند کارێک پێکەوە ئەنجام بدرێت :

29 March 2011

کاتێک هەولێر دەبێتە شەقامێکی تورکیا

ئەمرۆ بەهۆی سەردانی میری رەگەزپەرست و کوردکوژان، زۆرێک لە شەقامەکانی پایتەخت وێڕای ئاڵای رەگەزپەرستانەی تورکیا، پڕبوون لە هێزی چەکدار بۆ پاسەوانی مەلا ئەردۆگان. مەلاش چ مەلا، شێخ رەزا گوتەنی
بەتەحریکی تاڵێکی سەد هەزار نەفس بە کوشتن دەدا 
رەئیسی حیلەکارانە شای قومار بازانە ئەم ریشە.
 ئاخر سەردانی دیپلۆماسیش رەوشتی هەیەو لەسەر بنەمای بەرژوەندی و ریزگرتنی هاوبەشە، نەک وەک ئێمە هێندە خۆمان بچووک ببینین و شار پڕکەین لە ئاڵای تورکان و بەشەرمەوە ئاڵایەکی خۆمان لە تەنیشتییەوە هەڵدەین.

20 March 2011

ئاهەنگی نەورۆزی ٢٠١١ لە هەولێر


هەواڵ و وێنە: هەڤاڵ نەژاد
ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٠-٣-٢٠١١ لە پارکی شانەدەری شاری هەولێر، وێرای کردنەوەی ئاگری نەورۆز،ئاهەنگێکی جەماوەری بەرێوەچوو. لە ئاهەنگەکەدا بەخۆشحاڵییەوە جگە لە ئاڵای کوردستان، ئاڵایەکی دیکە نەدەبینرا.
ئاهەنگ و ئاگرکردنەوەی نەورۆزی ئەمساڵ ئامادەکارییەکی باشی بۆ کرابوو لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە.

18 March 2011

نەورۆزتان پیرۆزبێت

نەورۆز هێمای سەرکەوتن و نوێبوونەوە 
نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە هەموو کوردان پیرۆزدەکەم و هیوادارم بەهارێکی خۆش و ساڵێکی پڕ سەرکەوتن بێت بۆ گەلی کورد. هیوادارم نەورۆزەکانی داهاتوو لە کوردستانی سەربەخۆ لەژێر ئاڵای کوردستاندا ئاگری نەورۆز بکرێتەوە و چیتر ئاڵای داگیرکەران نەبینین.

دووبارە نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە هەموو گەلی کورد پیرۆزبێت.

هەڤاڵ نەژاد

12 March 2011

١٢ی ئازار ساڵیادی سەرهەڵدان و کۆمەڵکوژی کوردانی رۆژئاوای کوردستان


ئەمرۆ ساڵیادی سەرهەڵدانی کوردانی رۆژئاوای کوردستانە لە شاری قامیشلۆ، کە لە لایەن رژێمی بەعسی سووریاوە بەشێوەیەکی هۆڤانە بەرپەرچی کوردانیان دایەوەو دەیان و سەدانیان لێ شەهید و بریندار و قۆڵبەست کردن.
ئەم سەرهەڵدانەی کوردان لە ١٢-٣-٢٠٠٤ لە ئەنجامی یارییەکدا لە نێوان دوو تیمی وەرزشی، کە یەکیان عەرەبی و ئەوی دیکە هی کوردانی قامیشلۆ بوو، روویدا. ئەویش بەهۆی ئەوەی دوای یاریەکە عەرەبەکان بە هاوکاری دەسەڵاتی سوریا هێرشیانکردە سەر کوردان و ژمارەیەکیان شەهید کرد و ئەمەش وایکرد کوردان لە شارەکانی رۆژئاوای کوردستان راپەڕن، بەڵام دەسەڵاتی سووری دڕاندانە کەوتنە گیانی لاوانی کورد و کۆمەڵکوژیان کردن و لە ئەنجامدا ٣٥ کەسیان شەهید کرد، وێڕای بریندارکردنی دەیان و سەدانی دیکە.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە لە ئێستادا رژێمی سووریا بەشێوەیەکی زۆر سیستەماتیک جینۆسایدی کوردان بەرێوەدەبات و هەموو قۆناغەکانی تێپەڕاندووە و دەیەوێ وێڕای داگیرکردنی خاکی کوردان، رەگەزی کوردانیش نەهێڵێ.

11 March 2011

یادی راپەڕین یان خۆنمایشکردنی حیزبەکان

١١ی ئازاری ٢٠١١- هەولێر- فۆتۆ: هەڤاڵ
هەڤاڵ نەژاد
ئەمڕۆ ساڵیادی رێککەوتنامەی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ و هاوکات یادی راپەڕینی شاری هەولێری پایتەخت بوو. لە بەردەم بازاری نیشتمان گوایە یادی ئەو رۆژە دەکەنەوە و هەزاران هاوڵاتی کۆببوونەوە، لێ لە راستیدا هێندەی نمایشکردنی حیزبیانەی پارتی و یەکێتی بوو، نیو هێندە مەبەست لەو یادە نەبوو.
ئەتگوت نەوەتەکانە پارتی و یەکێتی شەڕە پەرۆیان دەکرد، لەم لاوە دەیانگوت کاکە نەبێت نامانەوێ، لەولاش دەیانگوت شێری ئیمامی عەلی - کۆسرەت رەسوڵ عەلی, دەیان دروشمی حیزبی دیکە.
ئەم ساڵیادە نەتەوەیی بوو نەک حیزبی، بەڵام یەک لە سەتی رەمزی نەتەوەیی ئێمە کە ئاڵای کوردستانە، لە بەرامبەری ئاڵای پارتی و یەکێتی نەدەبینرا لەو گردبوونەوەیەدا.

03 March 2011

هەڤاڵ نەژاد: حزبەكان هەریەكەو چەندین رێكخراویان بەناوی رێكخراوی مەدەنی دروستكرد كە هەریەكەیان بەرپرسێك پاڵپشتی لێدەكات و پارەیەکی زۆری خەڵكی كوردستانیان لەو بوارەدا بەهەدەردا


کۆنفرانسی هەرێمایەتی تایبەت بە یاسای رێکخراوەکان - فۆتۆ: هەڤاڵ

لەمەودوا رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی پێویستیان بە مۆڵەت نامێنێت   
بەدواداچوون: هێمن مەلازادە - رووبەر
ئێستا هەرێمی كوردستان خاوەنی دوو یاسای رێكخراوەكان و سەنتەرەكانە و لە سلێمانیش رێنماییەكی سەردەمی دوو ئیدارەیی كاری پێدەكرێت، كەچی هیچكام لەم یاسایانە گرفتی یاسایی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی چارەسەر نەكردووە، چالاكوانێكی مەدەنی پێیوایە رێكخراوەكانی سەر بە حزبەكان لەمپەری سەرەكی بەردەم پەسەندنەكردنی یاسایەكی مۆدێرن و یاریدەدەرێكی سەرۆكی حكومەتیش موژدەی بوونی یاسایەكی نوێ لە مانگی سێی ئەمساڵ بە رێكخراوەكان دەدات.

28 February 2011

کاریگەری میدیای کۆمەڵایەتی


هەڤاڵ نەژاد 
گومان لەوەدانییە، لە رۆژگاری ئەمڕۆدا میدیای کۆمەڵایەتی، جگە لە کاریگەرییە کۆمەڵایەتییەکان و بەیەکگەیاندنی تاکەکان لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە، کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر سیاسەت و پەیوەندییەکانی نێوان کۆمەڵگاکان و خودی کۆمەڵگەیەکیش، بەتایبەتیش ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووک و تویتەر، لەم بوارەدا پێشەنگن.
بینیمان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا، باراک ئۆباما بانگەشەیەکی بەرفراوانی لە رووپەڕەکانی فەیسبووک و تویتەردا بەرێوەبرد و تێشیدا سەرکەوتووبوو. بەهەمان شێوە لە هەڵبژاردنەکانی کوردستانیشدا لیستە رکابەرەکان بانگەشەیەکی بەرفراوانیان لە رێگەی ئەم تۆڕەوە کرد و ئەو سیاسیانەی زۆرجار ئامادەنەبوون لێدوان بۆ رۆژنامەوانێک بدەن، بەهۆی کاریگەری ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییانەوە، ناچاربوون لاپەرەی تایبەت

24 February 2011

بەیاننامەی چالاکوانانی مەدەنی و رێکخراوەکانی شاری هەولێر


ئێمە وەک چالاکوانان و رۆشنبیران و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە شاری هەولێر، دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەو گۆڕینەوەی راو سەرنج و پێشنیار دەربارەی بارودۆخی کوردستان بەگشتی و شاری هەولێر بەتایبەتی، بەهۆی دروستبوونی کەشێکی نا ئاسایی لە هەولێر، وەک ئەرکێکی مەدەنی و نیشتیمانی بریارماندا بەدروستکردنی تۆڕێکی مەدەنی بەناوی (تۆڕی ئاشتی) بۆ پاراستنی ئاشتی و رووبەرووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی لە ناکاو کە لە شاری هەولێردا.

23 February 2011

هەڤاڵ بۆ رووبەر: ئه‌و كاره‌ی ئێمه‌ له‌ پێناو ئاشتی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان و جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌ ره‌واكانی گه‌نجانه‌


رووبەرنێت
 هه‌ڤاڵ نه‌ژاد كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ سه‌رپه‌رشتیارانی ئاماده‌كردنی به‌یاننامه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر كه‌ ئه‌مڕۆ 23-2-2011 بڵاو كرایه‌وه‌، رایده‌گه‌نێت كه‌ ئه‌وان كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌وان و خوێندكار و چالاكوانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نین له‌ شاری هه‌ولێر به‌یاننامه‌یه‌كیان به‌ ناوی 36 كه‌سه‌وه‌ بڵاو كرده‌ووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام دواتر كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی و چالاكوانی دیكه‌ هاتوونه‌ پاڵ ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌وه‌.
هه‌ڤال نه‌ژاد بۆ رووبەرنێت رایگەیاند ئه‌وان كه‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌یان كردووه‌ ده‌یانه‌وێت بۆ رای گشتی رایبگه‌یه‌نین، كه‌ ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ ئه‌و 36 كه‌سه‌ وه‌ك تاكه‌كه‌س و وه‌كوو خۆیان به‌شدارییان كردووه‌، به‌ڵام ره‌نگه‌ كه‌سانێكی تێدا بێت كه‌ سه‌ر به‌ لایه‌نێكی سیاسی بن یانیش كه‌سانی تێدایه‌ له‌ رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌،

به‌یاننامه‌ی كۆمه‌ڵێك گه‌نجی قوتابی‌و خوێندكاری زانكۆ‌و نوسه‌ر‌و ڕۆژنامه‌نوس‌و چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی شاری هه‌ولێر بۆ په‌رله‌مانی كوردستان!

به‌یاننامه‌ی كۆمه‌ڵێك گه‌نجی قوتابی‌و خوێندكاری زانكۆ‌و نوسه‌ر‌و ڕۆژنامه‌نوس‌و چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی شاری هه‌ولێر بۆ په‌رله‌مانی كوردستان!
به‌ڕێز سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی‌و یه‌كه‌ به‌یه‌كه‌ی ئه‌ندامانی به‌ڕێزی په‌رله‌مانی كوردستان، تكایه‌ له‌ئاستی به‌رپرسیارێتی ویژدانی‌و ئه‌خلاقی‌و ئینسانی خۆتاندابن‌و ڕێگربن له‌و ئاگره‌ی كه‌خه‌ریكه‌ له‌ئه‌نجامی پشتگوێخستنی داخوازییه‌كانی خه‌ڵك‌و گوێنه‌گرتنی ده‌سته‌ڵاته‌وه‌ له‌وڵاته‌كه‌ماندا ده‌كه‌وێته‌وه‌، به‌ڕێزان ئێوه‌ شاهێدن كه‌ پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی 5شه‌ممه‌ 17/2/2011 دووای ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێكی هێمنانه‌ له‌شاری سلێمانی‌و ته‌واوبوونی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ له‌ مه‌یدانی سه‌رای ئه‌و شاره‌، ئاراسته‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ره‌و لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان به‌خۆپیشاندان ده‌گۆڕێت‌و له‌ئه‌نجامی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌كدارییانه‌ی پاسه‌وانه‌كانی ئه‌و باره‌گا حیزبییه‌شه‌وه‌، چه‌ندین بریندار‌و قوربانی ده‌كه‌وێته‌وه‌، ئێمه‌ لای خۆمانه‌وه‌ وه‌كو كۆمه‌ڵێك گه‌نجی قوتابی‌و خوێندكاری زانكۆ‌و نوسه‌ر‌و ڕۆژنامه‌نوس‌و چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌شاری هه‌ولێر، ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه‌ پاڵ سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه‌ داوای چاكسازی ئیداری‌و چاككردنی باری ژیانی خه‌ڵكی‌و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر‌و له‌سه‌روهه‌مووشیانه‌وه‌ گوێگرتن بۆ ڕای شه‌قام ده‌كه‌ن.

21 February 2011

ئازادی بەدەستهێنانی زانیارییەکان


هەڤاڵ نەژاد
ئەنیستتیوتی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەهاوکاری رێکخراوی ئایرێکس (IREX)ی ئەمریکی، ۆرکشۆپێکی دەربارەی ئازادی بەدەستهێنانی زانیاری بۆکۆمەڵێک رۆژنامەوان و چالاکانی کۆمەڵی مەدەنی و توێژەرانی کۆمەڵایەتی بەرێوەبرد.
ۆرکشۆپەکە ئەمڕۆ دوو شەممە ٢١-٢-٢٠١١ لە هۆڵی مەحمود زامدار لە کتێبخانەی گشتی زەیتون، لە هەولێر، بەرێوەچوو، تێیدا ژمارەیەک لە رۆژنامەوان و چالاکانی کۆمەڵی مەدەنی و توێژەرانی کۆمەڵایەتی بەشداربوون و عەلی کەریم، وەک راهێنەر ۆرکشۆپەکەی بەرێوەبرد.

20 February 2011

بەیاننامەی ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج دەربارەی رەوشی کوردستان


وەک هەموو لایەک ئاگادارن، چەند رۆژێکە بارودۆخی کوردستان بەگشتی و شاری سلێمانی بەتایبەتی، بەشێوەیەکی نەخوازراو پشێوی تێکەوتووەو چەندین قوربانی لێکەوتۆتەوە.
ئێمە لە ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج، وێڕای داواکاری پاراستنی سەقامیگری ئارامی کوردستان، پێمانوایە خۆپیشاندان و نارەزایەتی دەربڕین مافێکی سەرەتایی هاوڵاتیانی کوردستانەو نابێت بەهیچ شێوەیەک ئەو مافە لە هاوڵاتیان زەوت بکرێت.

14 February 2011

ژمارەیەک رۆژنامەنووسی هەولێر سەردانی گۆڕی سەردەشت عوسمان دەکەن




ئەمڕۆ  ١٤-٢-٢٠١١ هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەک لە دۆستە رۆژنامەنووسەکانمدا سەردانی گۆڕی شەهیدی رۆژنامەنووس، سەردەشت عوسمان- مان کرد و  بنەماڵەی شەهید سەردەشت لە پێشوازیمان بوون. 
ئەم سەردانەی ئێمە کە هاوکات جەژنی نەتەوەیی سێوی مێخەک رێژ و ڤالانتاین بوو، تێیدا چەپکە گوڵمان لەسەر گڵکۆی جوانەمەرگ داناو سێومان مێخەک رێژکرد و لەسەر گڵکۆیەکمان دانا.

07 February 2011

با كه‌س جورئه‌ت نه‌كا ده‌ست بۆ تفه‌نگ بەرێت


بەیاننامەی کۆمەڵێک رۆشنبیر و نووسەر و رۆژنامەوان، دەربارەی پشێوی بارودۆخی هەرێمی کوردستان.
دەقی بەیاننامەكە :
لەپاش ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان بەیاننامەیەكی حەوت خاڵی خستە نێو شەقامی هەرێمی كوردستانەوە، هەست بەدۆخێكی زۆر ناتەندروستی سیاسی‌و سەربازی دەكەین، دۆخێك كەهیچی كەمتر نییە لەو دۆخەی كەلەڕۆژگاری شەڕی ناوخۆدا تاكی كوردی تێ‌ سیخناخ درابو‌و، بەچەندین ساڵ دوای ئەوە‌و تاهەنوكەش نەیتوانیوە لەودۆخە دەربچێت، ئەو بارودۆخە لەناكاوەی ئێستای هەرێمی كوردستان‌و، خڕكردنەوەی دەبابەو پێشمەرگە لەشەقامەكانی شاری سلێمانی، بەڕاستی جێگەی نیگەرانییە بۆ ئێمەی نوسەرو ڕۆژنامەنوس‌و ڕۆشنبیران.